- دەیان چەکداری
داعشداعش کاتژمێر 3:30 بەیانی هێرشیانکردەسەر
کەرکوککەرکوک. لەم هێرشەدا گەڕەکی حەی عەسکەری و وێزگەی کارەبای دوبز و چەند بنکەیەکی پۆلیس و بارەگای یەکێتی کرایە ئامانج، زۆرتر لە دە چەکداری داعش کوژران و لە بنکەی کارەبای دوبزیش زۆرتر لە دە کارمەند کوژران کە هەموویان عەرەب و ئێرانی بوون.
- قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە کەرکوک ڕاگەیەندرا و نوێژی هەینیش لە مزگەوتەکاندا ناکرێت و هەموو مزگەوتەکان داخران تاوەکو داعش منارەی مزگەوتەکان بۆ هێرشکردن بەکارنەهێنێت.
- داعش
قەرەتەپەقەرەتەپەی کۆنتڕۆڵکرد و پاشانیش پێشمەرگە ڕزگاری کردەوە.
- هێرشی داعش بۆسەر
داقوقداقوق تێکشێنرا.
- لە هێرشەکەی ئەمڕۆی داعش بۆسەر کەرکوک زۆرتر لە 50 کەس برینداربوون و ژمارەیەک شەهیدیش هەیە.
- هێزێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) ئەمڕۆ ڕەوانەی سەنتەری کەرکوک کران، بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو هێزانەی ڕوبەڕووی چەکدارانی داعش بونەتەوە لەچەند شوێنێکی شارەکە.
- فڕۆکەیەکی نەناسراو تەکییەکی تایبەت بە نەتەوەی تورکمانی شیعە مەزهەب لە قەزای داقوق بۆردوومانکرد کە زیاتر ژنان سەردانی دەکەن بەمەبەستی خواپەرستی بەهۆیەوە زیاتر لە 50 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- چەکدارانی داعش لە میحوەری مەخمور هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەش بە توندی وەڵامیاندانەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند.
- ئەمڕۆ
عەبدوللەتیف سەلەفیعەبدوللەتیف سەلەفی، کەسایەتی دیاری سەلەفییەکانی کوردستان دوای ماوەیەک دروخستنەوەی لە کارەکەی وەک وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشت دەستی بە وتاردان کردەوە، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانیش دەڵێت، ئیجرائاتی یاسای لەگەڵ دەکەین.
[1]