ئامادەکردنی بۆ گرووپی زمانی ستانداردی کوردی لە فەیسبووک: سەریاس ئەحمەد
جێناوی نیشانە:-بەو جێناوانە دەوترێت کە لە جێی ناوی کەسێک یا شتێک دادەنرێن،دەست نیشانی دەکەن.
لە زمانی کوردیدا جێناوی نیشانە دەبن بە دوو بەشەوە، بە پێی پێدوانی هەردوو شێوە زارەکە بەم شێوەیە:-
یەکەم:-جێناوی نیشانە لە شێوە زاری کرمانجی ناوەڕاست دا:-
1- ئەمە:-جێناوی نیشانەیە بۆ ناوی تاکی نێر و مێی نزیک بەکاردێت.
وەک:-
(ئازاد زیرەکە....ئەمە زیرەکە.) (تارین نان دەخوات...ئەمە نان دەخوات.)
2-ئەوە:-جێنای نیشانەیە بۆ ناوی نێڕ و مێی تاکی دوور بەکاردێت.
وەک:-
(ئامەد چیرۆک دەنووسێت..ئەوە چێرۆک دەنووسێت) (مەهاباد مەڕ بێرەدەکات..ئەوە مەڕ بێرەدەکات.)
3- ئەمانە:-جێناوی نیشانەیە بۆ ناوی نێر و مێی کۆی نزیک بەکاردێت.
وەک:-
(کورەکان ئاڵای کوردستان هەڵدەکەن. ئەمانە ئاڵای کوردستان هەڵدەکەن.) (کچەکان سروودی ئەی ڕەقیب دەڵێن...ئەمانە سروودی ئەی ڕەقیب دەڵێن.)
4- ئەوانە:-جێناوی نیشانەیە بۆ ناوی نێر و مێی کۆی دوور بەکاردێت.
وەک:-
(پیاوەکان دانەوێڵە دەچێنن...ئەوانە دانەوێڵە دەچێنن.)(ژنەکان مەرەکان دەدۆشن... ئەوانە مەڕەکان دەدۆشن.)
دووەم:- جێناوی نیشانە لە کرمانجی سەروودا ئەمانەن:-
1- ئەڤە:-جێناوی نیشانەیە بۆ ناوی تاکی نزیک بەکاردێت.
وەک:-
(مەتین کار دکات...ئەڤە کار دکات.)
2-ڤی:-جێناوی نیشانەیە بۆ ناوی نێری تاکی نزیک بەکاردێت.
وەک:-
(هێمن پسمامێ منە. ڤی پسمامی منە.)
3-ڤێ:-جێناوی نیشانەیە بۆ ناوی مێی تاکی نزیک بەکاردێت.
وەک:-
(ماردین دۆتماما تەیە. ڤێ دۆتماما تەیە.)
4-ڤان-ئەڤان:-جێناوی نیشانەیە بۆ ناوی نێر و مێی کۆی نزیک بەکاردێت.
وەک:-
(جوتیاران زەڤیێن خۆ کێلان. (ئەڤان-ڤان) زەڤیێن خۆ کێلان.)
(دایکان مالا خۆ پاکژ کر. (ئەڤان-ڤان) مالا خۆ پاکژ کر.)
5-وی:-جێناوی نیشانەیە بۆ ناوی نێری تاکی دوور بەکاردێت.
وەک:-
(پشکۆی نامە نڤیسی.. وی نامە نڤیسی.)
6-وێ:-جێناوی نیشانەیە بۆ نای مێی تاکی دوور بەکاردێت.
وەک:-
(نیلگولێ پەز دۆشی. وێ پەز دۆشی.)
7-وان:-جێناوی نیشامەیە بۆ ناوی نێر و مێی کۆی دوور بەکاردێت.
وەک:-
(باوکان کوڕێ خۆ ترسان داکو کۆشش بکەن.)(وان کوڕێ خۆ ترسان داکو کۆشش بکەن.)
(دایکان کچا خۆ ژبۆ گۆڤەند ئامادەکر.(وان کچا خۆ ژبۆ گۆڤەند ئامادەکر.)
-جێناوی نیشانە تەنیا لە دەوری بکەردا بەکاردێن لە ڕستەدا.
_(وی،وێ،وان) جێناوی ناوی کەسی سەربەخۆشن لە کرمانجی ژووروودا کە سەر بە کۆمەڵەی دووەمی جێناوەکانن بۆ (کەسی سێیەمی تاک و کۆ)
لەزمانی قسەکردنی پێدوانی زمانی کوردیدا هەندێ جارێ فۆڕمی جێناوە نیشانەکان دەگۆڕێن کاتێک ئامڕازێکی پەیوەندی (پریپۆزیشن) دەکەوێتە پێشیانەوە وەک:-
(لە ئەمانە_و_لەمانە) (لە ئەوانە__لەوانە).