وەرزشوانی کورد ساڵی 1992 لە ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا لەدایکبووە.
هەنووکە ئەندامی تیمی میللی کێشبڵندکاری ئێرانە. لە کێشی 85 کیلۆدا لە دوو جووڵە دا توانی بە تۆمارکردنی ڕیکۆردی 387 کیلۆ، پلەی یەکەمی جیهان بۆخۆی لە ڕشتەی کشبڵندکاریدا مسۆگەر بکات، لە شاری هیوستۆنی ئامریکا توانیی پلەی دووهەمی جیهان بەدەست بێنێت.
هەروەها کیانوش ڕۆستەمی بە تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی نوێ لە ئاستی جیهان و لە کێشی 85 کیلۆگرەمدا، بوو بە پاڵەوانی یەکەمی جیهان لە ئولەمپیکی 2016ی ڕیۆ
سەرەتا کێشی 174 کیلۆگرامی بە ئاسانی هەڵگرت و توانی سەربکەوێ دواتر 217 کیلۆگرامی بەرزکردەوە و سەرکەوتووبوو.
دواتریش کیانووش ڕووستەمی بە بەرزکردنەوەی کۆی گشتیی 396 کیلۆگرام توانی لە ئۆڵۆمپیاتی ڕیۆی لە بەرازیل ببێتە پاڵەوانی ساڵی 2016 لە بەرازیل.