🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 شێخ واحید شێخ عوبێد شاکەلی
پێشمەرگەی کۆن دێرینی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. رۆژی 03-12-2021 بە هۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایکردووە، ناوبراو دانیشتووی شارۆچکەی کفری بووە. ئامۆزای شاعیری ناسراو فەرهاد شاکەلییە.
[1]
👫 شێخ واحید شێخ عوبێد شاکەلی
📖 نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی سلێمانیدا دیاریکرا
قائیمقامییەتی سلێمانی نرخی بۆ پارک کردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکاندا دیاریکرد و هەر گەراجێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
دیار جەمال، ئەندامی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە
📖 نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی سلێمانیدا دیاریکرا
✌️ حەبیب حەقموراد ڕۆستەمی
کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، بە گوللەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی نزیک مەرزی پەروێزخان لە قەسری شیرین شەوی 04-12-2021 شەهید بووە. هاوژینی هەبووە، خاوەنی 2 منداڵ بووە. تەرمەکە
✌️ حەبیب حەقموراد ڕۆستەمی
👫 محەمەد لەتیف
ئەفسەرێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بووە، ئەمشەو ڕێکەوتی 04-12-2021 لە ناوچەی تانجەرۆی باشووری سلێمانی لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا، بە گوللەی تۆمەتبارەکە شەهید بووە.
[1]
👫 محەمەد لەتیف
📕 مۆزەخانەکان و خەڵاتی پریتزکەر
نووسینی: رزگار سەعید [1]
📕 مۆزەخانەکان و خەڵاتی پریتزکەر
📕 ڕێگای سیلڤەر
ناوی پەرتووک: ڕێگای سیلڤەر
بابەت: هونەری کاریکاتۆر
نووسینی: ستیڤان سیلڤەر
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: رزگار سەعید
تایپ و مۆنتاژ: رزگارسەعید [1]
📕 ڕێگای سیلڤەر
📕 چۆن منداڵێکی نموونەیی پەروەردە بکەم
پەرتووک: چۆن منداڵێکی نموونەیی پەروەردە بکەم.
نووسەر: سلوە ئەلهوساوی
وەرگێران: ئارام عوسمان[1]

منداڵ دیاری خودایە بۆدایک و باوک...
هەروەکو چۆن هەوڵی پارووە نانێک ئەدەی بۆ مناڵەکانت،
دڵنیابە ئ
📕 چۆن منداڵێکی نموونەیی پەروەردە بکەم
📷 زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئاکۆ محەمەد[1]
(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
📷 زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
📖 ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا
ئەمڕۆ نێوەندی روناکبیری کوردی لەکۆمیدیایەکدا ژیان دەکات، بەدەست دەردێکەوە دەناڵێنێت کەدەتوانین بەپەتای نەخوێندنەوە ناوزەدی بکەین! دەیان روژنامەی زەردو سەدان کتێبی هیچ لەبازاڕدا بەرچاودەکەون، دەزگاگەلێ
📖 ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا
📕 ئاسۆ روونە
ناونیشان: ئاسۆ ڕوونە
بابەت: ئەدەبیاتی فارسی – سەدەی 20ی میلادی
ژانر: ڕۆمان
نووسەر: قودسی نەسیری
وەرگێڕانی: کارزان خدر
پێداچوونەوە: کەیوان هەورامی
دیزاینی بەرگ: عیسا عوسمان
دیزاینی دەق: ئارام مە
📕 ئاسۆ روونە
📕 شینی کورده یەزیدییەکانی پشت قەفقاز
شینی کورده یەزیدییەکانی پشت قەفقاز
نووسینی: د. مارگریت ڕۆدینکۆ
و.لە ڕووسییەوە: د.شوکرییه ڕەسوڵ
📕 شینی کورده یەزیدییەکانی پشت قەفقاز
📖 سکرتێرە 30
سکرتێرە 30

لەگەر ئەو قسەی کابتنی بووە قوون بادان و هەلهەلە لێدان، ئەمنیان ڕاکێشا بمبەنەوە جێی خۆم، ئارەقەکی زۆرم کردبوو، چونکە زۆر هەرپەڕیبووم، کە لەژۆری کابتنی هاتمە دەرێ و چوومە ناو جەماعەتی، دیت
📖 سکرتێرە 30
📖 سکرتێرە 29
سکرتێرە 29

گەیشتینە فڕۆکەخانەی و لەپێش دەرکەی ڤی ئای پی ڕاوەستاین، سەت هەزار دینارم دا جەعۆی و گۆتم بیکە مەسرەف لۆ مندارەکانت، هەر چەند گۆتی : وەرناگرم، گۆتم : چشتی وانیە و هەر دەبی وەریگری، بەزۆری
📖 سکرتێرە 29
👫 شێخ بابە عەلی شێخ عومەر قەرەداغی
شێخ بابە عەلی قەرەداغی یەکێک بووە لەو زانایانەی لەپێش سەدە و سەردەمەکەی خۆیەوە بۆ بابەتەکانی شەریعەتی ئیسلامی و ئیلاهیات و ئوسول و مەنتیق و فەلسەفە دەیڕوانی و خاوەنی دیگا و دونیا بینی تایبەت بەخۆی بوو
👫 شێخ بابە عەلی شێخ عومەر قەرەداغی
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی گردی جۆگەەوە، تەنیشت نەخۆشخانەی مناڵان، بەڕێوەبەرەکەی (د. ئاری عەبدوڵڵا عەزیم)ە. ژمارە تەل
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری عەلی کەمال
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی شێخان، نزیک نەخۆشخانەی مناڵیوون. بەڕێوەبەرەکەی
(بەیان عەبدولڕەحمان ئیبراهیم)ە. ژمارە تەل
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری عەلی کەمال
🏢 سەنتەری هەماهەنگی خێرا
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی (مەلیک مەحموود) تەنیشت نەخۆشخانەی شار، بەڕێوەبەرەکەی
(سامان نارد عەلی)یە.
[
🏢 سەنتەری هەماهەنگی خێرا
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری ڕۆماتیزم و راهێنانی پزیشکی
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی شێخان، تەنیشت مەڵبەندی تەندروستی عەلی کەمال بەڕێوەبەرەکەی (د.هاوار عەلی ئیحسان)ە.
[1]
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری ڕۆماتیزم و راهێنانی پزیشکی
🏢 سەنتەری نەخۆشییەکانی حەساسییەت و ڕەبۆ
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی ئیبراهیم پاشاوە، نزیک مەڵبەندی تەندروستی ئیبراهیم پاشایە.بەڕێوەبەرەکەی
(ئومێد مستەفا محە
🏢 سەنتەری نەخۆشییەکانی حەساسییەت و ڕەبۆ
🏢 سەنتەری قورگ و لووت و گوێ
- ناساندن :
سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ تایبەتمەندی چارەسەرو هەموو جۆرە نەشتەرگەریەکانی قوڕگ و لووت و گوێیە بەنەشتەرگەری ناوبینی و مایکرۆسکوب و نەشتەرگەریە تایبەتیەکانیشەوە وەک چاندنی لوولێچی گوێ، هەرو
🏢 سەنتەری قورگ و لووت و گوێ
🏢 سەنتەری فێرکاری ڕاهێنانی منداڵان CRC
- ناساندنی سەنتەرەکە:
سەنتەری ڕاهێنانی فێرکاری منداڵان، سەنتەرێکە بۆ چارەسەر و ڕاهێنانەوەی سروشتی و دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی کەم توانا لەتەمەنی یەک ڕۆژیەوە هەتا 12 ساڵی.
ئەم سەنتەرە لەڕۆژی د
🏢 سەنتەری فێرکاری ڕاهێنانی منداڵان CRC
🏢 سەنتەری گورچیلەی دەستکرد
سەنتەری گورچیلەی دەستکرد یەکێکە لەو سەنتەرانەی خزمەت بەو نەخۆشانە دەکات کە گورچیلەکانیان دووچاری لەکارکەوتن یاخود سست بوون دەبێت بەهەر هۆیەک بێت، چونکە گورچیلە ئەندامێکی گرنگی لەشی مرۆڤەو بەلەکارکەوتن
🏢 سەنتەری گورچیلەی دەستکرد
🏢 سەنتەری ئۆدیۆلۆژی
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی کارێزەوشکەوە، نزیک مەڵبەندی تەندروستی کارێزەوشک، بەڕێوەبەرەکەی (هێژا سامان مەولود)ە.
سە
🏢 سەنتەری ئۆدیۆلۆژی
🏢 سەنتەری ڕێکخستنی خێزانی
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی گردی جۆگە، نزیک تەنیشت نەخۆشخانەی مناڵبوون، بەڕێوەبەرەکەی (عەبدولفەتاح حەمە ڕەحیم)ە. ژمارە
🏢 سەنتەری ڕێکخستنی خێزانی
🏢 سەنتەری پزیشکی خێزانی ئیبراهیم ئەحمەد
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی کازیوەەوە، بەڕێوەبەرەکەی (دیار ئەنوەر محەمەد)ە.
-ناساندنی سەنتەر:
سەنتەری پزیشکی خێزانیی
🏢 سەنتەری پزیشکی خێزانی ئیبراهیم ئەحمەد
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد تۆفیق وردی
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
مەلا محەمەد رەبیعی
👫 کەسایەتییەکان
کاوە گەرمیانی
📷 وێنە و پێناس
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
👫 فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار) | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگجولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵموسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی دەخوێنێت.
گوڵبەهار، لە تەمەنی 14-15ساڵیدا شوو دەکات، بەڵام لەگەڵ هاوسەرەکەیدا پێکهەڵناکەن و لەیەکتری جیادەبنەوە. پاش چەند ساڵێکی دیکە، شوو بە پیاوێکی عەرەب دەکات و کچێکی بەناوی “بێریڤان” لێدەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی کەهاوسەرەکەی ژنێکی دیکە بەسەر گوڵبەهار دەهێنێت، ژیانی هاوسەرێتییان بەردەوام نابێت و لێک جیادەبنەوە و ” بێریڤان ” لەگەڵ دایکیدا، لە ژیانێکی زۆر سەخت و دژواردا، دەمێننەوە.
هەرچەند گوڵبەهار وەک گۆرانیبێژێک ناسراوە، بەڵام لەهەمان کاتدا وەک ئەکتەرێک لە شانۆ و سینەمادا ڕۆڵی بینیوە، کاتێک بە هاوکاریی و هاندانی خوشکەکەی ” فەوزیە محەمەد”، دەچێتە ئێستگەی بەغدا و وەک یەکەمین ژنی کورد لەبەشی شانۆدا، ڕۆڵ دەبینێت. لەئیستگەدا، بەناوی ” فائیزە محەمەد”ەوە، دەناسرێت و لەچەندین درامای ڕادیۆیی و شانۆیی و دۆبلاژدا، کاری کردووە.
لەساڵی 1961دا لە ڕادیۆی بەغدا-ئیستگەی کوردی، بەپێشنیازی ” ئەحمەد خەلیل” کە لەو کاتەدا بەڕێوەبەری ئیستگەکەبووە، دەست بەکاری گۆرانیبێژی دەکات.
لە 11ی ئاداری هەمان ساڵدا، یەکەم گۆرانی خۆی بەناوی ” کوڕێ گوندی بەژندارێ حەیزەران “، دەبێژێت و هەر لەو کاتەدا، ئەحمەد خەلیل، نازناوی ” گوڵبەهار”ی بۆ دادەنێت. بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانییە، خەڵک زۆر حەز لەدەنگ و ئاوازی دەکەن چونکە هەنگاوێکی نوێ بەرەو قۆناغێکی تری موزیکی کوردی دەنێت و هۆنراوەی گۆرانییەکانی لە هەڵبەستی نوێوە هەڵدەبژێرێت و لەگەڵ تیپی موزیکی ڕادیۆدا، پێشکەشی دەکات.
گوڵبەهار لەساڵی 1961ەوە تا ئەو کاتەی لە ساڵی 1987 ” کە خانەنشین دەبێت” 272 گۆرانی دەبێژێت، بەڵام هەموو بەرهەمەکانی لە ڕادیۆی بەغدا تۆمار نەکراوە و زۆربەیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕادیۆدا بڵاو کراونەتەوە. لە هۆنراوەی شاعیرگەلێک وەک ” سەبری بۆتانی، محەمەدئەمین عوسمان، بەدرخان سندی، فەیسەڵ موستەفا، مەحفوز مائیی، ساڵح عەلی، فەخرەدین دۆسکی، حافز مائیی، سەیوان عەبدولحەکیم و بەهزاد باڵەتەیی” و لە ئاوازی ” بشار زاخۆزاخۆیی، سەمیر زاخۆیی، ئەحمەد خەلیل، نازم نەعیم، یاسین شێخلی، جەمال جەلال، عەلی مەردان، محەمەد قەدری و …” کەڵکی وەرگرتووە.
لەساڵی 1973دا، لەگەڵ هونەرمەندان: محەمەد عارف جزیری و عیسا بەرواری، پێکەوە بۆ لوبنان دەچن و بەشداری لە فێستیڤاڵی ” باعەدرا” دەکەن و لەوێ، لەگەڵ ” سەید یوسف” یەکتر دەناسن و بەیەکەوە چەند بەرنەمەیەک ساز دەکەن.
لەساڵی 1976دا، بۆ ئەوروپا دەچێت و لە فەڕەنسا و نەمسادا، چەند کۆنسێرتێک ساز دەکات. لەساڵی 1978دا دیسان بۆ ئەوروپا دەچێتەوە و کۆنسێرت لە وڵاتانی فەڕەنسا و بەریتانیا و نەمسادا، پێشکەش دەکات. لەساڵی 1981دا، بە مەبەستی سازدانی چەند کۆنسێرتێک، بۆ وڵاتی ئەمریکا دەچێت. لەساڵی 1987دا خانەنشین دەبێت و لەشاری بەغدا نیشتەجێ دەبێت.
پاش پرۆسەی ئازادی ئێراق و بە هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵێک ڕۆشنبیری کورد و بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی 17و18ی مانگی ئاداری ساڵی 2005دا، مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ساز دەکەن و لەشاری دهۆکدهۆک نیشتەجێ دەبێت. لەساڵی 2007دا نەشتەرگەری بۆ چاوی دەکرێت، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی نەشتەرگەرییەکەوە، چاوێکی لەدەست دەدات، دواتریش لەساڵی 2008دا، بەداخەوە جەڵدە لێی دەدات و تووشی شەلەلی دەکات.
گوڵبەهار وەکو ژنە هونەرمەندێکی کوردی سەدەی بیستەم، جێگەی ڕێزە کە توانیویەتی لەسەردەمی دژواری خۆیدا، دەیان ئاواز و فۆلکلۆری کوردی بپارێزێت و تۆماریان بکات. بەداخەوە لە 23-02-2010 لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کرد.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | رۆژی کورد
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-02-2010
📷 وێنە و پێناس
1.👁️عیسا بەرواری، رەسوڵ بێزار گەردی، گوڵبەهار و رزگار خۆشناو
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️گوڵبەهار
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 23-02-2010
👫 جۆری کەس: 🎨 هونەرمەند
⚤ رەگەزی کەس: 👩 مێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی سەروو
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ئامێدی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ جوڵه‌مێرگ
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Nov 6 2016 3:06PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 24 2020 6:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 96,303 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Nov 6 2016 3:06PMم. ب.
📊 ئامار
   بابەت 386,251
  
وێنە 65,318
  
پەڕتووک PDF 12,670
  
فایلی پەیوەندیدار 53,777
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,618

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ڕێگای سیلڤەر
  📖 شینی کورده یەزیدییەکان...
  📖 پاش تموز
  📖 بۆ ئەوەی مێژوو بە چەوا...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 04-12-2021
  🗓️ 03-12-2021
  🗓️ 02-12-2021
  🗓️ 01-12-2021
  🗓️ 30-11-2021
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتە بەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدونان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووە لەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووە و لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتە شاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوون
محەمەد تۆفیق وردی
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازاد
بەهادین نوری
مەلا محەمەد رەبیعی
مامۆستا محەمەد رەبیعی کوڕی مەلا عەبدولحەکیم لە ساڵی1311 هەتاویدا لە ئاوایی دەرەئەسپ سەر بە ناوچەی دیواندەرە لە دایک بوو. لە پێنج ساڵیدا لە لای دایکی قورئانی خوێندنی دەست پێ کرد، دوای فەوتی دایکی لە لای باوک و مامۆی واتە مەلا محەمەد رەبیعی درێژەی بە خوێندن دا و فێری سەرف و نەحو بوو. دواتریش لە لای مامۆستایانی ئایینی ئێران و عێراقدا فێری زانستی ئایینی بوو.
لە تەمەنی 12 ساڵیدا حەزی لە نووسین دەکرد و هەر بۆیە بەسەرهات و رووداوەکانی رۆژی لە شێوەی چێرۆک لە چوارچێوەی نەزم و پەخشاندا دەهۆنیەوە. دواتر ل
مەلا محەمەد رەبیعی
کاوە گەرمیانی
کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە گەرمیانی لە وڵاتی ئێران لە شاری رەشت لە ئاوارەیی لە ساڵی 1979 لە دایک بووە، پاش بە رێکردنی تەمەنیک لە ئاوارەیی دێنە باشوری کوردستان و لە شاری کەلار نیشتەجێ دەبن، کاوە گەرمیانی لە تەمەنی پێنج (5) ساڵی واتا لە ساڵی 1984 دەخرێتە بەر خوێندن و چاوەکانی بە خوێندن و خوێندەواری لە قوتابخانەی (نیزال)ی پێشتر و (مرواری) ئێستا قوناغی سەرەتای تەواو دەکات، لە قۆناغەکانی خوێندندا تا پۆلی (دووەمی ناوەندی) دەبڕێت و پاشتر لەبەر قورسی گوزرەرانی ژیان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و روو
کاوە گەرمیانی
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئاکۆ محەمەد[1]
(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,453 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)