ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,470
画像 106,574
書籍 19,268
関連ファイル 97,131
Video 1,391
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئێمە و ماددەی سەد و چل
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئێمە و ماددەی سەد و چل
記事

ئێمە و ماددەی سەد و چل
記事

پرۆفیسۆر جەبار قادر
لە بارەی ماددەی سەد و چلەوە زۆر وتراوه. لێرەدا پێوستیمان بەوە نیە زۆری لەسەر بڕۆین. ئەوەی گرنگە بیڵێین و دووپاتی بکەینەوە هەندێ ڕاستییە، کە ئێمە و دەیان نووسەری دیکە گەلێ جار و لە زۆر بۆنەدا‌ وتوومانه و بەرپرسانی کورد بە باسکردنیان هەندێ جار نیگەران و زۆر جار توڕە دەبوون‌. وادەزانم، ئێستا کە دەڵێن ماددەکە جێبەجێ بووە، یا جێبەجێکردنی کەوتۆتە دەستی کورد، کاتی ئەوە هاتووە ڕاشکاوانەتر لە سەر ئەو پرسە قسەیان لە گەڵدا بکەین.
ئێستا دوای ئەوەی کورد لە بەشی زۆری داوی ئەو ماددەیە ڕزگاری بووە، دەبێ بەرپرسان و کاربەدەستانی کورد ئەوەندە ئازایەتییان تێدا بێت، دان بەوەدا بنێن کە ماددەی سەد و چل کڵاوێکی گەورە بوو لە سەریان نرا. کارێکی نەشیاوە نوێنەری گەلێکی ستەملێکراو بێت و بەشی هەرە گرنگی نیشتمانەکەی خۆی بکات بە بابەتی ژمارە و ڕاپرسی. هیچ پاکانەیەک بۆ ئەمە نیە، بە تایبەتی بۆ کەسانێک کە ئەزموونی تاڵی یازدەی ئازاری 1970 یان لە بەردەستدا بوو، کاتێ ڕژێمی بەعس پرسی ژمارەی دانیشتوانی کوردو ناکوردی کردە پێوەر بۆ دەستنیشانکردنی ناوچەی " ئۆتۆنۆمی". ئەو سەرژمێرییەی کە پەیمان بوو لە ماوەی ساڵێکدا لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بکرێت، نەک هەر نەکرا، بەڵکو بوو بە بنەمایەکی پتەو بۆ سیاسەتی بەعەرەبکردن‌و بەلێشاو هێنانی عەرەب و دەرکردنی کورد لەو ناوچانە.
پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەمەیە: بۆ کاربەدەستانی کورد سەرباری ئەو ئەزموونە و ئاگاداریی لە‌و ڕاستییه،‌ کە نەیارانی سەدام لە پرسی بەعەرەبکردنی کوردستاندا جیاوازییەکی ئەوتۆیان لە گەڵ ئەودا نیه، ئەم کارەیان کرد؟‌. ئەگەر بەرپرسانمان بڵێن نەماندەزانی کە وا دەردەچن، ئەوا زۆر زەحمەت دەبێت ناوی سیاسەتمەدار لە خۆیان بنێن. ئەگەر ئەمەیان دەزانی و لە گەڵ ئەوەشدا ئەم هەنگاوه ترسناکەیان نا، دەبێت وەڵامی ئەو هەموو کارەساتانە بدەنەوە کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بە سەر خەڵکی ئەو ناوچانەدا هاتن و ئەو هەموو خوێنەی لە بەر کوردی ئەو ناوچانە ڕۆیشت. ئازار و نەهامەتەکانی کوردی کەرکووک و ئەو دەڤەرانەی دیکە بەوە ناسڕێتەوە کە ئەمڕۆ پێمان بڵێن، ئێمە کاتێ بەو ماددەیە قایل بووین‌، ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە گومانمان لە سەر کوردستانێتی کەرکووک و ئەو ناوچانە هەبووە. ئەی کەوابوو بۆ بەو ماددەیە قایل بوون؟. وادیارە بۆ ڕاگرتنی دڵی "هاوپەیمانە" ئەمریکییەکان بوو، کە ئەو دەمە لە کوردستان گوڵباران دەکران و هەموو بەرپرسانی کورد باسیان لە هاوپەیمانێتی " ستراتیژی هەردوولا دەکرد"، لە کاتێکدا کاربەدستانی سەربازی و سیاسی ئەمریکا سەرزمان و بنزمانیان "یەکێتی خاکی نیشتمانی و سەروەری عیراق و حکومەتی بەهێزی بەغدا" بوو. بۆ ئەمەش دەبێ کاربەدستانی کورد دان بەوەدا بنێن، کە ئەوان لەو هەڵوێستەیاندا پشتیان نەدە‌بەست بە لێکدانەوەی سیاسی و ئاگاداری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەرژەوەندی زلهێزەکان، بەڵکو ئەو هەڵوێستەیان بریتی بوو لە کەف و کوڵی هەست و سۆز و هەڵس وکەوتی ناسیاسییانە.
ئەم ڕاستییانە بۆ بەشێکی زۆری خوێنەواران و شارەزایانی کورد وەکو ڕۆژی ڕووناک وابوون، بەڵام بەرپرسان و کاربەدەستانی حیزبی کورد بە هیچ شێوەیەک، وەکو خوی هەمیشەییانە، قەت ئامادە نەبوون گوێ لە کەس بگرن.
لە یەکەم ڕۆژەوە لە دژی ئەم ماددەیە بووم‌ و باوەڕم بەوە نەبووە کە جێبەجێ دەکرێت، تەنانەت ئەگەر حکومەتی عیراقیش بیەوێت جێبەجێی بکات، کە قەت نەیویستووە و هیچ حکومەتێکیش لە بەغدا پەیدا نابێت کە بیەوێت ئەم ماددەیە جێبەجێ بکات. ئەم ڕاستییە جارێکی تر بە درەوشاوەیی لە مانگی ڕابردوودا بۆ هەموو دونیا ئاشکرا بوو، کاتێ هەموو بەرپرسانی عەرەب دانیان بەوەدا ناوە کە ئەوان هەموو هەوڵێکیان داوە ئەو ماددەیە جێبەجێ نەکرێت و قەت ڕێگە بەوە نادەن کەرکووک بگەڕێتەوە سەر کوردستان. ئەمە لە کاتێکدا دەڵێن، کە هێزیان لێ بڕاوە و عیراق پووکاوەتەوە. ئەی ئەگەر دەستیان بڕوات دەبێ چیمان بەسەر بێنن؟. دەمانوت ئەگەری ئەنفال و بەعەرەبکردن لە بەین نەچووە، دەیان وت ئەمانە هەر وا ڕەش بینن، خەریکی‌ ڕەخنە گرتنن و ورەی خەڵک لاواز دەکەن.
ئێستاش ئەمەی هاتووەتە کایەو، وەکو هەموو ڕووداوەکانی ئەم چارەکە سەدەیەی دوایی زیاتر بە هۆی فاکتەری دەرەکییەوە بووە. لە ئەنجامی ئاشبەتاڵی سوپاکەی مالیکی‌ لە بەرامبەر چەتەکانی داعشدا، ئەم ناوچانە کەوتوونەتەوە دەستی کورد. جارێکی دیکە هەڵوێستی ڕوونی بەرپرسانی کورد لە مەر چارەسەرکردنی یەکجارەکی دۆزی ئەم ناوچانە دیار نیە و هەر یەکێک لە ئاوازێک دەخوێنێ. جارێک ماددەکە نەماوە و ئیدی پێویست ناکات باسی بکەین، بۆ سبەینێ باسی ڕاپرسی لەو ناوچانە دەکەین، کە هەنگاوی سێیەم و کۆتایی ماددەکەیه، لە کاتێکدا هەنگاوەکانی یەکەم و دووەم جێبەجێ نەکراون. ئێستاش ئەو عەرەبانەی بە مەبەستی تەعریب هێنران و قەرەبوو کرانەوە و هەموو شتێکیان تەواو بووە، بەشێکی زۆر کەمیان بەنێت، ئەوی دی نەچوونەتەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان. هەمووشیان فێڵێکیان لە ماددەکە کردووە. ژ ن وپیاوە بە تەمەنەکانیان قەرەبوو کراونەتەوە و تۆماری باری شارستانی خۆیان گواستووەتەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان، بەڵام ئەندامانی خێزانەکانیان: کوڕ، کچ، بوک و زاواکانیان لە کورکوک ماونەتەوە. زۆربەشیان کاتێ ماڵە کۆنەکانیان فرۆشتووە چوونەتە لای منداڵەکانیان بۆ ئەوەی لە لای ئەوان بژێن یا بەو پارەیە خانووی نوێیان کڕیوە. زۆر جاریش خانووی تاپۆداریان لە کورد کڕیوە، ئەمەی دواییش هەر خەریکی تەجاوز و تەجاوزکارییە کە هیچ بەڵگەیەکەی فەرمی بەدەسەتەوە نیە کە خاوەن موڵکە و دانیشتووی کەرکووکە و ئەگەر دوو ڕۆژی دی سەرژمێری بکرێت، ئەو کاتە دەردەکەوێ چیمان بەسەر هاتووە. بەهەزاران کوردیش قەرەبووی وەرگرتووە لە کاتێکدا نە گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک و نە لە کەرکووک دادەنیشێت.
سەرباری هەموو ئەمانە و بە هۆی شەڕی مەزهەبییەوە دەیان هەزار خێزانی عەرەب لەم دە ساڵەی ڕابردوودا ڕوویان لە کەرکووک کردووە و سەدان کێشەی ئەمنی و کۆمەڵایەتییان بۆ ئەم شارە دروست کردووە و بوونەتە بارێکی قورس بە سەر شانی خەڵکەوە. لە دوای ماوەیەک ئەمانەش دەبن بە بەشێک لە دانیشتوانی شار و کێشەکە ئەوەندەی تر ئاڵۆز دەبێت.
ئەرکی لە پێشینەی کورد لەم کاتەدا بە تایبەتی لە کەرکووک ئەوەیە کۆمەڵێ هەنگاوی گرنگ هەڵبێنن و هەندێ شت لە سەر ئەرزی واقیع بەرجەستە بکەن. پێویستمان بەوە نیە باسی ڕاپرسی و ئەم شتانە بکەین. پێموایە هەنگاوی یەکەمین ئەوەیە لە گەنجانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە هێزی سەربازی بە توانا دروست بکەن و ڕاهێنانی تەواویان بۆ بکەن و چەک و پێداویستی تەواویان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی بەرگری لە خاکەکەی خۆیان بکەن. ڕاستە هەموو کوردێک ئامادەیە بەرگری لەو ناوچانە بکات، بەڵام گومانی تێدا نیە کە خەڵکی ئەو ناوچانە لە هەموو کەس زیاتر بەرژەوەندییان لەوەدایە بەرگری لە خاکەکەی خۆیان بکەن. هاوتەریبی ئەمە ئەوانەی کە لەو ناوچانە بە شێوەیەکی ناقانونی دەژێن دەبێت دوور بخرێنەوە یا لە کەمپی پەنابەران کۆ بکرێنەوە. ئامادەکردنی کادری شارەزا لە هەموو بوارەکاندا کارێکی پێویستە، بۆ ئەمەش باشترین ڕێگا ئەوەیە لە زانکۆی کەرکووک و لە هەموو کۆلێجەکانی خوێندنی کوردی لە تەک خوێندنی عەرەبیدا بکرێتەوه،‌ یاخود زانکۆیەکی دیکەی حکومی لە کەرکووک بکرێتەوه،‌ بۆ ئەوەی ئەوانەی خوێندنی کوردی لە کەرکووک تەواودەکەن لەو کۆلێجانە وەربگیرێن، نەک وەکو هەموو ساڵێک تووشی ئەو هەموو کێشە و بگرەو بەردەیە بێن. ڕاستکردنەوەی ڕێژەی کورد لە دەزگاکانی دەوڵەت بە تایبەتی لە کۆمپانیای نەوت و دەزگا هەستیارەکانی دیکەدا کارێکی گرنگە و دواکەوتن هەڵناگرێت. ئاشکرایە کە ڕێژەی کورد زۆر کەمە و بە دەیان هەزار گەنجی کورد ساڵەهای ساڵە خوێندنیان تەواکردووە و لە کەرکووک کەس دایاننامەزرێنێت و هەموو لە بازار و عەلوەکان کار دەکەن. ڕێکخستنەوەی هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پۆلیس کارێکی دیکەیە کە نابێت دوا بخرێت، چونکە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی گومانلێکراو خۆیان خزاندووەتە ڕیزەکانیانەوە‌.
ئەوانەی لەم کاتەدا لێدوانی توند لە دژی یەکدی دەدەن گوناحێکی گەورە بەرامبەر بە دواڕۆژی ئەم ناوچانە و هەموو کوردستان دەکەن.
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは8,954表示された回数
HashTag
ソース
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: ISIS
ブック: 履歴
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 78%
78%
は、 ( هاوڕێ باخەوان 15-03-2016上で追加しました
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 24-10-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは8,954表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,470
画像 106,574
書籍 19,268
関連ファイル 97,131
Video 1,391
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.437 秒(秒) !