ئەمین ساڵح ئیمام
مامۆستا و رۆژنامەنوس ئەمین ساڵح ئیمام عەلی لە ساڵی 1970 لە ناحیەی قورەتووی سەر بەخانەقین لە دایک بووە، لە ساڵی 1997 بەیمانگای مامۆستایانی کەلار و لە ساڵی 2007 بەشی کوردی لە کۆلیژی ئاداب لە خانەقین تەواو دەکات، ئەمین ساڵح یەکێک بوو لە هونەرمەندە بە تواناکانی کەلار کە لە ساڵی 1987 لە شانۆکەری (پیسکە) دا لەسەر تەختەی شانۆ دەردەکەوێت و دەبێتە ئەندامی تیبی شانۆی سیروان کە یەکێکە لە تیبە شانۆیەکانی ئەم شارە، هونەرمەند و مامۆستا ئەمین ساڵح لە هەشت بەرهەمی شانۆیدا بەشدار بووە و رۆڵی لە درامای تەلەفزیۆنی جارەنوسدا هەبووە بە رۆڵی سەرەکی کە رۆڵی باوکێکی توڕە دەبینی لەکەڵ هاوسەرەکەیدا، لەکەڵ کاری هونەریشدا راکەیاندکارێکی دیار بووە لە بواری نوسراو و بینراو بیستراویشدا ئەمەیش بە مانای ئەوەی کە ئەمین ساڵح بە تەواوی خۆی بۆ ئەو کارە تەرخان کردووە و لە هەر سێ بوارەکەی رۆزنامەکەریدا رۆڵی هەبووە، کە لە کارمەندە سەرەتایەکانی رادیۆی کەرمیان بووە بۆ خۆیشی ماوەیەک لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لە کەرمیان کاری کردووە، رۆزنامەنوس و بەیامنیرێکی جالاکی کەناڵی کوردسات بووە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم کەناڵەوە بەشێوەیەک ماوەیەک بەڕێوەبەری نوسیکەی کەرمیانی کەناڵی کوردسات بووە،هاوکات لە بواری نوسینیشدا خاوەنی چەند کارێکی رۆزنامەنوسی بووە.
هونەرمەند و رۆزنامەنوس ئەمین ساڵح سەرباری کاری هونەری و رۆزنامەنوسی بیشەی مامۆستا بووە لە سنوری بەروەردەی کەرمیان و لەم رووە خزمەتی بە منداڵانی سنورەکە کردووە، بە داخەوە لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە 29-06-2015 لە ووڵاتی یۆنان کۆجی دوای دەکات لە کاتێکدا دەیوست لەکەڵ منداڵێکی روو لە هەندەران بکات، خۆشەویستی ئەم مامۆستایە وای کرد کە بە بەشداری زمارەیەکی زۆر لە هاوڕێ و دۆستانی لە کەلار جلەیەکی شایستەی بۆ ساز بکرێت
ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف