هاوڵاتیان و بازرگانانی سۆران زیاتر لە 39 ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزارن
📊 ئامار و راپرسی
دوارۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران رایدەگەیەنێت "کە هاوڵاتیان و بازرگانان و ناوچەی پیشەسازی بڕی 39 ملیارو 468 ملیۆن و 180هەزار دینار پارەی کارەبا قەرزارن لە ساڵی 2016 دا.
فریاد ئیروانی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران رایدەگەیەنێت کە هاوبەشانی کارەبای سۆران بریتین لە بازرگانی گەورە 53 هاوبەش، دوکان و جێگەی بازرگانی بچووک 6532هاوبەش، هی ماڵانیش بریتیە لە 59هەزارو 762 هاوبەش، هی پیشەسازی 59هاوبەشن، کشتوکاڵی 132و هی فەرمانگەکانی میریش، 1491 هاوبەشن.
وتیشی "کۆی هاوبەشانی کارەباش لەو سنورە بریتین لە 68 هەزارو 70 هاوبەش".
باسی لەوەشکرد کە لەماوەی ساڵی 2016دا کۆی قەرزی کرێی کارەبا بە هەموو هاوبەشانەوە کە قەرزاری فەرمانگەی کارەبای سۆرانن بریتیە لە 39ملیارو 468ملیۆن و 180هەزار دینار.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەشدا کە خەڵک هەیە پارەیەکی زۆری کرێی هاوبەشی پارەی کارەبا قەرزارە، بۆیە وەک ئاسانکارییەک هاوڵاتیان دەتوانن بە سێ بۆ پێنج قیست پارەکە بدەنەوە بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران.
- 24-01-2017