خەندان- خۆشناو حسێن
لە ساڵی 2016 دا، سێ هەزار و 404 سەربازی تورکیا کوژراون و 885 گەریلا و شەرڤان شەهیدبوون لە پێکدادانەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لەگەڵ، سوپای ئەو وڵاتە، ئەوەش بەپێی ئاماری فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە.
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئاماری گشتی شەڕ و پێکدادانی نێوان پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی سڤیل(یەپەسە)ی لەگەڵ سوپای تورکیا ڕاگەیاند.
بەپێی ئامارەکانی فەرماندەیی هەپەگە، لە ساڵی 2016 دا سێ هەزار و 404 سەربازی تورک کوژراون و 585 گەریلای پەکەکە و 300 شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل(یەپەسە)، شەهیدبوون بەوتەی قەرەیلان، بەشێک لە گەریلاکان لە شەنگال شەهیدبوون.
سوپای تورکیا لە یەکی مانگی کانونی دووەمی 2016 و تا ئێستا، 323 ئۆپەراسیونی زەمینی و 406 هێرشی ئاسمانی بە فرۆکەی جەنگی و 88 هێرشی بە هێلیکۆبتەری جەنگی ئەنجامداوە، هەروەها 493 جار تۆپخانەکانی سوپای ئه و وڵاتە، بۆردومانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەکەکە-ی کردووە.
زیانەکانی پەکەکە، لە پێکدادانەکانی 2016 دا، شەهیدبونی 585 گەریلا و 300 ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل(یەپەسە) –بوه و هاوکات باڵی سەربازی پەکەکە (هەپەگە) هەزار و 150 چالاکی لە دژی سوپا و هێزە ئەمنیەکانی تورکیا ئەنجامداوە، بەوتەی قەرەیلان، تورکیا تەنها کوژرانی 600 سەربازی ڕاگەیاندووە، لە کاتێکدا سێ هەزار و 404 سەرباز کوژراون.
لەمساڵدا گەریلاکانی پەکەکە توانیویانە، 166 زرێپۆش تێکبشکێنن و سێ هێلیکۆبتەری جەنگی جۆری کوبرا و یەک فڕۆکەی جەنگی جۆری (ئیف 16) بخەنەخوارەوە کە ئەمەی دواییان لە 12ی ئەم مانگە بوو.
موراد قەرەیلان ئەوئامارانەی لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ئاسمانی ستێرک تیڤی نزیک لە پەکەکە ڕاگەیاندوه و باسیلەوەشکردوە، کە یەکەمجارە لە مێژووی بزوتنەوکەیان، فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف 16 لە لایەن گەریلاوە بخرێتە خوارەوە ئەوەش لە ڕێگای مووشەک بووە.
ژمارەی دیلەکانی سوپای تورکیا، بەوتەی موردا قەرەیلان لەمساڵدا، 12 سەرباز بوه و هەر له و ماوەیەدا، 14 گەریلا بە دیلگیراون، سەبارەت بە ئامانجەکانی خۆیان لە ساڵی 2016 فەرماندەیی گشتی هەپەگە، دەڵێت"پێدەچێت ئێمە نەگەیشتبین بە ئامانجەکانمان کە بۆ ئەمساڵ دارێژرابوو، بەڵام وەکو گەلی کورد سەرکەوتوبوین لە بەرخۆدان".
- 29-12-2016