🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
نازناو: سینان دەرسیم - میرخان
ناو و پاشناو: دالۆکای شانلی
شوێنی لەدایک بوون: دەرسیم
ناوی دایک: یازگولو
ناوی باوک: عەلی
رێکەوت و شوێنی شەهید بوون: 27-10-2020، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
ڕێگای عەربەت کەجاران پێیان ئەوت هوانە
دوای ساڵی 1958بوبە مەخزەنی هوانە[1]
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
...[1]
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
یادداشت و بیرەوەری
نووسەر: حازمی عەلی کوتک
بڵاوکردنەوەی دەزگای فێربوون ساڵی چاپی 2020
مەبەستم لە نووسینی ئه و کتێبە ئەوە نیە خۆم وەک کارەکتەری (حەمەدۆک) وینابکەم، یان مێژووی خەباتی خۆم و بنەماڵەک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
🏰 خەنەس
خەنەس

شوێنەواری خەنەس دەکەوێتە قەزای شێخان وە بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوت
🏰 خەنەس
🏰 کافران
ئەشکەوتی کافران شوێنی دەگمەن و دیمەنی سەرەنج راکێش
ئامادەکردنی: محەمەد هەسنانی
کوردستان خاوەنی چەندین ئەشکەوتی سەرەنج راکێش و دەگمەنە، یەکێک لەوانەش ئەشکەوتی کافران، کە دەکەوێتە چیای زۆزک بە دووری
🏰 کافران
📖 کەنار دەريا
کەنار دەريا

نووسینی ئالن رۆب گريێ
وەرگێڕانی ئارام ڕەشيد

سێ زارۆک لە کەنار دەريا پياسە دەکەن. دەستی يەکتريان گرتووە و بە تەنيشت يەکترەوە، بەرەو پێشەوە ڕێ دەکەن. هاوباڵان، ڕەنگيشە هاوتەمەن؛ نزيکە
📖 کەنار دەريا
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
کورتیلە چیرۆک

فریشتەکان و تووتڕکی شین

تارا کامپێڵ

لە ئینگلیزییەوە

دەپرسی: بۆچی ئاسمان شینە؟

دەی، بەندە لەسەر ئەوەی کێ وەڵام دەداتەوە.

ئەگەر لە پێگەیشتوویەک بپرسیت، ئەگەری زۆرە وەڵام
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
📕 زمانی کوردی هونەرە
زمانی کوردی هونەرە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زمانی کوردی هونەرە
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
قالە مەڕە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
...[1]
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
📕 ژن لە هەوراماندا
ژن لە هەوراماندا
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 ژن لە هەوراماندا
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
لە کتێبی منهاج السنةی شيخ الاسلام ابن تیمية وەرگیرەوە
وەرگێڕانی: خانی کوردستانی
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
عەلی خان
2013
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
بابەت: فەرهەنگ
ئامادەکردنی: ڕازاو ئەنوەر
[1]
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
📖 سکرتێرە 17
سکرتێرە 17

ئەعسابم لێیان نەماو گۆتم : وەرن بزانم ئەوە لەکێ بوون ؟ هەردووک بە پێکەنین لۆلای من هاتن و گۆتیان : کوو عومرت بەزایەع چووە، ئەتوو هەر خۆ لەژۆرێنێ باشە، کورە دەوەرە دەرێ جەولەکی لێدە بزانە
📖 سکرتێرە 17
📖 سکرتێرە 16
سکرتێرە 16

گۆتیان دەتەماشایەکی عەریزەکەی بکە ڕەعمەت لەبابت، کێڕان مەغرور بووی و خۆت لێگۆڕا..!! لەبەر دری وان دەستم دا عەریزەکەی و چاوەکم پێداخشاند، سەرم سوڕما لەوهەموو داواکاریەی، با هەندەکتان لۆ ب
📖 سکرتێرە 16
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
بابەت: وتار
نووسین: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
بابەت: ئاین
نووسین: د.ڕەفعەت ئەلسەعید
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
📕 کورد و کوردستان 3
نووسین: کۆمەڵێک ئەفسەری ئینگلیز
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی حسین ئەحمەد جاف.
بابەت: لێکۆڵینەوە
[1]
📕 کورد و کوردستان 3
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
نووسین: هادی عەلەوی
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
بابەت: پەند و بەسەرهات
[1]
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
نوسینی دکتۆر رەحیم کازم محەمەد هاشمی
وەرگێرانی نیهاد جەلال حەبیب اللە
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
چۆن باشترین ژیان بژین؟
نوسینی: جیم ڕۆن
کاری وەرگێران بڵاوکردنەوەی چەناڵی ڕێنوێنی سەرکەوتن کردویەتی.

تێبینی: ئەم کتێبە بریتیە لە -وەرگێڕان و نوسینەوەی لە شێوازی کتێب-ی سیمینارێکی زۆر بەپێزی ڕاهێن
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
👫 کەسایەتییەکان
هێمن موکریانی
👫 کەسایەتییەکان
جەعفەر حەسەن
✌️ شەهیدان
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی نوری
👫 کەسایەتییەکان
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
📖 کەمێک لە مێژووی ژیانم و چیرۆکی خوێندنم، چیرۆکێک شایستەی خوێندنەوه و هاندانە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

کەمێک لە مێژووی ژیانم و چیرۆکی خوێندنم، چیرۆکێک شایستەی خوێندنەوه و هاندانە
لە پۆلی دووی سەرەتایی بە هۆی نەخۆشیەوە سەرکەوتو نەبووم. لە پۆلی شەشی سەرەتایش سەرکەوتو نەبووم و دوبارەم کردەوە و هەر له و تەمەنەوە خرابوومە بەر ئیش و ڕۆڵی کەسێکی لە تەمەنی خۆم گەورەترم دەبینیی. لە پۆلی یەک و دووی ناوەندییش (7 و 8) لە ناوەندی شۆڕش / سلێمانی بوومە دوو ساڵه و سەرکەوتوو نەبووم، زۆرتر بەهۆی ئیش کردنم لە دوکانەکەی باوکم و نەبوونی بایەخدان پێم و کەمبوونەوەی فاکتەری پالپێوەنەر بۆ خوێندن و قوتابخانه و خراپی سیستەمی پەروەردەش. لەبەر گەورەیی خێزانەکەمان و لە پێناوی بژێوی ژیانی خێزانەکە، من وەک کوڕی تەمەن گونجاو، باوکم بە زۆر لە قوتابخانە دەری هێنام و بوومە ئیشکەر و حەماڵی دوکانە بچکۆلەکە بەقاڵیەکەمان و عەرەبانەی شت گواستنەوەم پاڵ پێوە دەنا.. دواتر چوومە ناوەندیی شەوان، باوکم پەسەندی نەکردو هێنامیە دەرەوە. دوو ساڵ دواتر کەسێک لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی پێی ووتم دەتوانم تاقیکردنەوەی خارجی بدەم بێ چوونە قوتابخانه و دەوامی ڕۆژانە. چوومە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، ئه و کات بەرامبەر مزگەوتی گەورە بوو. کتێبەکانم کڕی بە زمانی عەرەبی، چونکە خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی ئه و کات بە عەرەبی بوو، حەمالێکم گرت و کتێبەکانم بردە ماڵەوە. تاقیکردنەوەکانی پۆلی دووی ناوەندیم بە خارجی تەواو کرد. دواتر کەوتمە خۆئامادە کردن بۆ تاقیکردنەوەی سێی ناوەندی (پۆلی 9) ئەویش بە دزی باوکمەوە. ڕۆژانە لە دوکانەکەماندا لەسەر زەرفی شت تێکردن ڕاهێنانم دەکردو باوکم بەلایەوە سەیر بوو بۆ ئەم هەموو شت نوسینە لەسەر کیس و زەرفەکانە. لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانم بە بیانویەک دەرۆیشتم بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان/ لە دوو وانە ئیکمال بووم، لە دوبارە کردنەوەکەدا سەرکەوتوو نەبووم. لە نوێوە کەوتمە خۆ ئامادە کردن بۆ تەواو کردنی ئه و قۆناغە بۆ ساڵی دواتر. مودیریەی تەربیە بەشداری کردنمی ڕەد کردەوە و داوای شوناسنامەی عێراقییان دەکرد لێم، منیش نەمبوو چونکە ئێمە تەبەعیەی ئێرانی بووین و نەنکان و باپیرانم کاتی خۆی لە ڕۆژهەلاتی کوردستانەوە هاتبونە باشور و حکومەتەکانی عێراق هەرگیز ناسنامەی عێراقییان پێ نەداین..
(باوکم کۆڵنەدانی منی بینی)
باوکم کۆڵنەدانی منی بینی و چیتر هاتە سەر خەت و بە واسته و واستەکاری لە کەرکوکەوە ڕەزامەندی بەشداریکرنم لە تاقیکردنەوەکان بۆ وەرگیراو ئه و قۆناغەشم بڕی. دواتر چوومە قوتابخانەی (7) نیسانی شه و بە زمانی عەرەبی. دوای ماوەیەک بەڕێوەبەری قەتابخانەکە، کە کەسێکی بەعسی و عەرەب و حیزبی بوو بێهیوا بوو لەوەی بۆچی من ناسنامەکەم نادەمە ئەوان. هەرچۆنێک بوو ئه و قۆناغەشم بڕی.
(بریاری جێهێشتنی عێراق)
نەبوونی ناسنامەی عێراقی گرفتی زۆری بۆ دروست کردبووین و چیتر بێهیواو بێتاقەتیش بوبووم لە ژیانی ئه و ولاتەم، ئەوە جگە لەوەی دوو جار لە فیرقه و ئەمنی سلێمانی بە تۆمەتی سیاسی گیرام و لێدانیشم خوارد. بڕیارمدا سەری خۆم هەڵبگرم و بە پاسپۆرتی ئێرانی و سەردەمی شا، بێ پێویست بوون بە فیزە لە ساڵی 1976 و لە تەمەنی 20 ساڵیدا ڕۆیشتمە ئەڵمانیا.. لە جنسیه و سەفەری سلێمانی مۆلەتی (10) ڕۆژم بۆ دانرا کە دەبێت له و ماوەیەدا عێراق جێبهێلم گەرنا تەسفیر دەکرێم و بریاڕەکەش گەڕانەوەی نەبوو. لە ولاتی دێرینی خۆت وەک بێگانە بژیت و بێ مافیش بکرێیت و زۆربەی جار ئیقامەشیان بۆ درێژ نەدەکردینەوه و فەرمانی گرتنیان بۆ دەردەکردین... لە ئەڵمانیاش پەناهەندەییان پێ نەئەدام و دەیانووت دەتوانیت بگەرێیتەوە بۆ ئێرانی دەوڵەتی شاو دوای 16 ساڵ جنسیەی ئەڵمانیم پێدرا چونکە بە پێی یاسایەکی کۆن دەبوایە ئێران ئیسقات جنسیەم بۆ بکات کە بۆیان نەدەکردم. بۆ یەکەمجاریش دوای 17 ساڵ توانیم بگەرێمەوە کوردستان، دوای ڕوخانی ڕژیِمی بەعس.
(ژیانی خوێندنم لە ئەڵمانیا)
لە ئەڵمانیا کەوتمە بەر کرێکاری و کاری قورس و چێشتنی ژیانی تەنیایی و بێکەسی و دوور لە خۆشەویستی کەس و کار. بێ ئەوەی کۆرسی زمان بکەم خۆم فێری ئەڵمانی کردو دوای دوو ساڵ خۆم بۆ تاقیکردنەوەی خارجی تۆمار کرد. لە سەرجەم (8) تاقیکردنەوەی شەفەهی و تەحریری جگە لە دوو وانە کە نەدەچوومە پێشەوە، سەرکەوتو بووم لەوانی تردا. دواتر پەیوەندیم کرد بە چەند دواناوەندیەکی شەوانە، لە شاری بۆنی پایتەختی ئه و کاتەی ئەڵمانیا لە پۆلی 12 وەرگیرام چونکە پێشتر ئه و قۆناغەی ترم بڕیبوو. خوێندنەکەم زۆر قورس بوو، زۆربەی کاتەکەش دەبوو لەبەر کەمی پارە کار بکەم. ماوەیەک شەوان دوای قوتابخانە کارم لە کارگەیەکی ماسی و گیانلەبەری ئاویی دەکردو پێنجی بەیانی دەگەیشتمەوە ماڵەوه و بۆگەنی ماسیم لێ دەهات و کەس لە پاسەکەدا لە تەنیشتمەوە دانەدەنیشت.
دوای تەواو کردنی پۆلی 13 ی دواناوەندی لە شاری بۆن، لە زانکۆی ماربورگ / ئەڵمانیا بەکالۆریۆس و ماستەرم وەرگرت لە بواری زانستی سیاسیی و کۆمەلایەتی و ڕاگەیاندن، ڕۆژانێکی ناخۆشیشم بینی چونکە له و کاتانەدا بەعس کەس و کارمی بە دەستبەسەری دەرکرد بۆ ئێران و ماڵ و موڵکمانی داگیر کرد. دوای ماوەیەکیش دایکی خۆشەویستم بە ڕوداوێکی تراژیدی ماڵ ئاوایی لێ کردین کە سالانێک بوو نەمدیبوو و نەمتوانی پاداشتی شەونخونیەکانی بۆم بدەمەوە، ئەوه و چەندین تراژیدیای تری خێزانیی.. لە شاری ڤوپەرتال بڕوانامەی دوکتۆرام لە بواری زانستی سیاسەدا وەرگرت. لەبەر نەبوونی مینحەی خوێندن دەبوو بە رێگای کار کردنەوە چارەی بکەم و بژێوی ژیانیش پەیدا بکەم... دواتر گەڕامەوە هەرێمی کوردستان و لە زانکۆی سلێمانی لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان بوومە مامۆستاو چوار ساڵیش جێگری ڕاگری کۆلێژەکە بووم و هەر له و ماوەیەدا بوومە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و دوو جاریش لەسەر ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی بالا ڕۆیشتمە ئەوروپا بۆ ئەنجامدانی پۆست دوکتۆراو نوسینی دوو کتێب. لەبەر کەمی موچەکەم شەوان لەسەر قەنەفەی ڕاگرایەتیەکە دەخەوتم.. بارودۆخی نالەباری هەرێمی کوردستان و باری نالەباری زانستی و زانکۆ و شەڕی مل شکاندن و بە حیزبی کردنی زانکۆکان و... چیتر دڵخۆش نەبووم بە مانەوەم و لەگەل خێزان مندالەکانم ملی گەڕانەوەم گرتەوە بەر بۆ ئەوروپاو لە نوێوە دەبوو ژیان پێک بهێنینەوە..
(دوا قۆناغی ئەکادیمیم)
پێش ماوەیەک و دوای خەباتێکی زۆری زانستیی توانیم پلەی (پڕۆفیسۆر) لە بواری زانستە سیاسیەکاندا بە دەست بهێنم.. هاوشان هەموو تەمەنیشم سەرقالی کاری سیاسی و نوسین و کوردایەتیش بووم بێ بیرکردنەوە لە هیچ بەرژەوەندیەکی تەسکیی کەسیی.
(کۆڵ نەدان و نەفەس درێژیی پێویستیەکی ژیانە)
کۆڵ نەدان و ددان بەخۆدا گرتن و نەفەس درێژیی پێویستیەکی ژیانه و بچوکترین تروسکایی بەکاربهێنە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت و هەمیشەش مرۆڤ دۆستبه و خەسڵەتە جوانەکانی ژیان مەدۆرێنە، وێنایەکی باشبه و پیشەکەت و مەعریفەکانت بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بێت بۆ ئەوەی ببیتە مرۆڤێکی بەرهەمهێنەر و تەندروست و بە سوود.. هیوادارم ئەم چیرۆکەم هاندەرێک بێت بۆ هەمووان.. ئەوەی من بە دەستم هێناوە پلەی زانستی و ئەکادیمیە، بەلام لای من گرنگە کەسە ئەکادیمیەکە ڕۆشنبیریش بێت. لە کۆتایدا دەمەوێ ئەوەش بلێم کە دایک و باوکم هەر وەک نەنک و باپیرانم نەخوێندەوار بوون و لە خێزانێکی خوێندەوار و ئەکادیمیەوە چاوم بة دونیا نەکەوتوەوە...
تێبینی / بڕوانە وێنەکان، سەردەمی منداڵی و دوکانداری و حەماڵی و کاتەکانی خوێندنم.
پڕۆفیسۆر د. سالار باسیرە
📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سالار باسیرە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 29 2016 10:25PM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 13,683 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Nov 29 2016 10:25PMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر...
  📖 زمانی کوردی هونەرە
  📖 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
  📖 ژن لە هەوراماندا
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-04-2021
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچین-ی نزیک شاری مەهاباد لەدایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخ
هێمن موکریانی
جەعفەر حەسەن
جەعفەر حەسەن لە ساڵی 1944 لە خانەقین لە دایکبووە بەڵام لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە. برای هونەرمەند ناسر حەسەنە.
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 25 رۆژ لە نەخۆشخانە، رۆژی 2021-04-19 لە تەمەنی 77 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، و بڕیاریشە هەر لە هەولێر بە خاک بسپێردرێت، هونەرمەند جەعفەر خاوەنی چەندین سرودی نیشتیمانییە و سرودەکانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگێڕدراون.
جەعفەر حەسەن
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
رۆژی 20-04-2015 لەمیحوەری داقوق لەکاتی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا گیانی پاکی بەخشیە خاکی کوردستان.
ناوبراو دەرچووی خولی چوارەمی کۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان بوو بەپلەی بەکالۆریۆس، پاشان بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، دووەم شەهیدی خێزانەکەیانه و خێزانداره و خاوەنی دوو کچە.
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
عەلی نوری
لە 1942 لە سلێمانی لەدایکبووە و، خێزاندارە. لەژیانی هونەریدا بەشداری لەچەندین کاری هونەری شانۆیی و درامادا کردووە لەوانە (ژاڵە، خەمی چۆلەکەکان، رەشەی پۆلیس).
لە 20-04-2017 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
عەلی نوری
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
یەکێکبوو لە کارمەندانی تیمی ئاگر کوژینەوەی سلێمانی بوو، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی رۆژی 21-04-2017 لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، گیانی خۆی کردە قوربانی خوێندکاران.
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)