دوکتور مەهدی ڕهبەر، کەوناراناس بە هەواڵدەری ئیرنای ڕایگەیاند، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە کراوە ئەگەر ئەوە هەیە شاری مێژووی بغستانە لە ناوچەی پارتی لە داوێنی چیای بێستون هەڵکەوتبێت.
ئەو کەونارەناسە وتیشی، هێندێ ئاسەواری ڕێگاوبان کەلە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوای چیای بغستان کێشراوە لە بناری چیای بێستون وەبەرچاو دەکەون.
بغستانە بە مانای پێگەی خودا دێت و بە یەکێک لە ئاساوارە مێژووییەکانی سەردەمی ئەشکانییەکان دێتە ئەژمار.
یونانییەکان بغستانە بە بگستانە ناو دەبەن.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان شاری بغستانە لە نێوان کەمبادنە (کرماشان) و کەنگوبار (کەنگاوەر) هەڵکەوتووە و لە دەورووبەری ئەو شارەش ژمارەیەکی زۆر لە پەیکەری داریووشی هەخامنشی بوونی هەبووە.