- دوو بیرە نەوتی کێڵگەی خەبازە لە کەرکووک تەقێندرانەوە، پۆلیس دەڵێت دوو بیرە نەوتی دیکەش لە هەمان کێڵگە بۆمبڕێژکراون.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان له محیوەری تلسقۆف، سێ داعشی دەستگیرکرد و حەوتی دیکەی کوشت، دوای گەمارۆدانیان بۆ چەند کاتژمێرێک، لەئێستاشدا ناوچەکە هێوربۆتەوە پاش تێکشاندنی هێرشەکانی ئەو گرووپە کە بۆ ڕزگارکردنی چەکدارەکانیان ئەنجامیاندا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهیدبوو.
- داعش هێرشی کردە سەر بەرەی گوێڕ و لە ئەنجامی شەڕێکی سەختدا شکان و پێشمەرگەش پێشڕەویی زۆرتری کرد.
- گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردە سەر پێگەیەکی سەربازی جەندرمەی تورکیا لەسەر ڕێگای نێوان ماردین و ئۆرفا لە باکووری کوردستان، لەئەنجامدا جەندرمەیەک کوژرا و 10ی دیکەش برینداربوون.
- نیوەرۆی ئەمرۆ لە ناوچەی سەردەشت شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزێکی چەکداری کوردی و هێزکانی سپای پاسدارانی ڕژیم ڕوویدا و کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتەوە..