جەلال بیلال مستەفا
👫 کەسایەتییەکان
(1923 – 1993) لە شاری
هەولێرهەولێر لە دایک بووە و بنەماڵەکەیان بنەماڵەیەکی ناسراوی ئاینین و سەرەتای خوێندنی لە حوجرە بووە، قوناغەکانی خوێندن لە شاری هەولێر تەواو دەکات و پاشان چوتە کۆلێژی ماف لە بەغداد و بەسەرکەوتوی تەواوی دەکات، لە ساڵی 1946 پاش تەواو کردنی زانکۆ دەبێتە بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم و پاشان دەبێتە بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا (شێروانە)ی سەر بە قەزای کفری، پاشتر چەندین پۆستی تر وەردەگرێت و بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەرمیان دەمێنێتەوە، لە 28-02-1970 – 16ی ئەیلولی 1971 دەبێتە قائیمقامی قەزای
کەلارکەلار (یەکەمین قائیمقامی کەلار) گەلێک خزمەتی لە قەزاکە له و ماوە کەمەدا کردووە، رۆڵی هەبووە لە بواری پەروەردە و فێربوون و کردنەوەی قۆناغی ناوەندی بۆ قوتابیانی شارەکە، مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن قادر لە ساڵی 1970 دا قۆناغی سەرەتای تەواو دەکات و بۆ کردنەوەی (قۆناغی ناوەندی) ئه و پاشکۆیە باس لەوە دەکات بە یاداشتی کۆمەڵێک قوتابی ئه و پاشکۆیە کراوەتەوە و لەم رووە بەم شێوەیە باسی ئه و پاشکۆیە دەکات ” من و شێرکۆ محەمەد رۆستەم چوین بۆ قائیمقامیەتی کەلار بە پاسەوانەکەمان ووت ئەمانەوێت چاومان بە قائیمقام بکەوێت ووتی ئیشتان چیە و دەتانەوێت چی پێی بڵین، پاشتر چوین و (جەلال بیلال) مان بینی دەمه و ئێوارە بوو، ووتی : چیتان دەوێت ووتمان ئێمە وەک قوتابیانی کەلار دەمانەوێت لە کەلار بخوێنین و ناوەندیمان بۆ بکەنەوە، ئەویش بانگی کاتبەکەی کرد و ووتی مەزبەتەک بنوسە و بزانە چیان دەوێت ” بەم شێوەیە دەردەکەوێت جەلال بیلال رۆڵی لە کردنەوەی ئه و پاشکۆیەدا هەبووە لە کەلار.
ئەم پیاوە ئیداریە پاش تەمەنێک لە خزمەت بە رووی داوی هاتوچۆ لە 14 ی ئەیلولی 1993 کۆچی دوای دەکات و لە بەغداد بە خاک دەسپێردرێت.
سەباح عەلی جاف