سۆران: رێژەی خۆکوشتنی هاوڵاتیان بەرزدەبێتەوە
📊 ئامار و راپرسی
دوارۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سۆران ئاشکرایدەکات، لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا 10 هاوڵاتی خۆیان کوشتوەو بە بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی رابردوو رێژەی خۆکوشتن زیادیکردووەو رێگریش لە پێنج حاڵەتی خۆکوشتن کراوە لەلایەن پۆلیسەوە.
هاوار ئەرگوشی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سۆران بە دواڕۆژی راگەیاند "لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵ (10) هاوڵاتی لە سنوری دەڤەری سۆران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسانەی خۆیان کوشتوە شەشیان پیاو بوون و چواریش ژن، بە بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی رابردووش رێژەی خۆکوشتن بەرزبۆتەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سۆران، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی پۆلیسی سۆران، توانیویانە رێگری لە پێنج حاڵەتی خۆکوژی بکەن لە سنوری دەڤەری سۆران.
- 08-10-2016