🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بڵاوکراوەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-10-2019
📆19-10-2019
📆18-10-2019
📆17-10-2019
📆16-10-2019
📆15-10-2019
📆14-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅20 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,483) پەڕتووک|||
📅 16-10-2019
رۆژی 8ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند.[1]
- لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکانیدا تۆمەتبار دەکات.[1]
- سوپای سووریا گەیشتە کۆبانێ.[1]
- شەڕڤانان 17 گوندی سنوری ناوچەکانی عەین عیسا و گرێ سپی-یان لە دەستی چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا ئازادکرد.[1]
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆ
📅 16-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ژنە شەڕڤانەکان بە رەنگەکانی منداڵێکی کورد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-10-2019
رۆژی 7ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- شەڕڤانان دەستبەسەر هەمەرێکی سوپای تورکدا دەگرن.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سمکۆ خەلیلی باغچە، خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری ئەو شارەدا، بەسەختی پێکرا.[1]
📅 15-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 15-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 14-10-2019
رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری کۆبان
📅 14-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 13-10-2019
رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- هەسەدە رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک گرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجا
📅 13-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,224 | وێنە 55,375 | پەڕتووک PDF 10,483 | فایلی پەیوەندیدار 34,591 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,413 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 بیرەوەری دایکم... ئەمن و ئاڵای کوردستان | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

بیرەوەری دایکم... ئەمن و ئاڵای کوردستان

بابەت: یاداشت و گێرانەوە
گێڕانەوەی: فاتمە سەید مەناف (سەیزادە خانم)
نووسینی: پەروانە ئەحمەدێن
بیرەوەری دایکم.....
ئەمن وئاڵای کۆماری کوردستان
دەڵێن ئەورۆ 26 مانگی سەرماوەزە،رۆژی ئاڵایە، رۆژی ئاڵای کوردستانە شیرنەکەم، کوردستانی پڕ لە شەهید و ئەنفالکراوەکەم، کوردستانە کیمیاباران کراوەکەم، کوردستانە رێبەر لەسێدارەدراوەکەم، کوردستانە خەمبارەکەم، بەڵام مانگی سەرماوەز، بۆ من وەک مانگی خەرمانان به پیتە، وەک مانگی گوڵان پڕ لە گوڵە، وەک مانگی بانەمەر بە بەرەکەتە.
هەر کەس لەژیانیدا شانازی بە شتێک دەکات، بەڵام شانازی من چێژێکی تایبەت بەخۆی هەیە. دەبێ تۆی کوردی ئازیز خۆت لە جێگەی من دا بنێی تائه و هەستە پێت دەست بدا. دەبێ لێم تێبگەی و بۆت روون بکەمەوە، مەبەستم چییە؟ جا بۆیە پێم خۆشە بەشداریت پێ بکەم له و شادی و خۆشی و ئه و سەرەوەرییە کە خودا بەمنی دا.
لەدایک بووی ساڵی 1926 زایینی واتە (1305)کۆچی هەتاویم (ته مەنم 90 ساڵە). کچی سەید مەنافی حوسێنی محاڵی چۆمی مەجیدخانیم. تەمەنم 15ساڵ بوو کە بووم بە هاوسەری ئاغای کەریم ئەحمەدێن کوری یەکێک لە بنەماڵەکانی شاری مەهاباد، بۆ ئه و کاتی زۆر گرینگ بوو کە بابی منداڵەکانت خوێندەوار بێ و بنەماڵەیەکی نێوەبەدەرەوە(بەناوبانگ) بێ. لەسەره تای ژیانی هاوسەریم هەستم بەوەکرد کە هاوسەرەکەم لەڕادەبەدەر نیشتمان پەروەره و کۆمەڵە شتێکی نهێنی لەژیانی دا هەیە. کە وردە وردە ئەمنیشی گیرۆدەی ئه و بیر و بۆچوونانەی خۆی کرد. زۆریش ڕووناکبیرە، هەربۆیەش ئەوکاتەی کە بووم بە هاوسەری "ماموستای خوێندنی بۆ گرتم کە دەهاتە ماڵێ بۆ ئەوەی کە فێری خوێندنم بکات (ماموستاکەم نێوی ئەقدەس خانم بوو کە هاوسەری کاک ڕەحمانی عەبدی (ڕەحمان کالۆ) بوو". لەساڵی 1943 زایینی واتە (1322کۆچی هەتاوی)، خودا کچێکی دابە ئێمە کە ناومان لەسەردانا (رەعنا). ئاغای ئەحمەدێن پوورزای (مێنا) خانمی هاوسەری پێشەوای نەمربوو، پێکەوەشیریان خواردبوو، زۆریان حورمەتی یەکتر لەبەر بوو. هەر بۆیەش هاتووچۆیێکی زۆر گەرم و گوڕمان لەگەڵ ماڵی پێشەوای نەمردا هەبوو. لەلایێکی دیکەشەوە ئاغای ئەحمەدێن و پێشەوای خۆشەویست هاوبیر و هاومەرام بوون. لەهاتوچۆکانی میزاکەریمی هاوسەرم لەگەڵ کەسانێکتر هەستم دەکرد کۆمەڵە شتێکی نەهێنی هەیە. لاپەرەهایێک رەد و بەدەڵ دەکرێ شارا‌وەن‌! بەڵام چاوەڕێ بووم کاتی خۆی پێم بڵێ، زۆری پێ چوو. وردە وردە
هاتوچۆکان ئاشکراتر بوون و لە حاڵەتی نەهێنی ها‌تنە دەرێ. لێوەکان بزەیان هاتە سەر و دڵەکان گەرم بوون و عالەم خۆی سازدەکرد بۆ ولاتێکی سەربەخۆ،رزگار بوو لەدەستی داگیرکەر،ئازاد وەک مەل لە ئاسمانی پان و بەرینی ژیان........ سەر بەخۆ......رزگاربوو.......ئازاد.....
(هەڵبەت نووسینی تەواوی بیرەوەری ئەورۆژانە لێرەدا ناگو‌نجێ و ئەگەر خودا مۆڵەت بدا بە زووترین کات بۆتان دەگێڕمەوە)
کۆبوونەوەکان دەستیان پێکرد،کارەکان بەش کرا، ماڵەکان خۆیان ئامادە دەکرد بۆ میوانداری ئەوکەسانەی کە لە شارەکانی دیکە ڕا دەهاتن.
لە باشووریشرا نەمر مەلامستەفای بارزانی بە تەواوی هێزی چەکداری خۆی و بنەماڵەکەی هاتنە شاری مەهاباد و لە نزیک چوارێی ئازادی ئێستا، لەزارکی کۆلانی بلووریان، بوون بە جیرانی ئێمە. ئه و کاتی کە بارزانییەکان هاتنە مەهابادێ نەمر مەلا مستەفای بارزانی 2 هاوسەری هەبوو، (مەحبووبە خانم و حەمایڵ خانم).
حەمایڵ خانم لەڕادەبەدەر جوان و خانم بوو. بەپێی تەمەن و هاوفکر بوونی هاوسەرەکانمان، ئەمن و حەمایڵ خانم بوین بە دەستە خوشک، هاتووچۆیەکی خوشمان هەبوو. ئەمن پەیوەندییەکی زۆرم بە کاری دەستی هەبوو."(ئێستاش ماڵەکەم وەک مووزخانەی کاردەستییە)" زۆرتری کاتی بێکاریم گوڵدۆزیم دەکرد.زۆر کاتیش دەچوومە نێو باخچەی حەسارێ، لەپەنا گوڵان دادەنیشتم و لەڕووی رەنگی گوڵەکان لەسەر پارچەی گوڵدۆزیم دەکرد. هەستی خۆشەویستی گەلەکەم نیشتیمانەکەم، لە هاوسەرەکەم ڕا کارێگەرێکی زۆری لە من کردبوو. رۆژێک بیرم لەوە کردەوە کە ئەمن بە نێوی ژنێکی کورد چ کارێکی دەتوانم بۆ کۆماری کوردستان بکەم؟ دڵم پێ خۆش بێ و شانازی پێوە بکەم تەنیا شتێکی بەفکرم گەیی (جگە لەوەی کە هاوسەرێکی باش بم بۆ مێردەکەم و دایکێکی باش بم بۆ منداڵەکەم ژنێکی نیشتنانپەروەر بم بۆ وڵاتەکەم)، کەڵک وەرگرتن بوو لە هونەری دەستم. کوڕیک کاری بۆدەکردین بەنێوی (عەلی)، ناردم بۆ ماڵی
(میرزا یوسفی شافیعی) کوری پووری میرزاکەریمی بوو، گوتم (کاک سولەیمانی شافیعی) برای (میرزا یوسفی)م بۆ بانگبکە ماڵی خۆمان کارم پێیەتی.
کاک (سولەیمان) وێنەکیشی باش بوو، پێم گووت تکایە وێنەی ئاڵای کوردستانم لەسەر پارچەیەک بۆ بکێشەوە دەمهەوێ دوور لە چاوی هەموو کەس
هەتا (میرزا کەریم)یش دانیشم گوڵدۆزی بکەم و بۆ رۆژی ڕاگەیاندنی کۆمار ئامادەی بکەم و پێشکیشی بکەم بە پیشەوای ئازیز.
بەڵکوو پیشەواو و کابینە ئیفتخارم بدەنێ سوێندی پێ بخۆن. کاک (سوڵەیمانی شافیعی) لە ئەو بیرەی من زۆری خۆش هات و دەشی زانی کە ئەوکارە لە دەستم دێت. ئینجا کارمان پێکەوە دەست پێ کرد. هەموو رۆژی سەری دەدام و ئەمنیش بەشێکم گەڵدۆزی دەکرد. (قەلەم- کتێب- گوڵەگەنم و خۆر بە تیشکەکانییەوە) لەسەر پارچەی سپی.
گەلێک نارەنارم هات کاتی نەخشاندنی ! گەلێک شانازیم دەکرد بە گوڵدۆزی کردنی ئەو متفەڕکە!! ئاڵام خەڵاس کرد بە نەهینێ.
ئینجا بە (میرزا کەریم) گوت دیارێکم هەیە بۆ کۆماری کوردستان. کە چاوی پێکەوت تەنیا خودا دەزانێ و بۆخۆم و بۆخۆی کە چەند خۆشحاڵ بوو! (دەست خۆشییەکی زۆوری لە من کرد.)
"زەمانی خۆشی گەلی کورد وەک شەماڵێک هات و رۆیی، وەک بەختی ڕەشی هەمیشەییمان،هەوری ڕەش ئاسمانی داگرت." داگێرکەر گەڕایەوە، پێشەوای نەمر گیرا. میرزا کەریم ماوەیەک خۆی لە (تەورێزی) حاشاردا. هەر چەند رۆژەی لە ماڵێکی دەیان شاردەوە. بەڵام زۆرتر لە ماڵی (سمایل خانی فەرووخی) وێنەهەڵگری بەناوبانگی کاتی کۆمار دەبوو کە ژنەکەی (ساحێب خانمی شەهابی دێبۆکری) پوورزای ئاغای بوو. دوای ماوەیەک (میرزا کەریم) وازی لە خۆشاردنەوە هێنا. گووتی: (ئەمنیش وەکوو هاوکارەکانم،چمان لێدەکات دەوڵەت بابیکات). ئینجا خۆی تەحویل دا بەزیندانی ورمێ. ئەمنیش ماڵم بردە ورمێ بۆ ئەوەی کە لە زیندانێ نزیک بین. وەزیرەکان گیران، هەوەڵێ بریاردرا هەموویان لەسێدارە بدرێن، پاشان بریاردرا زیندانی هە‌تا هەتایی ببن، لەئاخیر دا 3 ساڵیان بۆ برینەوە.
خۆشەویستی گەل، بینایی چاومان، لەسێدارەدرا و ڕۆحی بۆ ئاسمانەکان بەرز بووەوە بۆ ئەوەی کە هەتاهەتایە لەوێڕا چاوی لەسەر نەتەوەکەی بێ...
دوای تێپەڕبونی ماوەیەک، زیندانییەکان وەبەرلێخۆشبونی گشتی کەوتن و ئازاد بوون. بەڵام لەئەسەر ئه و هەموو هەڵاتن و گیران ودەنگۆیانەی
کە بۆ زیندانییەکان سازکرا، خەسووم خانمێکی باڵابەرز بوو نەخۆش کەوت و کە لە نەخۆشی هەستاوە پشتی دوو قەد بوو و تا ئاخری عومری باش نەبۆوە (خەسووم کچێکی لە تەمەنی 18 ساڵدا مردبوو تەنیا میرزاکەریمی هەبوو ؛ منداڵی دیکەی نەبوو).
-بەڵام ئاڵاکەم چی لێهات؟
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان رۆژێک (مینا) خانمی هاوسەری پێشەوای نەمر ئاڵاکەی دامەوە. ئەمنیش بە نەهێنی ڕامگرت بوو.
ئێمە لەگەڵ ماڵی بابی دکتۆر (قاسملوو) وەک یەک ماڵان وابووین، ئەوکاتی دکتپر (قاسملوو) 3 دەبیرستانی دەخوێند و لە یەکێتی لاوانی دیموکرات کاری سیاسی دەکرد. رۆژیێک کە ماڵی بابی دکتۆر قاسملووی هاتنە مالێ ئێمه. (فاتمە)خانم (دایکی دکتۆری موهاجیر بوو، نۆموسوڵمان بوو) و خوشکی دکتۆرر قاسملووی سوێندیان دام ئاڵاکەیان پێ نیشان بدەم.. نیشانم دان و زۆری لەسەری گریاین و دڵ پەرۆش بووین. کاتێک کە(فاتمە)خانم چووبووەوە ماڵێ ؛ بۆ (عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو)ی گێڕابۆوە، کە ئاڵاکە ماوە و لەلای سەیزادەیە. ئینجا د.عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو، چووبوو بۆ لای (میرزاکەریمی) لەزیندانێ و پێی گوت:(تکایە بە سەیدزادەخانمێ بڵێ ئاڵاکەی بدات بە من.)
میرزا کەریم وڵامی بۆناردم وپێی گوتم: (ئاڵاکەی بدە بە عەبدوڵڕەحمانی لێرە نامێنێ ئه و جەوانە، باشی ئاگا لێدەبێ، با لەگەڵ خۆی بیبات.)
ئەمنیش دڵم نەهات بێ دڵی بکەم ؛ بۆ سبەینێ ڕا، ئەمنیش بە(عەلی) کاردارمان دا بۆمیرزاکەریمم نارد. (عەلی ئاڵاکەی لەنێو کاڵەکیداشاردەوە و بۆ زیندانێی برد). کاتی بردنی لەژووری زیندانێ (جەعفەر ئاغای کەریمی و حاجی بابەشێخ و میرزاکەریم و کاک عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو) پێکەوە دەبن و زۆر بە نەهێنی ئاڵاکەی تەحویل دەدات
بەڕێزیان ئاڵاکەی ماچ دەکا و لەسەر چاوی دادەنێ و فرمێسکی دێتە خوارێ و بە میرزاکەریمی دەڵی دەرۆم بۆ تارانێ بۆ دەرس خوێندن دوایەش لە ئێرانێ نامێنم. دوای شۆڕشی ئێسلامی ئێران کە پەروانەی کچم لە بەڕێزیان (دکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو) پرسیاری کرد کە ئاڵاکە چی لێ بەسەر هات؟ فەرمووبووی ماوەیێکی زۆر لە باڵنجەکەمدا ڕام گرت بوو،لەسەری دەنووستم. هیچ کەس شکی بۆ باڵنجەکەم نەدەچوو. (لەگەڵ خۆم بردم بۆ دەرەوەی وڵات) و ئینجا دوایە بەدەستی کەسێکی کە دەبوو بەدەستی گەیشتبا گەیاندم. مەبەستی بەرێزیان کێ بوو ؟؟ نازانم !! دوای رووخانی کۆماری کوردستانێ بارزانییەکا‌ن رۆیشتن، بەداخەوە ئەودەم بیستم لەرێگای گەڕانەوە ژنه ‌گەورەکەی نەمر مەلامستەفای (مەحبووبە خانم)کۆچی دوایی کردوە.رووحیان شادبێ
-بەڵام بەسەرهاتی خۆم......
دوای ئازاد بوونی میزاکەریم، 3 کچ و کۆڕێکی دیکەم بوو. واتە مندالەکانم بون بە 5 کچ و کوڕێک.(رەعنا، نەسرین، ستارە، پەروین، پەروانە و مستەفا).
بەفرانباری ساڵی 1961ز (1340کۆچی هەتاوی) کەتەنیا تەمەنم 35 ساڵ بوو. (54 ساڵ لەمەوبەر) میرزاکەریم لەتەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و بێوەفا دەرچوو و بۆهەمیشە بەجێی هێشتم بە یادگارەکانێوە. منداڵاکانم هەموو خوێندەوارن و کاتی خۆی کارمەندبوون و ئێستا خانەنشینن.
بەڵام ئەوهەستی خۆشەویستییە لەناو دڵی مندا هەرماوە بۆ ئاڵای کوردستان و هەمیشە بە ئاواتم پێش ئەوەی کە له و دنیایە بڕۆم بۆ جارێکی دیکە بیبینم کە نەتەوەکەم سەرکەوتووە وئاڵای پیرۆزی کوردستان بە دنیا ناساندراوە و کورد بە ئاواتی دێرینی خۆی واتە سەربەخۆیی گەیشتووە ئەگەر بمهەوێ بیرەوەرێکانی سەردەمی کۆمار بگێڕمەوە چەندین لاپەڕە دەبێ.
ساڵهابوو دەمهەویست لەبارەی ئاڵاو رۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان قسان بکەم، ئینجا لە پەروانەی کچم،ویستم ئه و‌ساڵ دانێشی لە لام و ئەمن بۆی بگێرمەوە و ئه و بیهێنێتە‌ سەر لێنووس و بەدیاری رۆژی ئاڵای کوردستان بۆ ئێوەی بەرێز بڵاوی بکاتەوە. هیوادارم هەموو رۆڵەکانی کورد و کوردستان یەکگرتوو و سەرکەوتوو بن. خاڵە باشەکانی ڕابردووی گەلی کورد بکەن بەهەوێنی خەباتی ئێستا و داهاتوویان. شانازی بکەن بە کوردبوونی خۆیان، نەتەوەکەیان و مێژووی خۆیان لەبیرنەکەن و بۆ گەیشتن بە ئاواتی لەمێژینەی کورد، هەستن، ڕاوەستن، ئه و کەسانە لەبیر نەکەن کە لەرێی کوردستاندا گیانیان بەخت کرد ؛ هیوادارم ئاڵای کوردستانی گەورە شەکاوە ببینن، ئینشاڵڵا.



🗄 سەرچاوەکان
[1]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بە ئاڵای کوردستان و نووسین بڵاوکردنەوەی (پەروانە ئەحمەدێن)، لەلایەن بەڕێز (م.سوێسنا رەفیق)ەوە، تۆمارکردنی لەلایەن (سەریاس ئەحمەد)ەوە

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Dec 20 2016 10:54PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 15 2019 11:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,281 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.112 KB Oct 15 2019 11:08PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

بیرەوەری دایکم... ئەمن و ئاڵای کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📖 کورتەباس
1.👁️ئاڵای کوردستان
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,137%61.91
هەورامی61,567%16.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,738%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,756%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,035%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,900%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,721%5.12
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,264%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,017%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,753%1.30
📖 کورتەباس2,491%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,605%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن82%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست913
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر146
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت311
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,5 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574