کەرکوک، لە ساڵی 2016دا 376 تیرۆرست و داواکراو دەستگیرکراون
رۆژنیوز - سۆران محەمەد
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی یەکێتی لە شاری کەرکوک، ئاماری ساڵی 2016ی بلاو کردووە، کە تێیدا 376 تیرۆرست و داکراو دەسگیرکراون.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە بۆ وتەبێژی ئاسایشی یەکێتی لە بارەگای بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک ڕێکخرابوو، ئاماری ئاسایش بۆ ساڵی 2016 ڕاگەیاند.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا عەمید سمکۆ محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکوک وتی:" لە ساڵی 2016دا ڕوداوی جۆراو جۆر ڕویداوە، هێزەکانمان توانیویانە لە ماوەی یەک ساڵدا 376 گەوەرە تیرۆرست و داواکراو دەسگیربکەن".
وتیشی:" لەو ژمارەیەی دەسگیرکراون دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە کە 247 کەسیان تیرۆرست بوون، هەروەها توانیمانە دە بکوژو 13 کەسیش بە تۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتیان دەسگیر بکەین".
نابراو ڕاشیگەیاند:" 39کەسمان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و 28 دزو یەک قاچاخچی دەسگیر بکەین، هەروەها چوار هەڵاتووی بەندیخانە دەسگیربکەینەوە".
عەمید سمکۆ محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکوک، ئەوەشی وت:" حەوت کەسیش کە کاری ساختەیان ئەنجامداوە دەسگیر کراون، چوارکەسیش بە تۆمەتی دزی و بڕینی دوکانی فرۆشتنی زێڕ دەستگیرکراون، هەروەها 23 کەسی دیکە بە تاوانی جۆراو جۆر دەستگیرکراون.
03-01-2017