ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,410
画像 105,714
書籍 19,160
関連ファイル 96,490
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئێزدییەکانی چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە
グループ: クルド文書 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئێزدییەکانی چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە
クルド文書

ئێزدییەکانی چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە
クルド文書

ئێزدییەکانی چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، لە داوا دەکەن، کە هێرشکەرەکانی سەر #خانەسۆر# لە شەنگال بکرێنە دەروە و بانگەوازی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی-ش دەکەن، کە ڕۆڵیان هەبێ لە کۆتاییهینان بە ئاڵۆزییەکانی شەنگال.
ئەمڕۆ، #کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای دیموکراتی ئێزدیان# کە پێکهاتووە، لە 16 حزب، ڕێکخراو و ناوەند لە شەنگال، باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوروپا، ڕوسیا و ئەرمنستان، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داواکارییەکانیان لە هەشت خاڵدا خستەروو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ڕۆژی 3ی مانگ لەلایەن چەکدارەکانی سەربە پارتییەوە هێرش کرایە سەر خانەسۆر و هەوڵی کۆمەڵکوژکردنێکی دیکە درا، لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە و هاوڵاتییانی ئێزدی بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد، لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا حەوت شەڕڤانی ئێزدیخان شەهیدبوون، ئەم بەرخۆدانە گەورەیە بەرز دەنرخێنین و سەری ڕێز لە بەرامبەر ئەو شەهیدانەدا دادەنەوێنین.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەدراوە، کە لەم سەردەمەدا کە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێیدا دیاری دەکرێت، هێرشی لەم جۆرە زۆر واتای هەیە، هێزە دەسەڵاتدار و دیکتاتۆرەکانی بەم پیلانانە دەیانەوێت تەمەنیان درێژبکەنەوە، ئێمە هێرشی ئەم دواییانەی سەر خانەسۆر لەم چوارچێوەیە دەبینین و پێمانوایە بەشێکی لە پیلانی ئەو هێزە دەسەڵاتدارانەیە، سەرنجراکێشە، کە ئەم هێرشە ڕێک پاش چاوپێکەوتن و دانیشتنەکانی ئەنقەرە و میونیخ پێکهاتن و ئاشکراشکرا کە لە ناو هێرشکەرەکاندا ئەندامانی میت و هێرشکەرانی فەرمانی 73 هەبوون.
هەروەها هاتووە: هێرشکەرەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە بۆ بەرگری لە سنووری شەنگال و ڕۆژئاوا هاتوونەتە خانەسۆر، بەڵام لەو ناوچەیەدا دەیانەوێت لەبەرامبەر کام هێزانەدا و بەرگری لە کێ بکەن؟ ئەی ئەو کاتەی چەتەکانی داعش بە هەموو دڕندەییەوە هێرشیان کردە سەر شەنگال و هاوڵاتییانی ئێزدییان کۆمەڵکوژکرد ئەم هێزانە لە کوێ بوون؟ لە فەرمانەکەی 3ی ئابی ساڵی 2014دا هەزاران منداڵ، کچ، کوڕ و پیری ئێزدی کوژران، هەزاران کەس ڕفێندران، سەدان هەزار لە هاوڵاتییانی ئێزدی ئاوارەبوون و هەندێکیان لە ئاوارەییدا گیانیان لەدەستدا، ئەی ئەو هێزانە ئەوکات لەکوێ بوون؟.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەشی داوە، کە ئەو هێزانەی لە ساڵی 2014ەوە بۆ ئێستا بەرگرییان لە هاوڵاتییانی ئێزدی کردووە و بە هانایانەوە هاتن شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە و گەریلاکانی هەپەگە بوون، ئەوان بوون کە ڕێڕەوی مرۆڤییان کردەوە و هاوڵاتییانی ئێزدیان ڕزگارکرد، پاشان شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە هاوڵاتیانیان گواستەوە بۆ شوێنێ پارێزراوەکان، خانەسۆر یەک لەو شوێنانەیە کە ساڵی 2014 لەلایەن شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە لە چەتەکان پاککرایەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: خەڵکی ئێزدی لە فەرمان، ئاوارەیی ئەزمونی زۆر گەورەیان وەرگرتووە، کۆمەڵگای ئێزدی لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی سەبارەت بە شەنگال بەڕێوەدەبرێن گومانی هەیە، خەڵکی ئێمە چیتر باوەڕیان بەمە نەماوە کە هێزی دەرەکی بەرگرییان لێبکات، مافی ڕەوای خەڵکەکەمانە کە خۆبەڕێوەبەری دامەزرێنن و بەرگری لە خۆیان بکەن.
پاشان لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو خەڵکی ئێزدی لە ئێزدیخان، چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات کراوە، کە ئیرادەی ئازادی خۆیان بناسن و هەوڵبدەن بۆ بونیاتنانی یەکێتی و ئاماژەدراوە، کە تا ئەو کاتەی هێزە هێرشکەرەکان لەوێ مابنەوە و ئاڵۆزییەکان بەردەوام دەبن و مەترسی لەسەر خەڵکی ئێزدی دەبێت، ئەو هێرشە هاوکات مەترسییە بۆسەر پێکهاتەکانی دیکەی موسڵ، بەوپێیە داوا لە ئاسورییەکان، سوریانییەکان، تورکمانەکان، کاکەییەکان، شەبەک، شیعە و عەرەبەکان دەکەین، کە لەبەرامبەر سیاسەتی کۆمەڵکوژی و تواندنەوەی گەلاندا تێکۆشانی هاوبەش ئەنجامبدەن.
لە بەشی کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هەشت خاڵ وەکو داواکاری لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان خراوەتە ڕوو، داواکارییەکان بەم شێوەیەیەن:
1 – بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکان قوڵتر نەبنەوە، پێویستە هێزی هێرشکەر بە زوترین کات لە خانەسۆر پاشەکشە بکات.
2 – ئەو چەکانەی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕادەستی پارتییان کردووە بۆ شەڕی دژی داعش پێویستە کۆنتڕۆڵ بکرێن، چونکە پارتی ئەو چەکانە دژی خەڵکی ئێزدی بەکار دێنێت.
3 – داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، کە بە دەستێوەردانی دۆخەکە کۆتایی بەم دۆخە ئاڵۆزە بێنن.
4 – کۆمەڵگای ئێزدی بەهۆی باوەڕیی بە کەلتوری لەمێژینەی، لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە گەمارۆدراوە، بۆ بەرگری لەو کەلتورە پێویستە بازنەیەکی بەرگری نێودەوڵەتی لە ئێزدخان پێکبێت.
5 – ئەو هەڕەشانەی سەر خەڵکی ئێزدی، هاوکات لەسەر پێکهاتەکانی دیکەی نەینەواش هەیە، بۆیە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی ئەو ناوچەیە یەکبگرن و تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوەبرن.
6 – پێویستە فەرمانی 73یەم وەکو جینۆساید ناوزەدبکرێت.
7 – ئێمە وەکو کۆمەڵگای ئێزدی بەپێی ئەزموون و مێژوومان خۆبەڕێوەبەری و بەرگری لە خۆمان بەپێویست دەزانین، داوا دەکەین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیرادەی ئێمە بناسن و قبوڵی بکەن.
8 – خەڵکی ئێزدی لە مێژوویاندا 73 جار فەرمانیان بەسەرهاتووە، ئەو ڕەوتە تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوامە، ئێمە پێویستیمان بە برگری هەیە و بۆ ئەمەش داوادەکەین، هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە وەکو هێزەکانی بەرگریکردن لە خەڵکەکەمان بناسرێن و قبوڵ بکرێن.
پێکهاتەکانی کۆردیناسیۆنەکە ئەمانەن:
ئەوروپا: (ناوەندی یەکێتی کۆمەڵەکانی ئێزدی، ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی ئەوروپا، ئەنجومەنی گەنجانی ئێزدی ئەوروپا، ئێزدیانی ڕۆژئاوایی ئەوروپا)
ڕۆژئاوا: (یەکێتی ئێزدیانی کانتۆنی عەفرین، یەکێتی ژنانی ئێزدی کانتۆنی عەفرین، ئەنجومەنی ئێزدیانی کانتۆنی جزیرە)
باکور: (پلاتفۆرمی پشتگیری ژنانی ئێزدی، ئەنجومەنی ئێزدیانی باکور)
ڕوسیا و ئەرمەنستان: (ئەنجومەنی ئێزدیانی ڕوسیا، ئەنجومەنی ئێزدیانی ئەرمەنستان)
شەنگال: (ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدیان، ئەنجومەنی گەنجانی ئێزدی)
11-03-2017
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは7,708表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 11-03-2017
リンクされたアイテム: 3
グループ: クルド文書
Publication date: 11-03-2017 (7 年)
プロヴァンス:
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 94%
94%
は、 ( هاوڕێ باخەوان 11-03-2017上で追加しました
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 11-03-2017
URL
このアイテムは7,708表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,410
画像 105,714
書籍 19,160
関連ファイル 96,490
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.047 秒(秒) !