🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئاراسنامە – وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 10-12
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-12 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-12-2019
📆09-12-2019
📆08-12-2019
📆07-12-2019
📆06-12-2019
📆05-12-2019
📆04-12-2019
📂 زۆرتر ...
📅10 December
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,531) پەڕتووک|||
📅 09-12-2019
باکووری کوردستان
- بۆ لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی لەبارەی 18 پەرلەمانتاری هەدەپە 21 دۆسیە ئامادەکران و بۆ پەرلەمانی تورکیا نێردران.[2]
- لەو هاوسەرۆکی شاروانیانەی لە 6ی کانونی یەکەمدا لە وان لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستبەسەر کرابوون کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە هاوسەرۆکی شارەوانی بێگری یلماز شالان، هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلێ دیلان ئۆرەنجی و یاقوب ئالماچ بریاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو، هاوسەرۆکی شارەوانی ئەلباک ئەرکان ئاجار و هاوسەرۆکی شارەوانی بێگرێ لەیلا بالکان بە مەرجی چاودێریی دادگا،
📅 09-12-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 جەلال سەعید
جەلال سەعید رەمەزان ساڵی 1953 لە هەولێر لەدایکبووە، ساڵی 1978 گۆرانی (چاو رەشی جوانە)ی تۆمارکردوه و هەر به و گۆرانییەش ناوبانگی پەیدا کردووە. زۆربەی بەرهەمەکانی لەگەڵ (تیپی هونەری هەولێر و تیپی هونەری میللی هەولێر)دا بەرهەمهێناوه و لەزۆربەی ئاهەنگ و بۆنەکانی ئەم دوو تیپەدا بەشداریکردوە.
رۆژی 09-12-2013 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
👫 جەلال سەعید
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەلال سەعید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
لە سالی (1324 کۆچی) لە سلێمانی لەدایک بووە و لەساڵی (1383) لە تەمەنی 59 ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە.
زانای بەناوباگ خاوەنی دیوانە شیعرێک و کۆمەڵێک کتیبی ئاینی لەبابەتی نوێژ و حەج و کتبێی گولستانی سەعدی هیناوەتە سەر زمانی کوردی.
مەلا موستەفا سەرەتا شاگردی شیخ عومەری قەرەداخی بووە ماوەیەکیش لەلای شیخ باوە عەلی دەرسی فیقهی ئیسلامی و تەفسیری خوێندوه. فەلسەفە و حیکمەتیش لای شیخ موحەمەد ئەمین فیربووه.
👫 سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) - سڵێوە
لە ساڵی 1890دا لە گەڕەکی بەفریقەندی کۆیە لەدایکبووە.
مەقامەکانی سێوه بەدەقه وێژەییەکەیەوه، لەناو ئاو هەوایەکی سازگاری کوردەوارین بەپێی قۆناغ و سەردەمی ژیانی خەڵکەکه خوڵقان. بابەتەکانی هەموویان موڵکی کوردن و بۆ کورد گوتراون و پڕن لەچەمکی خۆشەویستی ئەڤین و دڵپاکی و جوانی و ئازایەتی و بەرخودان که هەموویان بابەتی نەمرن و کورد هەمیشه شانازییان پێوه دەکات
شاعیری میللی بەیت و بەندەکانی خاڵه سێوەی مەقامزان له دەربڕینی ڕەوانبێژیدا، بۆ دەرخستنی جێ چاکیی ئافرەتی شۆخ و شەنگی گورج و گۆڵ و گەردن هەڵکشاوی چ
👫 سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) - سڵێوە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 366,570 | وێنە 56,274 | پەڕتووک PDF 10,531 | فایلی پەیوەندیدار 36,297 | 📼 ڤیدیۆ 161 | 🗄 سەرچاوەکان 12,960 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📊 فاروق مەلا مستەفا: ئاستی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەمساڵدا 7 ملیۆن تەن زیادیکردوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
فاروق مەلا مستەفا: ئاستی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەمساڵدا 7 ملیۆن تەن زیادیکردوە
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەکەمی 2016 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی و سەرمایەداران، لە ژێر دروشمی (نەهێشتنی هاوردەکردن بوژاندنەوەیە بۆ پیشەسازیی چیمەنتۆی نیشتیمانی) کۆنفرانسی چوارەمی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە سلێمانی دەستیپێکرد و لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا فاروق مەلا مستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق وتارێکی پێشکەشکرد و ئاستەنگەکانی بەردەم بەرەوپێشچوونی وەبەرهێنان و بازرگانی چیمەنتۆی خستەڕوو لەگەڵ ئاماژەدان بە رێگەچارەکان و ئاماژەی بەوەشدا کە لە ساڵی 2014دا ئاستی بەرهەمهێنانی راستەقینەی چیمەنتۆ 14 ملیۆن تەن بووە، بەڵام لە ساڵی 2016دا گەیشتووەتە 21 ملیۆن تەن.
ئەمەش دەقی وتارەکەیە..
- بەڕێز وەزیری پیشەسازی
- بەڕێز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان
- بەڕێز نوێنەری پەرلەمانی عێراق
- بەڕێز سەرۆکی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆ
- بەڕێزان بەڕێوەبەران و لێپرسراوانی کۆمپانیاکانی چیمەنتۆ
من زۆر خۆشحاڵم بە ئامادەبوونم لە کۆنگرەی چوارەمی بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆدا.
ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ پێوانەکردنی ئه و پێشکەوتنەی کە کۆمەڵەکەمان بەدەستیهێناوە لە ماوەی چەند ساڵی خزمەتکردنی پیشەسازییەکەمان و کەرتی بیناسازی لە عێراقدا بە شێوەیەکی گشتی.
پیرۆزبایی و سوپاسی خۆم ئاڕاستەی گشت ئەندامان دەکەم بە تایبەتی (سید ناصر) سەرۆکی کۆمەڵەکەمان کە هەر لە سەرەتاوە ئەرک و دڵسۆزی خۆی نواند بۆ ئەوەی کۆمەڵەکەمان بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا دەیبینین.
هەروها حەز دەکەم سوپاسی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵی بەغداد و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەم بۆ ئه و ئەرک و دڵسۆزییەی دەینوێنن بۆ بەرگریکردن لە پیشەسازییەکەمان.
زۆر هەست بە شانازی دەکەم کە ئەم وتارە دەخوێنمەوە لەم کۆنفرانسەدا بۆ ئەوەی راوبۆچوونی کۆمپانیای لافارج بخەمە روو دەربارەی سەرکەوتنەکانی پیشەسازییەکەمان و ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی دەبێتەوە.
خۆشەویستان، لە ماوەی چەند ساڵی رابوردوودا پیشەسازی چیمەنتۆ زۆر بە باشی خزمەتی بە وڵات گەیاندووە بەتایبەتی لە کەرتی بیناسازییدا.
زۆر چالاک بوو له بونیادنانی توانای نوێ و بوژاندنەوەی توانای دیکەی کۆن، هەروەها ئەوەی دەرخست کە توانای دابینکردنی گشت پێویستییەکانی بازاڕی هەیە و دەتوانێت ببێتە ئەڵتەرناتیڤی هاوردەکردن.
پیشەسازی چیمەنتۆ ئەمڕۆ بەهایەکی زۆر مەزن بۆ وڵات دەستەبەردەکات، بە شێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەلی کار بۆ هەزاران کەس لە سەرتاسەری وڵاتدا دەڕەخسێنێت هەروەها ژینگەیەکی وای هێناوەتە کایەوە کە لە رێیەوە هەلی کار بۆ دەیان بەڵێندەر و بەڵێندەری لاوەکی دەخوڵقێنێت لە چەندین بواردا وەک: کەرەستەی خاو، کانزاکاری، چاکسازی، گواستنەوە، بازرگانی، بەبازاڕکردن، خزمەتگوزاری تەکنەلۆژیای زانیاری ئای تی، وتادوایی.
ئێمە وەک لافارج زۆر شانازی دەکەین بە بەشداربوونمان لەم چالاکییە پۆزێتیڤەدا.
پاش دامەزراندنی کارگەی بازیان و بەگەڕخستنەوەی کارگەی تاسڵوجە بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی فاروقدا، لافارج بەگەڕخستنەوەی کارگەی کەربەلای جێبەجێکرد، سەرەڕای ئه و بەربەستە گەورانەی هاتنە رێگای و لە ئێستادا سەرجەم کارگەکانمان ساڵانە توانای دابینکردنی نزیکەی 7 ملیۆن تەن چیمەنتۆی بۆ بازاڕ هەیە.
لافارج زۆر چالاکە لە‌ پێشکەشکردنی بەرهەمی داهێنەر بۆ بازاڕەکانی عێراق لە پێناو دابینکردنی پێویستییە جۆراوجۆرەکانی کەرتی بیناسازی بە سوود وەرگرتن له و شارەزاییەی کە لە 90 وڵاتی جیهاندا دەستیکەوتووە.
سەرباری ئەمەش، لافارج چالاکە لە پەرەپێدانی کەرەستە و سیستمی بیناسازی و چارەسەری نوێدا لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی بیناسازی لە وڵاتدا بەتایبەتی چالاکییەکانی لە بواری کۆنکرێتی ئامادەکراو و دابەشکردن.
هەروەها ئێمە وەک لافارج زۆرشانازی بە پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکانی ئەم وڵاتە دەکەین، 95% چالاکییەکانمان بە دەست ئەندازیار و کادری هونەری و کارمەندە عێراقییەکانەوە بەڕێوەدەچێت کە ئێمە لەڕێی رێکخستنی خولی راهێنانی چڕەوە پەرە بە توانست و کارامەییان دەدەین.
بەر لە هەموو شتێک، تەندروستی وسەلامەتی یەکێکە لە بەها سەرەکییەکانمان کە پشتی پێدەبەستین و بایەخێکی زۆری هەیە لە چالاکییەکانماندا.
ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ دابینکردنی ژینگەی کاری سەلامەت و تەندروست بۆ کارمەندان و بەڵێندەران و شۆفێرەکانمان کە تیایدا کەس تووشی رووداوی نەخوازراو نابێت و یاخود بریندار نابێت، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە هەمان پێوەر و رێوشوێنی توند پەیڕه و دەکەین کە لە لایەن گروپی لافارج هۆلسیمەوە LH پەیڕه و دەکرێت، هەروەها پرۆگرامی راهێنانی چڕ پێشکەش بە کارمەندانمان دەکەین بۆ ئەوەی بەرەبەرە گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوت و کەلتوریان ئەنجام بدەین لە بارەی تەندروستی و سەلامەتییەوە.
ژینگە بوارێکی دیکەیە کە تیایدا لافارج بە سەختی کاردەکات لە پێناو باشکردنی ئەدای ژینگەیی کارگەکانمان بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی تەپ و تۆزەوە‌ هەیە، هەروەها لە بواری سەرلەنوێ بەکارهێنانەوەی خوڵ وخاشاک لە کوورەکانماندا.
بەڕێزان، ئێستا بوارم بدەن راوبۆچوونمان دەربارەی ئه و ئاستەنگانە بخەمەڕوو کە لە ئێستادا رووبەرووی پیشەسازییەکەمان بۆتەوە یان لە ئایندەدا روبەڕووی دەبێتەوە.
1.نەبوونی هاوسەنگی لە نێوان خستنەڕوو و داواکردن، زۆر گرنگە هەڵسەنگاندن بۆ پەرەسەندنی ئایندەی گەشەپێدانی بازاڕی چیمەنتۆ ئەنجام بدرێت لە پێناو پلاندانانی باشتر بۆ چالاکییەکانمان وەک کۆمەڵەی چیمەنتۆ.
هەر بۆیە تکاتان لێدەکەم بوارم بدەن کە چەند راو بۆچوونێک دەربارەی پەرەسەندنی بازاڕ لە دە ساڵی داهاتوودا بخەمەڕوو.
بەهۆی جەنگی دژ بە داعش و قەیرانی ئابوری، داواکاری بۆ چیمەنتۆ گەیشتە کەمتر لە 18 ملیۆن تەن لە 2016 دا بەرامبەر بە 26 ملیۆن تەن لە 2013 دا.
شارەزایان پێشبینیدەکەن کە بە هۆی کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئەرکەکانی ئاوەدانکردنەوەی پاش جەنگ و بوژاندنەوەی ئابوری ئەگەر هاتوو نرخەکانی نەوت بۆ ئاستە شایستەکانی دووبارە بگەڕێتەوە، ئەوا لەوانەیە داواکردن بۆ 26 ملیۆن تەن لە ساڵی 2020 زیاد بکات و بۆ 40 ملیۆن تەن لە ساڵی 2025 دا زیاد بکات لە باشترین سیناریۆی گەشبیندا یان بۆ 25 ملیۆن تەن لە ساڵی 2020 و دواتر بۆ 38 ملیۆن تەن لە ساڵی 2025 دا زیاد بکات کە ئەمە راستەقینەترین سیناریۆیە.
لەوکاتەدا، تواناکانی پیشەسازی چیمەنتۆ زیاد دەکات بەهۆی وەبەرهێنانی گەورەی کەرتی تایبەت لەم بوارەدا و بە هۆی ئه و دەستپێشخەرییانەی لە لایەن حکومەتەوە دەگیرێتە بەر بۆ بەکرێدانی ئه و کارگانەی موڵکی دەوڵەتن بۆ کەرتی تایبەت کە توانا و دەرامەتێکی زۆر وەبەردەهێنێت لە بەگەڕخستنەوەی ئه و کارگانەدا.
هەرەوها پێشبینی دەکەین چەندین کارگە بەگەڕبخرێتەوە کە تائێستا لە ژێر دەستی داعش دابوو یان لە ئێستادا ئازاد کراون و دەستبکەنەوە بە بەرهەمهێنان لە چەند ساڵی ئایندەدا.
دەرئەنجام، توانای بەرهەمهێنانی راستەقینەی چیمەنتۆی لە 14 ملیۆن تەن لە ساڵی 2014 بۆ 21 ملیۆن لە ساڵی 2016 دا زیادیکردوە و چاوەڕوان دەکرێت لایەنی کەم بگاتە 31 ملیۆن تەن لە ساڵی 2018 و 42 ملیۆن تەن لە ساڵی 2025 دا.
لەم ژمارانەی باسکراون، تەنها ئه و کارگانە بەهەند وەرگیراون کە بە ڕاستی دەستیان بە پرۆژە کردووە و هەروەها 50% له و کارگانەی رێپێدراون: ئەگەر هاتوو لە نێو ئه و کارگە رێپێدراوانەدا‌ کارگە هەبێت کە دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە چەند پرۆژەیەک بکات، ئەوا توانای راستەقینە بە شێوەیەکی سروشتی زیاتر دەبێت.
ئه و پێشبینییانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پیشەسازی چیمەنتۆ بەره و نەبوونی هاوسەنگی لە نێوان خستنەڕوو و داواکردن دەڕوات. زیادەی بەرهەمهێنان لە ساڵی 2017 دەگاتە 7 ملیۆن تەن، و لە ساڵی 2020 دەگاتە 8 ملیۆن تەن.
لە لایەکەوە ئەمە هەواڵێکی باشە، لە بەر ئەوەی ئاماژەیە کە پیشەسازی چیمەنتۆ بەتوانایە و هەروەها توانای دەبێت لە سەر جێبەجێکردنی تەواوی داواکاری بۆ چیمەنتۆ لە سەرتاسەری وڵاتدا کە بڕی پێویستی چیمەنتۆ لە بازاڕدا هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە نرخی گونجاوی چیمەنتۆ لە بازاڕدا بە شێوەیەکی بەردەوام، لە بەرامبەردا ئەمە ئاماژەیە بۆ بارودۆخێک کە جێی نیگەرانی زۆرە چونکە‌ ئەوە دەگەیەنێت کە کارگەکانی چیمەنتۆ بە رێژەی 65% توانا گشتییەکانیانەوە‌ کاردەکەن کە لەگەڵ نرخی زۆر نزمی ‌ بازاڕدا بە هۆی کێبڕکێی بەهێزەوە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆ زیاتر و زیاتر تووشی قەیرانی دارایی گەورەتر ببنەوە و لە راستیدا هەر لە ئێستاوە هەستمان بەوە کردووە. ‌
جگە لەوەش، ئەوە دەگەێنێت کە عێراق وەک وڵاتێک زیادەڕەوی دەکات لە بەکارهێنانی توانای بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کە دەبێتە هۆی به هەدەردانی زۆر، لە کاتێکدا دەکرا ئەم بڕە سەرچاوانە ئاڕاستەی کەرتەکانی تر بکرایە کە زیاتر پێویستیان بە سەرچاوە و وەبەرهێنان هەیە. بێگومان ئەمە پڕۆسەیەکی ئایدیاڵی دیاریکردنی سەرچاوە نییە.
هەر بۆیە ئەم ئاڕاستەیە پێویستی بە چاککردن هەیە بە پێچەوانەوە مەترسی دروستبوونی داڕمانی دارایی گەورە لە نێو بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆ لە ئارادایە.
2.کێبڕکێی نادادپەروەرانە، پیشەسازی چیمەنتۆ لە عێراقدا بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر فشاری کێبڕکێی نادادپەروەرانەدا بوو لە لایەن وڵاتانی درواسێ کە پشتگیری بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆی خۆیان دەکەن لەڕێی دەستەبەرکردنی سوتەمەنی و وزەوە بۆیان، بۆ نموونە، تێچوونی سووتەمەنی لە وڵاتی ئێراندا دەگاتە 3 دۆلار-تەن بەرامبەر بە 8 دۆلار-تەن لە باشور و 16 دۆلار-تەن لە باکور.
تێچوونی وزە لە ئێراندا 1.5 دۆلار-تەن بەرامبەر بە 6 دۆلار- تەن لە باکوری عێراق و 12 دۆلار-تەن لە باشوردا.
سوپاسی حکومەتی ناوەندی دەکەین بۆ چالاککردنی یاسای پارێزگاریکردن لە بەرهەمی خۆماڵی کە کاریگەری دەستبەجێی هەبووە لە سەر بڕی هاوردەکردن سەرەڕای چەند دزەکردنێک لێره و لەوێدا کە پێویستە سنووریان بۆ دابنرێت.
بە داخەوە ئەم یاسایە تا ئێستا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ نەکراوە، هەر بۆیە زیاتر لە 10000 تەن لە چیمەنتۆی پشتگیریکراو رۆژانە بە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت کە ئەمە دەبێتە هۆی فشارێکی زۆر لە سەر بەرهەمهێنەرانی خۆماڵی چیمەنتۆ.
دیاردەیەکی دیکە لە ئێستادا دەردەکەوێت و دەبێتە هۆی راکێشانی سەرنجی زیاتر، ئەویش هاوردەکردنی کلینکەرە، وەک هەوڵێک بۆ خۆدزینەوە و فێڵکردن لە یاسای پارێزگاریکردن لە بەرهەمی خۆماڵی چەندین یاریکەری دراوسێ هەڵدەستن بە هاوردەکردنی کلینکەر کە بەشێوەیەکی بەهێز پشتگیریکراوە و فرۆشتنی بۆ چەند کارگەیەکی هاڕین.
حکومەت دەرگای بە‌ ڕووی کێبڕکێی نادادپەروەرانە داخست کە هەوڵدەدات لە پەنجەرەوە بێتە‌ ناوەوە، پێویستە رێوشوێنی گونجاو بگیرێتە بەر بۆ رێگرتن لەم رێگا نوێیەی هاوردەکردنی نادادپەروەرانە.
3.دابینکردنی وزە و سووتەمەنی، چەند تواناکان زیاد بکات، کێشەی زیاتر لەگەڵ سەرچاوەکانی وزە و سووتەمەنی روومان تێدەکات، هیچ‌ کارگەیەک نییە لە ناوەڕاست و باشووردا کە لە تۆڕی کارەباوە وزەی پێبدرێت، هەر بۆیە ناچارن وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای تایبەت دروستبکەن یان ئامادەبکەن.
لە باکووردا تۆڕی کارەبای نیشتمانی توانای نەماوە کارەبا بە گشت کارگەکان بدات کە بووە هۆی لەکار راگرتنی کارگەکانی چیمەنتۆ بۆ ماوەی زیاتر لە 20 رۆژ بەهۆی بڕانی تەواوی تەزووی کارەبا لە ساڵی 2016 دا.
لە بارەی سووتەمەنییەوە، زۆر بە روونی دیارە کە پاڵاوگە خۆماڵییەکان لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کارگەکانی چیمەنتۆدا توانای دابینکردنی داواکارییە روو لە زیادەکانی نییە‌ بۆ سووتەمەنی قورس HFO، هەر بۆیە هەندێک کارگە ناچارن بۆ چەند ماوەیەک لە کار بوەستێت بەهۆی کەمی سووتەمەنییەوە.
ئەمە ئه و فاکتەرەیە کە پەیوەستە بە سنووردارێتییەوە کە پێویستە بە زووترین کات چاکبکرێتەوه.
4.تێچووی بەرهەمهێنان، تێچوونی بەرهەمهێنان سەرچاوەیەکی نیگەرانی گەورەیە بۆ یاریکەرانی چیمەنتۆ بەهۆی بەرزی ئاستەکانی بە شێوەیەکی گشتی بە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی دراوسێدا کە پێشتر ناومان هێنابوون، بە هۆی جیاوازی نێوان باکوور و باشوور کە دەبێتە هۆی شێواندن لە توانای کێپڕکێی نێوان یاریکەرانی چیمەنتۆ و بەهۆی بەرزبوونی ناجێگیرییەوە.
نموونە لە سەر جیاوازییەکان، نرخی نەوتی رەش HFO دەکاتە 80 دۆلار-تەن لە باشووردا، لە کاتێکدا 180 دۆلارە- تەن لە باکووردا کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لە سەر جیاوازی تێچوونی چیمەنتۆ بە 8 دۆلار- تەن.
هیچ پاساوێکی لۆژیکی نییە بۆ روودانی ئەمە و بۆ مەودایەکی دوور لە لایەن یاریکەرانی چیمەنتۆوە کۆنترۆڵ ناکرێت.
سەبارەت بە دژوارییەکان‌‌، نرخەکانی نەوتی رەش HFO دەکرێت جیاواز بێت لە نێوان 150 دۆلار-تەن بۆ 210 دۆلار-تەن لە ماوەی دوومانگدا لە باکوور.
لە سەرەتای 2016 دا تێچوونی وزە بۆ 350% بەرزبۆوە کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لە سەر تێچوونی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بە رێژەی 3.5 دۆلار-تەن.
جارێکی دیکە یاریکەرانی چیمەنتۆ ناتوانن کۆنترۆڵی ئەم جیاوازییانە بکەن.
پیشەسازی چیمەنتۆ پیشەسازییەکی قورسە پێویستی بە ئەرکی درێژخایەن هەیە و پێویستی بە جێگیریی هەیە بە تایبەتی لە نرخی هۆکارە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان.
بەڕێزان، ئەمانەی سەرەوە ئه و ئاستەنگە سەرەکییانەن کە رووبەڕووی پیشەسازییەکەمان دەبێتەوە.
بۆیە داواکارم لە بەڕێزتان بوارم بدەن باس لە هەندێک رێوشوێن بکەم کە بە بۆچوونی خۆم پێویستە هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان بەڵێن بدەن بە جێبەجێکردنیان بۆ ئەوەی پێشەسازی چیمەنتۆ پڕچەک بکرێت بۆ بینینی رۆڵی تەواوی خۆی لە بیناکردن و ئاوەدانکردنی وڵاتدا.
1.رێکخستنێکی کاریگەرتر بۆ دەستەبەرکردنی چیمەنتۆ، لە پێناو رێکخستنێکی کاریگەرتر بۆ دەستەبەرکردنی چیمەنتۆ و بۆ رێگرتن لە خراپ بەکارهێنانی سەرچاوەکان بەتایبەتیش لەم قەیرانی ئابورییەی ئێستادا، پێویستە دەسەڵاتی گشتی دەستبەجێ پێدانی مۆڵەت بۆ دروستکردنی کارگەی نوێ رابگرێت تا ئه و کاتەی دۆخی زیادەی بەرهەم کۆتایی پێدێت.
لە هەمان کاتدا، سەبارەت به و مۆڵەتانەی کە پێشتر دراون‌ و تائێستا نەکراون بە پڕۆژەی راستەقینە، پێویستە دەسەڵات دوا مۆڵەت بدات بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکان بە پێچەوانەوە ئه و مۆڵەتانە پوچەڵ بکرێنەوە.
بە هاوتەریب لە گەڵ ئەمەدا، پێویستە دەسەڵاتی گشتی بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی چیمەنتۆدا هەڵسێت بە جێبەجێکردنی توێژینەوەی بەردەوام دەربارەی هەلومەرجی بازاڕ‌ لەپێناو بڕیاردانی پێشوەخت دەربارەی کەی ولە کوێ پێویستە مۆڵەتی تر بدرێت.
ئەم جۆرە چاودێرییە وردە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گشت لایەنەکان بۆ ئەوەی بینینێکی روونیان هەبێت بۆ بڕیاردانی دروست کە خزمەتی کاریگەر بە پێویستییەکانی پیشەسازی و کەرتی بیناسازی دەگەیەنێت.
2.باجی گومرگ، کاریگەری جێبەجێکردنی یاسای پارێزگاریکردن لە بەرهەمی خۆماڵی بۆ سنووردارکردنی هاوردەکردن بە بێ دروستکردنی هیچ کێشەیەک لە بازاڕدا سەلمێنرا بە هۆی ئەوەی یاریکەرانی چیمەنتۆ توانای دابینکردنی داواکردنیان هەیە بە بێ هیچ ئەستەمێک.
داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکەین ئەم رێوشوێنە سەرکەوتووە بگیرێتە بەر و بەردەوام بێت لە جەنگی دژی دزەکردنەکان کە تائێستا لێرە و لەوێ روودەدات.
لە هەمان کاتدا، داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمان رێوشوێن جێبەجێبکات لە بەر ئەوەی تائێستا زیاتر لە 10000 تەن لە چیمەنتۆ بە شێوەیەکی رۆژانە لە سنوورەکانی هەرێم تێدەپەڕێت کە یەکسانە بە دوو کارگە و هەزاران هەلی کار.
هەروەها داوا لە هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان دەکەین بە جێبەجێکردنی هەمان یاسا بۆ کلینکەر.
3.تێچووی هۆکارەکانی بەرهەمهێنان، دابینکردنی سەرچاوەی هۆکارە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان کە سووتەمەنی و وزە دەگرێتەوە، یەکەمین ئەرکی حکومەتە.
پێوستە بە‌ ‌زووترین کات پاڵاوگەی نوێ دروست بکرێت و ئه و پاڵاوگانەی لە ئێستادا هەن‌ فراوان بکرێن بە مەبەستی زیادکردنی هەبوونی نەوتی رەش HFO و دەستەبەرکردنی پشکی گونجاو بۆ یاریکەرانی چیمەنتۆ.
بە هاوتەریب لە گەڵ ئەمەدا، پێویستە پڕۆسەی وەبەرهێنان لە کەرتی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا خێڕا بکرێت.
بێگومان ئەمە تەنها بۆ پیشەسازی چیمەنتۆ نییە بەڵکو بۆ وڵاتە بە گشتی.
سەبارەت بە نرخی نەوتی رەش HFO، داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان جۆرێک لە هاوسەنگی لە نێوان نرخی نەوتی رەش و ئه و نرخەی کە حکومەتی ناوەندی پەیڕەوی دەکات ئەنجام بدات و دیاریکردنی نرخێکی جێگیر بۆ مەودای درێژخایەن.
هەروەها داواکارین لە حکومەتی هەرێم چاو بخشێنێتەوە بە زیادکردنی نرخی کارەبای نیشتمانی که لە‌ سەرەتای ئەم ساڵدا بڕیاری لەسەر درا.
بەڕێزان، ئەمانە ئه و رێوشوێنانەن کە ئەگەر هاتوو جێبەجێکران دەبنە یارمەتیدەر بۆ چارەسەری ئه و ئاستەنگانەی کە روبەڕووی پیشەسازییەکەمان دەبێتەوە و گەشەپێدانێکی تەندروست و بەردەوام بۆ پیشەسازییەکەمان مسۆگەردەکات بۆ خزمەتی کەرتی بیناسازی لە عێراقدا.
هیوای سەرکەوتن دەخوازم بۆ کۆنگرەکەمان
- 26-10-2016

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-10-2016
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 26 2016 10:50AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 26 2016 10:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,764 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
فاروق مەلا مستەفا: ئاستی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەمساڵدا 7 ملیۆن تەن زیادیکردوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-10-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فاروق مەلا مستەفا
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست227,184%61.97
هەورامی61,571%16.79
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,533%15.42
عربي9,986%2.72
کرمانجی - کوردیی باکوور4,710%1.28
فارسی2,254%0.61
English1,776%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,182%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی46%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,784%62.14
👫 کەسایەتییەکان25,137%6.85
📕 پەڕتووکخانە22,020%6.00
🏰 شوێنەکان21,063%5.74
✌️ شەهیدان19,075%5.20
💬 پەند و ئیدیۆم12,035%3.28
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,350%2.82
📝 بەڵگەنامەکان5,170%1.41
📷 وێنە و پێناس4,871%1.32
🚼 ناوی کوردی4,850%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,821%1.31
📖 کورتەباس2,554%0.69
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,656%0.45
🔣 هەمەجۆرە1,139%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)948%0.25
😊 گاڵتەوگەپ732%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان552%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە476%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە196%0.05
🌏 نەخشەکان179%0.04
📼 ڤیدیۆ161%0.04
👩 دۆزی ژن100%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان95%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان4%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری95
📈 ئامار63
⁉️ ئایین و ئاتەیزم852
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی513
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە33
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا120
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی87
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد731
📖 دەروونناسی107
📜 راپۆرت181
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی784
📖 رۆمان596
☢ زانست78
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر316
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە243
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک15
⚔ مێژوو1,041
🎶 هونەری90
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست922
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر148
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی75
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت312
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,78 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574