دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا زیاتر لە 800 هاوڵاتی دانیشتوی قەزای حەویجە و دەوروبەری لەژێر دەستی داعش هەڵاتون و خۆیان گەیاندوەتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و پاشان بەرەو کەمپە تایبەتەکان بۆ ئاوارە گواستراونەتەوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت "بەفەرمانی ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رێگە بەهاتنە ژورەوەی هەڵاتوەکان دەدرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی یەکەم، عەمید روکن رێبوار عەلی فەرماندەی لیوای یەکی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە لەکەرکوک بە دواڕۆژی راگەیاند: رێگە دراوە بە 600 هاوڵاتی هەڵاتوی دەستی داعش بپەڕنەوە بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بڕیارە بەرەو کەمپە دیاریکراوەکان بگوازرێنەوە.
وتیشی "بەفەرمانی ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رێگە بەهاتنە ژورەوەیان دراوە و لەلایەن پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵ پیاوەکاندا دەکرێت تاوەکو رێگری لەدزە کردنی چەکدارانی داعش بکرێت بۆ ناو شارەکە".
هاوکات عەمار سەباح بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەرکوکی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق بەدواڕۆژی راگەیاند: دوێنێ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەم، بەهەمان شێوە 270 هەڵاتوی دەستی داعش لەمیحوەری دوبزەوە لەلایەن پێشمەرگەوە رێگەی هاتنە ژورەوەیان پێدراوە و بەرەو کەمپی نوێی ئاوارەکان لەداقوق گواستراونەتەوە.
وتیشی "کەمپە نوێکەی داقوق رێگەی هەزار و 600 خێزانی تێدا دەبێتەوە و لەلایەن ئیدارەی کەرکوک و فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە و بەپاڵپشتی کۆچی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزرێندراوە".
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 Serçawekan |
[1] | 📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 10-10-2016 |