Kurdipedia.org
🏠 صفحه اصلی
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧تماس
ℹ️درباره!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
بیشتر
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|درباره!|کتابخانه|📅
🔀 آیتم تصادفی
❓ کمک
📏 قوانین استفادە
🔎 جستجوی پیشرفته
➕ ارسال
🔧 ابزار
🏁 زبان
🔑 حساب من
✚ موضوع جدید
📕 سە مرد عجیب؛ لورنس - سیمیتقو - سید فرهاد
نویسندە و گردآورندە: دکتر نصرالله شیفتە
تهران
📕 سە مرد عجیب؛ لورنس - سیمیتقو - سید فرهاد
👫 فاروق فرهاد
لێکۆڵەر فارووق فەرهاد، لە زاری خۆیانەوە؛
با بەمجۆرە دەست پێکەم. من فارووق فەرهاد لە ساڵی 1340ی هەتاوی واتا 1962 زاینی لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووم.
خوێندنی سەرەتایی تا دیپلومم ل
👫 فاروق فرهاد
📕 چند نطق آقای ابوالقاسم صدر قاضی نمایندە مردم مهاباد در دورە چهاردهم مجلس شورای ملی ایران در سال 1322 1324 ( 1944 1946 )
چند نطق آقای ابوالقاسم صدر قا ضی نمایندە مردم مهاباد در دورە چهاردهم مجلس شورای ملی ایران در سال 1322 1324 ( 1944 1946 )
گردآورندە: فاروق فرهاد
سوید 2020 [1]
📕 چند نطق آقای ابوالقاسم صدر قاضی نمایندە مردم مهاباد در دورە چهاردهم مجلس شورای ملی ایران در سال 1322 1324 ( 1944 1946 )
💎 اما شافعی
مسجد اما شافعی واقع در جنب مسجد جامع سرده مرکز شهرستان پاوه است .[1]
💎 اما شافعی
📕 کتابخانه
فرهنگ گروس (کردی گروسی، کرد...
📝 اسناد
پیام بهروز بوچانی: هویت من ...
💎 اماکن باستانی
عمارت آصف وزیری
📕 کتابخانه
درخت آسوریگ
🌏 نقشه ها
نقشە ی ترکیب زبانی و مذهبی ...
📝 ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی جانیوەری 2017 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان | گروه: اسناد | زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ارزیابی مقالە
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ عالی
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ بد نیست
⭐ بد
☰ بیشتر
⭐ اضافه کردن به مجموعه
💬 نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!

✍️ تاریخ آیتم
🏷️ Metadata
RSS

📷 به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
🔎 به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
✍️✍️ تغییر در این آیتم
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی جانیوەری 2017 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردست
📝 اسناد

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی جانیوەری 2017 بەرانبەر بە 12 بەفرانباری تا 12ی رێبەندانی ساڵی 1395ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
لەسێدارەدان
بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا ژمارەیکی زۆر زیندانی کورد کە ناوەکانیان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا کرابێت و ڕاگەیەندرابێت لە سێدارە دران. بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەکان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە کاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناکرێت.
ڕۆژی سێشەمە 14ی بەفرانباری ساڵی 95ی هەتاوی سزای ئێعدام لە سەر تاوانبارێک بە ناوی مەحموود فەرامەرزی کە لەزیندانی قەزویندا بوە جێبەجێ کراوە. مەحموود فەرامەرزی 36 ساڵ تەمەن کوڕی سەلیم هاووڵاتی شارستانی قوروە سەر بەپارێزگای سنەیە.
یەکشەمە 19ی بەفرانبار دوو زیندانی کورد بە ناوەکانی سەجاد زرینە خەڵکی ئیلام و ڕۆحوڵا کشتمەند لە هاووڵاتیانی سەرپێڵ زەهاو لە دەوروبەر پردی ئینقلابی ئەو شارە لە بەرچاوی خەڵکدا لە دار دران.
زیندانێکی کورد بە ناوی محەمەد زبەردەست خەڵکی بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی (لاکان) ی ڕەشت لە سێدارە درا.
حوکمی ئێعدامی ناسر سوڵتانی خەڵکی میاندواو بەتۆمەتی کوشتن لەزیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.
ەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 25 ی بەفرانباری ساڵی 1395 دوو بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتگەلی مادە هۆشبەرەکان بە لە سێدارەدان سزا درابوون لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان لە سێدارەدران. یەک لە بەندکراوان سیف‌ئەڵا حسەینیان کۆڕی ئیبراهیم 33 ساڵان خەڵکی سەقز کە ناوبراولە ڕۆژی 8ی بەفرانباری 1389 لە شاری (سەحنە) سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و ڕۆژی 28ی جۆزەردانی 1391 لە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری جوانڕۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئێعدام سزا درابو و بەندکراوی دیکە کە لە سێدارەدرا تۆفێق بەهرام‌نەژاد کوڕی قاسم و خەڵکی جوانڕۆ، ناوبراو لە ساڵی 1391 بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و 13 ڕەشەممەی 1392 لە لقی 2 ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان بە ئێعدام سزادرا.
سەرلە بەیانی 27ی بەفرانباری 1395ی هەتاوی لە شاری میاندواو بەندکراوێک بە تۆمەتی قەتڵ واتا کوشتنی کەسێک لە پێش چاوی جەماوەر بە هەڵواسین بە جەڕسەقیلەوە ئێعدام کرا.
دوی ڕێبەندان دوو زیندانی بەتۆمەتی ڕاگواستن وڕاگرتنی مادە هۆشبەرەکان لەزیندانی ناوەندی ورمێ هەڵواسران. (قەبل عەلی باپیر) کەبەهۆی نەخۆشی وئیفلیج بوون لەبەشی خوار پشتێنەوە لەبێهداری زیندان لەژێر چاوەدێری دابوو وهەروەها ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گواستبوویانەوە بۆژووری تاکەکەسی، وهەروەها سینا حسێن پوور 22 ساڵ تەمەن لەبەندی گەنجان سەرلەبەیانی دووی ڕێبەندان لەزیندانی ناوەندی ورمێ هەڵواسران.
سێ‌شەممە 5 ی ڕێبەندان، دوو بەندکراوە بە تۆمەتی قەتڵ لە زیندانی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوو بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی خۆڕەم ئاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتگەلی پەیوەندیدار لە گەڵ مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی (پارسیلۆەنی) خۆڕم‌ئاوا لە سێدارە دران. حامید حەمدۆڵاهی دانشتوی (میاندوواو) و عۆسمان قویتاسی دانشتوی بۆکان دوو بەندکراوی زیندانی ورمێ ڕەوانەی ژوورە‌ تاکە‌کەسیەکان کرابوون، بە تۆمەتی کۆشتن (قەتڵ) لە سێدارە دران. بە هەمان شێوە جەهانگیر بیرانۆەند و عادڵ بیرانوەند بە تۆمەتی پەیوەندی بە مادە سڕکەرەکان لە بەندیخانەی (پارسیلۆەن) لە شاری خۆڕم‌ئاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کران.
دەسبەسەر کردن و بەندیخانە
(دەستبەسەرکردن، بانگهێشت و سزا دەرکردن، دۆسییە سازدان و گوشار)
ڕۆژی هەینی 10ی بەفرانباری ئەمساڵ کاتژمێر 23 هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە هێرشیان کردە سەر ماڵی سەباح باسامی و دەستبەسەریان کرد.
ڕۆژی شەممە 11ی بەفرانباری ئەمساڵ، سامان کەریمی چالاکی مەدەنی بە ئامادە بوون لە لقی 101ی دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان بە 5 ساڵ زیندانی هەڵواسراو سزا درا.
حەسەن ڕەستگاری مەجد لە سی و یەکەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا جگە لەوەی لە سەر خۆ چوە واتا کەوتۆتە (کۆما) وە هێشتاش لە ژوری تاکەکەسیدایە. ئەم بەندکراوە پاش نیوەڕۆی 15ی بەفرانبار لە پاش 32 ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا.
موحەمەد نەزەری زیندانی سیاسی کورد لە دوای 23 ساڵ زیندانی کردن هێشتا پشووی پێنادرێت تاوەکو چارەسەر پزشکی وەربگرێت.
دۆخی تەندروستی کەماڵ حەسەن ڕەمەزان لە ژوورە تاکە کەسیەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسیدارە و هیچ زانیاریەک لە دۆخی ناوبراو لە بەر دەستا نیە.
سەعیدشیرزاد لەڕۆژی چوارشەممۆ 17ی سەرماوەزەوە لەناڕەزایی دەربڕین دژبە سیسەتی (مردنی بێدەنگی زیندانیانی نەخۆش ونەبوونی ئەمنییەت وپاراستن)ی زیندانیانی سیاسی لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بەدروونەوەی لێوەکانی خۆی مانگرتن لەخواردنی ڕاگەیاندووە. ئەم بەندکراوە کوردە رۆژی 25ی بەفرانبار پاش چاووپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی بەندیخانە و بڵێنی ئەرێنی بەرپرسان لە مەڕ داخوازیەکانی پاش 38 ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنی خۆی هێنا.
ڕۆژین پایا بەندکراوی سیاسی کورد کە 6ی خەرمانانی 1395 سزای6 ساڵ زیندانی تێپەڕاند و بە شێوەی نایاسایی لە زیندان ڕاگیراوە.
سوهیلا مینایی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی کرمان پاش 6ڕۆژ، لە سەر داواکاری دایکی کۆتایی بە مانگرتنی هێنا. سوهیلا 27 ساڵان خەڵکی دیواندەرە لە ڕۆژی 11 بەفرانبار ڕایگەیاند بوو کە بە دژایەتی لە هەمبەر لێدان و ئەشکەنجە و بێ ڕێزی و سووکایەتی لە لایەن هێزەکانی زیندانی کرمان لە خواردن ماندەگرێت.
عوسمان موستەفاپور زیندانی سیاسی کورد کە لە زیندانی ورمێ بەند کراوە تاوەک ئێستا بیست و پێنج ساڵ لە خولی زیندانییەکەی دەرباز دەکات کەچی لە هیچ چەشنە مافێکی پشوودانی بێوەری کراوە.
هاجەر پیری لەناڕەزایی بەرانبەر بە دۆخی نالەباری زیندان، دۆخی نەگونجاوی جەستەیی وڕاگواستنی بۆ بەندی زیندانیانی سزا وتاوانە کۆمەڵایەتییەکان بە هەناردنی نامەیەک بۆدادستانی وبەرپرسانی زیندانی تەورێز ڕایگەیاند کەلەڕۆژی سێشەممۆوە واتە 14ی بەفرانبار دەست دەداتە مانگرتن لەخواردن.
زەینەب سوکانوەند، ژن بەندکراوێکی سزا دراو بە سێدارە بە تاوانی کوشتنی کەسێک، بە هۆی زەخت و گوشاری بەرپرسانی بەندی ژنانی زیندانی ورمێ و هەروها ڕێگەنەدان بۆ چاووپێکەوتن لە گەڵ هاوژینەکەی لە ڕۆژی 18 َ بەفرانبار ئەمساڵدا دەستیدایە مانگرتن لە خواردن.
ئیسکەندەر خەنجەری هەواڵنێری کورد ولەئەندامانی بونیادنەری هەواڵنێرانی پاراستنی ژینگە بەهۆی نووسینی یادداشتێکی ڕەخنەگرانە لەهەمبەر دۆخی باخچەی ئاژەڵانی هۆڤە لەورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کرا.
گیراویی سیاسی کورد سەعید شێرزاد کە مانگرتنی لە خواردنی راگەیاندوە، بەو هۆیە کێشی لە ڕادەبەدەر دابەزیوە و لاواز بووە، ناوبراو بە بێهۆشی ڕەوانەی بێهداریی گرتوخانە کراوە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە باری تەندروستی ناوبراو زۆر خراپ بووە.
کەیوان کەریمی فیلمسازی ناسراو و بەندکراوی کورد لە بەندی هەشتی گرتوخانەی ئەوین، جگەلەوەی توشی هەوکردنی سییەکان و خوێنبەربوون بوە پێش لە هەناردەکردنی بۆ چارەسەری و تەداوی دەکرێت.
فواد یوسفی زیندانی سیاسی مەزهەوی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە 19 ڕۆژ پێشەوە لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بەو هەڵوێستەی بەرپرسانی زیندان لەمەڕ پێنەدانی پشوو بەمەبەستی چارەسەری پزشکی، مانی لە خواردن گرتوە.
ڕۆژی پێنج‌شەممە 23 ی بەفرانبار حەسەن ڕەستگاری مەجد، بەندکراوی سیاسی کورد لە لایەن لقی 104 دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە دۆسییەکی نوێدا بە تۆمەتی شەڵەژانی زیندان بە لێدانی 20 قامچی و 3 مانگ زیندان سزادرا.
ڕۆژی چوار‌شەممە 29 بەفرانباری ئەمساڵ 1395 هەتاوی لە لایەن لقی 10ی دادگای پێداچونەوەی ورمێ سزایی 36مانگ و یەک ڕۆژ زیندان بۆ چالاکێکی مەدنی بە ناوی ئیسماعیل سانیار خەڵکی بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵات بە هۆی هاووکاری کردنی ناوندێکی مافی مرۆڤی و هەروەها هاوکاری کردنی ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی وڵات بڕایەوە.
کامیل شریف‌زادە، خەڵکی ساڵح‌ئاوای سەقز، خاوەنی ماڵومنداڵ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندی یەکێک لە پارتە کوردیەکاندا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە 6 مانگ و یەک ڕۆژ زیندان سزادرا.
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ بەندکراوی سیاسی کورد کەبەتۆمەتگەلێکی وەکوو، پێوەندی، لایەنگری ویان ئەندامەتی لەپارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزینداندان، لەمافی گواستنەوەیان بۆزیندانەکانی زێد ومەڵبەندی خۆیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگری دەکات. عومەرفەقێ پوور، محەممەد نەزەریو خالید فەرەیدوونی سێ زیندانی سیاسی کورد 28ی بەفرانباری 1395 لەبەندی چواری زیندانی ڕەجایی شارەوە گوازرانەوە بۆ زیندانەکانی شاری شوێنی لەدایک بوونیان بەڵام پاش دووڕۆژ سەرلەنوێ گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان. ئەم سێ زیندانییە سیاسییە چەندد جار داوایان کردووە کەپاشماوەی زیندانییەکەیان لەزیندانی زێدی خۆیان تێپەڕبکەن.
24ی بەفرانبار دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ورمێ بنەماڵەی زیندانی کورد فەهیم کەریمی ریک ئابادی ئاگادار کردۆتەوە کە ناوبراو بەهۆی کێشەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە.
سامان کەریمی چالاکی مەدەنی ئەمڕۆ دووی ڕێبەندانی ساڵی 1395ی هەتاوی لە شاری مەریوان کە بۆ چەندەمین جارە بانگهێشتی ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کراوە و خراوەتە بەر پرسیار و لێپێچینەوە.
نێعمەت فەتحی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان لە ژێر زەخت‌وگوشار دایە. نێعمەت فەتحی تا ئێستا چەند جار بە هۆی ئەو کە باوەڕداری ئایینی یارسانە لە زیندانی دیزڵ‌ئاوا گوشار و زەخت لە دژی بەڕێوەچوە و بەرپرسانی زیندان بێ‌ڕێزی و سوکایەتی پێ دەکەن و مافە ڕەواکانی بۆ نمونە پێدانی پشوو بە پێ یاسا پێنەدراوە.
ڕۆژی چوارشەممۆ 29ی بەفرانبار هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سیروان گوڵزاری یان لەماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرد وگواستیانەوە بۆشوێنێکی نادیار.
3ی ڕێبەندان مەنیژە فاتحی 22ساڵان خەڵکی بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەت هاوکاری کردن لە گەڵ یەک لە پارتە کوردیەکاندا لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان بە چوار ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان سزا درا.
یەکشەممۆ 3ی ڕێبەندان بنەماڵەی دوو چالاکی مەدەنی لەشاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کران لەم شارەدا. بەگوێرەی هەواڵەکە بنەماڵەی ئیسماعیلی سەفی خانی، موختاری ناسری چالاکانی مەدەنی کورد خەڵکی شاری سنە لەپێوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی کەمپەینی شەنگاڵ لەساڵی 1394 بانگهێشت کراون.
لقی یەکی جێبەجێکەردنی سزایی ورمێ دەیەوێت پەنجەکانی بەندکراو (یۆسف پەروانە) 70 ساڵان لە بەندیخانەی قزڵحسار جێبەجێ بکات. ئەم بەند کراوە بە تۆمەتی دزی دەستبەسەر کراوە.
چوار هاووڵاتی کورد کە لە 15ی ڕەزبەری ئەمساڵ دەستبەسەرکرابوون هەریەکەو بە 5 ساڵ زیندان سزا دران. کەماڵ عەلی ئەقدەم، عەبدولغەفور ئاسوار، هەژار فارقی و یەعقوب نورە کە لە کەژەوانیدا بوون دەستبەسەر و بە تۆمەتی هەوڵ دژی ئاسایشی نەتەوەیی تۆمەتبار کرابوون، لە لایەن دادوەری پێداچونەوە پشتڕاست کرایەوە و سزایان بۆ دەرچوە.
کومیسێۆنی لێبوردەیی ناوەندی تاران بەرانبەربە داواکاری محەممەد ئەمین ئارگوشی زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی ناوەندی تەورێز دژایەتی وپەرچەکرداری نواندوە.
ڕەمەزان کەماڵ ئەحمەد، زیندانی سیاسی کورد خەڵکی کۆبانێ کەلەڕەزبەری ئەوساڵدا بەبێ تەواو کردنی خولی دەرمانی وچارەسەری لەبەندیانەی ڕەجایی شاری کەرەجەوە گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندی قەزوین، لەچارەسەری پزیشکیش لەم زیندانە بێبەری کراوە.
دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان 7کەس لەهاوڵاتیانی خەڵکی شنۆی بەتۆمەتی هاریکاری کردنی حیزبە کوردیە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێرانی محاکمە کردووە. لقی یەکی دادگای ناوبڕاو بۆیەکێک لەدەست بەسەرکراوان بەناوی (هیدایەت عەبدوڵاپوور) ئێعدامی بڕیوەتەوە وبۆ 6 کەسەکەی دیکە بەناوەکانی محەممەد زاهیر فەرامەرزی 2 ساڵ زیندانی، یەعقووب بائەکرەم 15ساڵ، جەلال مەسرووری 15ساڵ، کەماڵ مەسرووری 11ساڵ وسدیق باکەرەم 10ساڵ زیندانی دیاری کردووە. ئەم بەندکراوانە بەپێی بەڵگەنامەی داواکاری پاراستنی مافی جیا کردنەوەی تاوانەکان بوون، که بەشێوەی تەمبێی گوازراونەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان.
دووشەمە 11ی ڕێبەندانی 1395ی هەتاوی هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێولان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئێقباڵ و پەروانە حوسێن پەناهی و پەروانە دەستبەسەر دەکەن.
حوکمی شۆڕش تەهماسبی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بەساڵێک زیندانی تەعزیری و دووساڵ زیندانی بەشێوەی هەڵواسراو پەسەند کرا.
کرێکاران وناوەندی پیشەکان
ڕاپۆڕتی تایبەت بەکرێکاران:
خاوەنی کاری کومپانیای ئوروومی گەوهەردانەی میاندواو لانیکەم 20 کرێکاری خۆی لەکار وەدەرنا.
ڕۆژی سێ‌شەممە 21بەفرانبار کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی کوزران سەر بە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سازدانی کۆبونەوەیەکی ناڕەزایی داخوازی وەرگرتنی مووچەی دواکەوتویان بوون.
ڕۆژی 25ی بەفرانباری ساڵی 95ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، گردبونەوەێیکی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد. بەگوێرەی هەواڵەکە کرێکارانی ناڕازی لەدوای ئەوەی کە نزیک بەچوارمانگە موچەیان وەرەنەگرتوە.
زیاتر لە سێ مانگە کرێکارانی شەریکە و گرێبەستی (فەزای سەوز)ی شارەوانی ڕەوانسەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی نالەبار و بەبێ وەرگرتنی موچە و پێداویستی، ژیان دەکەن. کرێکارانی فەزای سەوز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانی شاروانییەوە هەڕەشەیان لێکراوە لە ئەگەری هەر جۆرە ناڕەزایەتی دەربڕین و گردبونەوەێیکدا لە کارەکانتان وەدەرتان دەنێین.
کرێکارانی ناوەندی چاندن وپیشە (کشت وصنعت) ی مەهاباد سەربە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایی دژبە پێنەدانی موچەی 16مانگەی خۆیان دەستیان داوەتە مانگرتن و پترلە 40ڕۆژە لە بەردەرکەی ئەم یەکەی پیشەییە کۆبوونەوە.
28ی بەفرانبار کرێکارانی پاڵاوگەی نەفتی کرماشان دژی ڕادەستکردنی پاڵاوگەی کرماشان بۆ بەشی‌تایبەت لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایان سازدا.
ستافی شارەوانی شاری میاندواو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایی دەربڕین دژبە وەرنەگرتنی مووچەی مانگانەی خۆیان وهەروەها پێدانی زەوی بەکەسان یان دامەزراوەگەلی نادیار ونەناسراو لەبەرانبەر شارەوانی ئەو شارە گردبوونەوەیان پێک هێنا.
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێکی زۆر لە وەرزێرانی کرماشانی لەمەڕ وەرگرتنی داواکاریەکانیان لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و کارخانەکانی لایەنی گرێبەستیان لەڕۆژی 4ی ڕێبەندان. وەرزێران بەگردبوونەوەیان لەبەرانبەر کارخانەی قەندی بێستوون خوازیاری وەرگرتنی قەرز وداواکارییەکانیان وهەروەها تێچووی زەحمەتی یەکساڵەیان وتەنانەت هەندێکیان داواکاری قەرزی وەپاشکەوتووی دووساڵەیان لەدەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وئەو کومپانیانەی گرێبەستیان لەگەڵ بەستبوو لەمەڕ کڕینی بەگرێنتی بەرهەمەکانیان.
شۆفێر تەکسیەکانی شاری بۆکان دژ بە کەم بوونی شۆێنی وەرگرتنی سووتەمەنی (گازی سی.ئێن. جی) لەو شارەدا، لە بەرانبەر نۆسینگەی فەرمی تەکسیداراندا کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ساز کرد.
هاوکات لەگەڵ گەشتی (محەممەدباقر نەوبەخت) جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆپارێزگای سننە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، کرێکارانی بێکارکراوی پۆڵای زاگرۆس لەشاری قوروە، بە پێشکەش کردنی تۆمارێک، خوازیاری پێڕاگەیشتن بەدۆخی نالەباری ئەم کۆمپانیایە وڕەووشتی کارەکەیان بوون.
کۆڵبەران و مین
ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی کۆڵبەران لەم مانگەدا:
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 21ی بەفرانباری 1395ی هەتاوی پێنج کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئانقەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سنووری حاجی ئۆمەران، بریندار بوون. هێزەکانی ئێران دەسرێژی گولە دەکەنە سەر ئەو کۆڵبەرانە و لە کەش و هەوایەکی پڕناخۆش و سەهوڵبەندان دا برینداریان دەکەن. ناوی ئەو کۆڵبەرانە بە شێوەی خوارەوەیە: (ئیسماعیل ئەفشار، کوڕی ئیبراهیم)، (حاسڵ کوڕی تەها)، جەعفەر کوڕی ڕەحمان، “مامە ئاتەشبەرگ، کوڕی هەمزە” و “بێهنام محەمەدڕەش، کوڕی شۆڕش”، ڕاگەیاندووە. دەگوترێ ئیسماعیل ئەفشار، تەمەنی تەنیا 16 ساڵانە.
ڕۆژی 25ی بەفرانباری ساڵی 95ی هەتاوی لە دوای ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئینتزامی گەنجێک بە ناوی ئازاد فەیزی کوڕی تۆفێق خەڵکی گوندی “سپورە “ لە هەڵدێرەوە بەردەبێتەوە و گیانی لەدەست ئەدات.
شەوی دووشەممە 2ی ڕێبەندانی 1395 هەتاوی لە نیزیکی گوندی بسام سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 25 کەس لە کۆڵبەران دەکەونە بۆسییەی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دەڤەرەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ 4 ئەسپی کۆڵبەران دەکەنە ئامانج و چەند کەسێک لە کۆڵبەرانیش بریندار دەکەن و هەر وەها کۆڵبەران ناچار بە هەڵهاتن دەبن و بار و ماڵی کۆلبەرانیش لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان بە سەردا دەگیرێت.
27ی بەفرانبار کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی کورد خەڵکی شاری شاهۆ و گوندەکانی دەورو بەری بە مەبەستی جێبەجێکردنی کۆڵەکانیان لە بەرزاییەکانی نەسوود تەوێڵە (نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان) دەکەونە بۆسەی هێزەسەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە. وەهبی یوسفی خەڵکی شاهۆ لە سەختێکەوە هەڵدەدێرێت و دەست و شانی بریندار دەبێت و خەڵکی دەگەێینە نەخۆشخانەی پاوە. کە بە هۆی قوڵی برینەکەیەوە هەناردەی نەخۆشخانەی کرماشان دەکرێت ولە وێشەوە بەپەلەی دەنێردرێت بۆ تاران. بە گوتەی پزشکانی نەخۆشخانە دۆخی جەستەیی ئەم کۆڵبەرە لە بارێکی زۆرئاڵۆزدا نییە بەڵام چارەنوسیشی نادیارە.
ڕۆژی شەمە 9ی ڕێبەندانی 1395ی هەتاوی لە ناوچەی بێورانی سەردەشت، کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد دەکەونەبەر خێزەرەی ڕنوە بەفر.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە کاتی ئاودیوبوونی ببۆ هەرێمەکانی سەر بە باشووری کوردستان، بەهۆی بارینی بەفرێکی قورسەوە و گرتنی ڕێگە هەموارەکان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە، 16 کەس لەو کۆڵبەرانە دەکەونە ژێر خێزەرەی ڕنوەبەفر کە چوار کەسیان گیانیان لە دەست دەدەن و 12 کەسی تریش هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێن.
هەڵمەتی ڕزگار کردن و بەهاناچوونی ئەو کۆڵبەرانە کە تا نیوەشەوی خایاند و بە هەوڵ و هیمەتی خەڵکانی شارەزای ناوچەکە بەڕێوە چوو بەڵام لە ئەنجامدا چوار کەس بە ناوەکانی:
1 شێرزاد عەبدوڵاهی 27 ساڵان، خەڵکی سەردەشت
2 عەلی موحەممەد نژاد 18 ساڵان سەردەشت
3 هیوا ئیبراهیمی نیا 22 ساڵان بانە
4 موحەمەد حەمزەیی 21 ساڵان مهاباد
هەر لەو ڕووداوە دا 12 کەسیش بریندار بوون بەم ناوانەی خوارەوە کە چەند کەسێکیان بارودۆخییان ناجێگیرە.
1 جەعفەر ئەحمەدیان، سەردەشت
2 غەریب عەلیزادە، سەردەشت
3 ئاریا شێخەپور، 17 ساڵان سەردەشت
4 ڕزگار عەلیزادە، بیواران سردشت 23 ساڵان
5 قاسم مەحمود خدر 31 ساڵان، سەردەشت
6 هێدی زاهری 24 ساڵان، سەدەشت
هێشتا ناوی ئەو شەش کەسەی تر پشتڕاست نەکراوەتەوە.
دووشەممە ڕێکەوتی 11ی ڕێبەندانی ئەمساڵ سێ کۆڵبەری کورد لە دەڤەری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کەوتنە بەر شەپۆلی هەرەسی بەفر، کە پاش تێپەڕبوونی چەند کاتژمێر لە ڕووداوەکە بە هەوڵی و بەشداری شاخەوانانی (نەغەدە) و (شنۆ) کۆڵبەران دۆزرانەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی خۆمەینی شاری پیرانشار کران.
کە بەداخەوە یەک لە کۆلبەران بە ناوی ئۆمید خزریان‌ئازەر، تەمەن 19 ساڵ خەڵکی شاری “شنۆ” بە هۆی قوڵی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدەدات.
ژینگەپارێزی و تەندرستی:
ڕاپۆرتی پیوەندی دار بە ژینگە و تەندروستی لە م مانگەدا:
33بەنداو لە پارێزگای سنە لەحاڵەتی بنیات نان وگەڵاڵە بۆداڕشتنە ولەساڵیشدا سێ میلیارد وسێسەد ملوێن مەتری سێجا لەبەنداوەکانی پارێزگای سنە هەمار دەکرێن وپشکی هاوڵاتیانی پارێزگای سنە لەم ڕێژەیە تەنیا ئاودێرکردنی دووهەزار وحەوتسەد هێکتارە، لە ڕاستیدا بەو واتایەیە کە لە 33بەنداو لەپارێزگای سنە تەنیا 8لەسەدی ئاوەکان لەم پارێزگایە کەڵک لێوەردەگیردرێ وپاشماوەکەی دەگوازرێتەوە بۆ پێنج پارێزگای ناکوردستانی لەناوەندی جوگرافیای سیاسی ئێران.
کۆمەڵێک لەهاوڵاتیانی بۆکانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوە و واژۆی نامەیەک بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارەدا خوازیاری داخرانی دەکەڵەکانی پاڕازیت بوون.
کەم ئاوی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت لە پارێزگای سنه، کەم‌بوونی ئاو و ویشکەساڵی لە کاتێکدا ڕوودەدات کە ئاوی پارێزگای سنە بۆ دابین کردنی ئاوی پێنج پارێزگای دیکە ئێران لە دەرەوی پارێزگای سنە کەڵکی لێوەردەگریت و لە بڕی 3 ملیارد و 300 ملیوین مەتری سێجا (مکعب) ئاوی پاشەکەوت لە پشتی بەنداوەکانی پارێزگای سنەدا، تەنها 2700هەکتار لە بڕی ئاوە بە مەبەستی ئاودانی کشتوکاڵی ئەم پارێزگایە کەڵکی لێوەردەگیریەت بە واتایەکی دیکە لە ئاوی 33 بەنداو تەنها 8٪ ئاوەکانیان لە ناوخۆی ئەم پارێزگایەدا بەکاردەهێنریەن. ئەم لە کاتێکدایە کە بە هۆی سازکردنی ئەم 33 بەنداوەی زیانی جیددی بە ژینگەی پارێزگای سنە گەیشتوە و نیزیک 30 هەزار هەکتار لە دارستانەکان و زەویە کشتوکاڵی ئەم پارێزگایە لە ژێر ئاودا نۆقم بوون.
هەنووکە پترلە 1559 کەس لەپارێزگای سنە تووبووی شێرپەنجەن. بپێی ئاماری جێگری بێهداشتی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان، هەزارو 559 کەس لەپارێزگای سنە تووشی جۆرەکانی شێرپەنجەن.
بەشێکی زۆری دارستانەکانی سەراوقەنبەری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڕاونەوە و ژینگەی ئەو ناوچەیە تێکدراوە. وەکوو خەڵکی ئەو ناوچەیە باسی دەکەن، کۆمەڵێک خەڵک کە نەزانراوە سەر بەکام دەسگایی حوکمین، دەسیان داوەتە بڕینەوەی ئەو دارستانە.
مەترسی لە سەر تەندروستی هاووڵاتیانی شاری سەقز بە هۆی ئاوی خوارنەوە ساز بوە. ئاوی خواردنەوەی شاری سە‌قز سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ پاڵاوتەکردن و تێپەڕکردنی پڕۆسەی خاوێنکردنەوی ئاوی خواردنەوە دەگەیەتە ماڵی شارۆمەندان.
بەشەکانی دیکەی پێشێل کاری مافی مرۆڤ
ژنان، منداڵان، خۆکوژی، خزمەتگوزاری و…
ڕەزا خزری بەرپرسی پەروەردە وفێرکاری شاری بانە کوتی: لەئەمساڵدا لەشاری بانە 35 قوتابی خولی سەرەتایی دەستیان لەخوێندن هەڵگرتووە و 16 لەسەدی هاوڵاتیانی بانەیی نەخوێندەوارن.
پێنج شەممە 10ی بەفرانبار ژنێکی 25 ساڵان لە دەڤەری مێرگەوڕی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە نەخۆشخانەی ورمێ لە ژێر چاوودێری پزیشکیدایە تا ئێستا هەواڵێک لە دۆخی تەندرستی ئەم ژنە وەدەست نەکەوتوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕوانسەر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەڕێوەبەرانی کەمپەینی نا بۆ ئێعدام ی کوت: کەمافی بەڕێوە بردنی ئەم کەمپەینەیان نییە وهەروەها هۆشداری پێدان کەلەئەگەری بەڕێوە بردنی ئەم گردبوونەوەیە هەموویان دەسبەسەر دەکات.
ژنێکی خەڵکی شاری شنۆ کە دایکی دو منداڵە خۆی هەڵاوەسیوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە کە 34 ساڵیەتی و ناوی سومەییە ئایە و دایکی دو مناڵە، دەستی داوە بە خۆکوژی.
28ی بەفرانبار کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی بروجرد لە بەرانبە زانکۆی بروجردا دەستیان دایە مانگرتن. خوێندکاران بە هەڵگرتنی چەند دروشمێک بە هەڵاواردنەکانی حکومی و جیاوازی دانانەکان کە بە سەر خوێندکاراندا دەیسەپێنن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک درێژەی هەبوو کە لەگەڵ کاردانەوەی بەرپرسانی زانکۆ بەرەوڕوو بونە و بڵاوەیان پێکردن.
هاوڵاتیانی کەنار نشین وپەڕاوێزکەوتە لەپارێزگای ورمێ ڕوولەزیاد بوونە کەلەم پێوەندییەدا وبەپێی داتاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پترلە 15 لەسەدی هاوڵاتیان ئەم پارێزگایە لەکەنارەکانی شارەکاندا دەژین.
روژی سێشەمه 28ی به فرانبار کچێکی تەمەن چوارده ساڵە به ناوی (س.الف) که مارە کراو بوو و قەرار بوو ئەو حەوتویە زه ماوەند بکات، له گوندی ئالیاوای سه ربه ناوچه ی کەڵاتەرزانی سنه به تەقەی تاپڕ کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
بنەماڵەی سەربازێکی بەهایی لە شاری میاندواو بە ناوی مەحییەدین زهنی کە لە شەڕی ئێران و عێراقدا لە جەبهەی پیراشاردا لە ساڵی 1365دا گیانی لەدەست دابوو، وەک شەهید لە بونیادی شەهیدا ناوی نەنوسراوە. بونیادی شەهیدی میاندواو لە وڵامی داخوازی دایکی مەحییەدین دا بۆ ناو نوسینی کوڕەکەی وەک شەهید داوای کردبوو گوتویانە بە هۆی هەڵواسرانی ناوی مەحییەدینەوە بەبۆنەی ئەوەی خۆی و بنەماڵەکەی لە باوەڕمەندانی تاقمی ئاینی تاریک پەرەستی بەهایین و بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ و کاری بونیادەوە، ئەگەری دورستکردنی دۆسییە بۆ زێهنی و کەسانی وەک ئەو بوونی نییەوە نە وەک گیانبەخت کردوە نەوەک گیانلەسەر دەست ناویان نانوسرێت.
ئارینا تەمەن 17 ساڵ خەڵکی شاری قوروە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بەخواردنی دەرمان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی هەینی 3ی ڕێبەندان گەنجێکی 34 ساڵان خەڵکی سنە بە ناوی (ج. خ) بە پەتی سێدارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شەشی ڕێبەندانی 1395ی هەتاوی خوێندکارێکی کورد لە ڕەوانسەر خوێ کوشتوە. سەرچاوەێیکی ئاگادار لەو بوارەدا بە کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندوە کە ئەم خوێندکارە ڕەوانسەرییە لە لە ماڵەکەی خوێیدا لە گەڕەکی ساڵحاوای شاری ڕەوانسەر دەستی داوەتە خۆکوژی و بنەماڵەکەشی نایانەوێت ناوی خۆیان و کوڕەکەیان بزڕێت، هەربۆیە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
01-02-2017

⚠️ این مقاله در زبان (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 آیتم های مرتبط: 5
🎥 آلبوم ها
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
📅 تاریخ و حوادث
1.👁️01-02-2017
👫 شخصیتها
1.👁️عەلی باپیر
2.👁️کەیوان کەریمی
✌️ شهدا
1.👁️هیدایەت عەبدوڵڵاپوور
📂[ بیشتر...]

⁉️ خواص ایتم
🏷️ گروه: 📝 اسناد
🏳️ زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 01-02-2017
🌐 لهجە: 🏳️ ک. جنوبی
📄 نوع سند: ⊶ زبان اصلی

⁉️ Technical Metadata
©️ کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
✨ کیفیت مورد: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
بد👎
✖️
 40%-49%
بد
✖️
 50%-59%
بد نیست
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
عالی
✔️
 80%-89%
عالی👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
این رکورد از طرف Feb 1 2017 9:21PM برای (هاوڕێ باخەوان) وارد شده است
✍️ این آیتم در آخرین بار در Feb 1 2017 9:22PM برای (هاوڕێ باخەوان) بروز شد
☁️ آدرس مقالە
🔗
🔗
👁 این آیتم 6,644 بار مشاهده شده است

📚 کتابخانه
  🕮 سە مرد عجیب؛ لورنس - س...
  🕮 رباعیات مولانا جلال ال...
  🕮 چند نطق آقای ابوالقاسم...
  🕮 چند بیت کردی 12
  🕮 بیشتر...


📅 کرونولوژیا از وقایع
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020


💳 بخشیدن
👫 همکاران کوردیپیدیا
💬 نظرات شما
⭐ گردآوریها
📊 آمار مقالات 378,522
عکس ها 60,577
کتاب PDF 11,305
فایل های مرتبط 46,205
📼 Video 179
🗄 منابع 15,673
📌 Actual
فرهنگ گروس (کردی گروسی، کردی سورانی - فارسی)
نویسنده: رضا سهرابی، جعفر سریش آبادی

كتاب فرهنگ گروس پس از سالها تلاش بوسيله آقايان جعفر سريش آبادي و رضا سهرابي و از سوي انتشارات دانشگاه كردستان ، منتشر شد . واژه نامه اي كه در آن واژگان گويش گروسي از زبان كردي گردآوري شده است. قطع كتاب وزيري بوده ؛ 500 صفحه است و در آن براي اولين بار يكي از گويشهاي زبان كردي با گويش سوراني مقايسه مي شود . بنابر اين واژه نامه ، كردي گروسي/ كردي سوراني فارسي است . بدينگونه كه در ابتدا واژه به كردي گروسي آمده و پس از آن معادل سوراني واژه و در انتها معني فارسي
فرهنگ گروس (کردی گروسی، کردی سورانی - فارسی)
پیام بهروز بوچانی: هویت من هویت انسانی است
زمانی که 6 سال پیش با یک قایقی فرسوده به جزیرەی کریسمس رسیدم، ماموران ادارە‌ی مهاجرت من را به دفتری فراخواندند، یکی از ماموران به گفت که ما شما را به کمپی در جزیرەی مانوس در قلب اقیانوس آرام تبعید میکنیم. به او گفتم که من یک نویسندەام، اما او تنها پوزخندی زد و بلافاصله به ماموران قوی هیکلی که آن‌جا بودند دستور داد من را ببرند.

من این تصویر را سال‌هاست که در ذهنم نگاه داشتەام، حتی زمانی که این رمان را مینوشتم و حتی همین الان که دارم این سخنرانی را مینویسم.
رفتار آن‌ها آشکارا تحقیرآمیز بود!
پیام بهروز بوچانی: هویت من هویت انسانی است
عمارت آصف وزیری
عمارت آصف که با نام خانه کرد در سنندج معروف است، به عنوان نمادی از هویت فرهنگی اقوام کرد و گنجینه مردم‌شناسی مردم کرد از با ارزشترین آثار فرهنگی و تاریخی کردستان است. عمارت آصف که امروز در برگیرنده بخشی از پروژه فرهنگی خانه کرد، شامل فضاها و غرفه‌های نمایشی موزه‌است، که یکی از قدیمی‌ترین بناهای شهر سنندج محسوب می‌شود و در خیابان شاپور، نزدیک مسجد دارالاحسان قرار دارد. این عمارت توسط «آصف اعظم» (میرزا علی نقی خان لشکر نویس) در دوره صفویه احداث شد.
تاریخچه
شکل‌گیری عمارت آصف به چهار دوره تقسیم م
عمارت آصف وزیری
درخت آسوریگ
یکی از شاهکارهای ادبی زبان کُردی در دورە باستان
آوانویسی، ترجمە و توضیحات متن: فاضل اصولیان
سوئد 2019
درخت آسوریگ
نقشە ی ترکیب زبانی و مذهبی شهرستان چایپارە
سلیمان چوکلی
جهت تفکیک جمعیتی استان ارومیە از لحاظ زبانی و مذهبی، در اینجا و در ادامەی شهرستانهای دیگر، چایپارە مورد اشارە قرار میگیرد.
یکی دیگر از شهرستانهای شمالی این استان بودە کە از طرف شرق با شهرستانهای جلفا و مرند در استان تبریز مرز مشترک دارد و از جهات دیگر در مجاورت با شهرستانهای پلدشت، شوط، چالدران و خوی میباشد.
بر اساس سرشماریهای جمعیتی ایران 1385، 42178 نفر ساکن این شهرستان بودەاند.
مرکز شهرستان قرەضیاالدین بودە و دارای 75 روستا میباشد. اکثریت ساکنان آن تورک زبان اند، بە نوعی کە
نقشە ی ترکیب زبانی و مذهبی شهرستان چایپارە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| مدت زمان ایجاد صفحه: 0,312 ثانیه
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574