وێستگەیەکی 500 مێگاواتیی کارەبا لە گەرمیان دروستدەکرێت
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، وێستگەیەکی 500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە
گەرمیانگەرمیان دروستدەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی ویستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەگەرمیان بەشێوەیەکی رەسمی.
ئاماژەبەوەکراوە، بەنووسراوی ئەنجومەنی وەزیران داوا لەوەزارەتی کارەباو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان کراوە پرۆژەکە جێبەجێبکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، وێستگەکە لەگوندی فەتاح هۆری سنوری قەزای کفری دروستدەکرێت و 30 دۆنم زەوی بۆ تەرخانکراوەو توانای بەرهەمهێنانی 500 مێگاوات کارەبای هەیەو بەگازی سروشتی کاردەکات.
15-03-2017