- والی
ئامەدئامەد لە 14 گوندی سێ ناوچەی لیجە و هازرۆ و کوجاکوی سەر بە پارێزگای ئامەد قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.
- وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هەڵەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناوچەی تەبقە-ی سوریا، 18 شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لەدەستدا.
- فەرماندەيی ژوری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنەکەیان ڕاگەیاند، بۆ گەمارۆدان و دابڕینی شاری ڕەققە و ڕزگارکردنی ناوچەکانی دەوروبەری ئه و شارە.
[1]
- فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە فەرمانیان پێکراوە لەئامادەباشیدابن بۆ هێرشکردنەسەر داعش لەقەزای
حەویجەحەویجە و دەشڵێت، پێشمەرگە بەشداردەبێت.
[2]
- لە شاری هەولێر بە بۆنەی 29 هەمینساڵیادی تاوانی
ئەنفالئەنفالەوە، گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەلایەن ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی و کەسوکاری ئەنفالکراوەکانەوە بەڕێوەچوو و تێدا داواکرا بە تاوانبارانی داڵدەدراو بدرێنە دادگا.
- دوو زیندانی سیاسی کورد و زیندانییەکی چەپی ئێرانی لە زیندانی ڕەجایی-شاری کەرەجی ئێران بە مەبەستی پشتگیری مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا مانگرتن-یان لە خواردن ڕاگەیاندووە.
[3]