🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
✌️ شێخ محەمەد باراوی
شەهید (شێخ محەمەد بارای) له ساڵی 1942 دا لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی باراو بوو، کە دەکەوێتە دەڤەری شارباژێڕ.
ناوبراو کوڕی شێخ سەعید باراوی بوو کە هاوخەباتێکی
✌️ شێخ محەمەد باراوی
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی مەردان
✌️ شەهیدان
مامە ریشە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیم...
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
📕 وەرگێڕان | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

وەرگێڕان
وەرگێڕان
تیۆرەکانی وەرگێڕان، پرۆسەی وەرگێڕان
نووسینی: میشل ئۆستینۆف
وەرگێڕانی: فەرشید شەریفی
نرخ: 3000 دینار
چاپی یەکەم 2017
پرسە سیاسی، ئابووری، کومەڵایەتی و فەرهەنگییەکان، مرۆڤیان ناچار کرد پەنا بەرێتە بەر وەرگێڕان. ئەگەر چاوێک لە جیهانی دەوروبەرمان و دیاردە و ڕووداوەکانی چواردەورمان بکەین، ئێمە ئەمڕۆ زیاترین ڕێژەی زانیاری، هەواڵ و دەقەکانمان لە ڕێگەی وەرگێڕانەوە بەدەست دەگات، ڕۆژانە بە ملیۆنان هەواڵ و دەق تۆمار دەکرێن، کە هەمووی لە ڕێگەی وەرگێڕانەوە دەگاتە لای ئێمە. کەواتە ئەمانە و گەلێک شتی دیکە، سەلمێنەری ئەوەن کە ژیانی تاکی ئەمڕۆ بەبێ وەرگێڕان نەک ناتەواوە، بەڵکو هەر بۆی ناچێتە سەر.
پێشەکیی وەرگێڕی کوردی
لە‌وانە‌یە‌ بمانە‌وێت هە‌ر پێناسە‌یە‌ک بۆ وە‌رگێڕان بکە‌ین، بە‌رە و ڕووی هە‌ندێک ڕستە‌ و دە‌ستە‌واژە‌ ببینە‌وە‌ کە‌ هە‌میشە‌ گوێمان لێیان دە‌بێت و خۆی له ‌‌ڕاستییشدا لە‌وان‌‌ زیاتر نین. وە‌رگێڕان پردە‌، پردی پەیوە‌ندییە. پردی ئاشنابوونە، ئاشنابوون بە‌ فە‌رهە‌نگ، ئە‌دە‌ب، فە‌لسە‌فە، مە‌عریفە، تە‌کنۆلۆژیا و بە‌گشتی سە‌رجە‌م دەستکەوتە مرۆییە‌کانی کۆمە‌ڵگەکانی ‌تر و گواستنە‌وە‌یان بۆ یە‌کتری. وە‌رگێڕان دە‌لاقە‌یە‌کە‌، لە‌ ڕێگە‌ی ئە و دە‌لاقە‌یە‌وە‌ بە‌ گە‌لێک مە‌عریفە‌ و دە‌ستکە‌وتی کۆمەڵگە‌کان ئاشنا دەبین، کە‌ لە‌وانە‌یە‌، ئە‌گە‌ر لە‌ ڕێگە‌ی وە‌رگێڕانە‌وە‌ نە‌بێت، هە‌رگیز بواری ئە‌وە‌مان بۆ هە‌ڵنە‌کە‌وێت دە‌ستمان پێیان ڕابگات. لە‌ ڕێگە‌ی وە‌رگێڕانە‌وە‌ دە‌ستت بە‌ زانیاری و مە‌عریفە‌یە‌ک ڕادە‌گات، کە‌ مرۆڤی کۆمە‌ڵگەکانی‌ تر ڕە‌نگە‌ بە‌ دە‌یان و ‌‌ سە‌دان و بگره هە‌زاران ساڵ هە‌وڵ و تێکۆشانی بە‌ردە‌وام و پاش دە‌یان و سە‌دان شکست و نشووستی و سە‌رکە‌وتن، بە‌دە‌ستیان هێنابێت. تاکی کورد ئە‌گە‌ر لە‌ ڕێگە‌ی وە‌رگێڕانە‌وە‌ نە‌بێت، دە‌بێت چۆن لە‌ فە‌رهە‌نگ و دە‌ستکە‌وتەکانی وڵاتگە‌لێکی وە‌ک: ژاپۆن، چین و فە‌ڕە‌نسا تێبگات؟ یان سوود لە‌ ئە‌زموونی سە‌دان و هە‌زاران ساڵە‌ی ئە و وڵاتانە‌ وە‌ربگرێت؟ کە‌واتە‌ گرنگیی وە‌رگێڕان زۆر لە‌وە‌ زیاترە‌ کە‌ ڕە‌نگە‌ کە‌سانێک بە‌هە‌ندی وە‌رنە‌گرن.
زمان وە‌ک دیارترین کە‌رە‌ستە‌ی نووسین و وە‌رگێڕان، بە‌ درێژایی مێژووی مرۆڤایە‌تی گۆڕانێکی وەهای بە‌سە‌ردا هاتووە‌، کە‌ تاکە‌کانی ناچار بە‌ پە‌نابردنه ‌‌بە‌ر وە‌رگێڕان کردووە‌. ئێمە‌ زۆرێک لە‌ دیاردە‌کانی دە‌وروبە‌رمان لە‌ ڕێگە‌ی وە‌رگێڕانە‌وە گوێ لێ دە‌بێت، یان دە‌یانبینین. من وە‌ک کوردێک، کاتێک گوێ لە‌ عە‌رە‌بێک، یان فارسێک دە‌گرم، لە ڕاستیدا بە ناڕاستە‌وخۆ و بە‌بێ ئە‌وە‌ی بە‌ خۆم بزانم، لە‌ پڕۆسە‌یە‌کی وە‌رگێڕاندا لە‌ قسە‌کانی تێدە‌گە‌م و بە‌ گوێ، وشە‌ فارسی و عە‌رە‌بییە‌کان دە‌بیستم، بە‌ڵام لە‌ مێشکمدا بە‌ شێوە‌یە‌کی ئۆتۆماتیکی دە‌یگۆڕم بۆ کوردی. لە‌ کاتی وە‌رگێڕاندا بەر لەوەی دە‌قێک ببێت بە‌ نووسین، پێشتر لە‌ مێشک و هزردا دە‌گۆڕدرێت، ئینجا دێتە‌ سە‌ر پە‌ڕە‌ی کاغە‌ز. کە‌واتە‌ وە‌رگێڕان دیاردە‌یە‌ک نییە‌ بڵێین ئە‌مڕۆ یان هە‌زار ساڵ پێش ئێستا سە‌ری هە‌ڵداوە‌. تە‌نانە‌ت مرۆڤە‌ سە‌رە‌تاییە‌کانیش لە‌ مێشکیاندا وە‌رگێڕانیان کردووه؛ دە‌نگهە‌ڵبڕین، تووڕە‌یی، قیژاندن و ئاماژە‌کردنیش جۆرێکن لە‌ وە‌رگێڕان. مرۆڤ، تە‌نانە‌ت لە‌ هە‌ڵسوکە‌وتیدا لە‌گە‌ڵ ئاژە‌ڵیش وە‌رگێڕان دە‌کات. کاتێک مرۆڤێک لە‌ ئاژە‌ڵێک دە‌ترسێت؛ دە‌قیژێنێت، یان هاوار دە‌کات. کاتێک ئاژە‌ڵێک ئازارێکی پێ دە‌گات، لە‌ ڕێگە‌ی دە‌نگە‌کانە‌وە‌ ناڵە‌ و هاواری ئە و ئازارە‌ بۆ دە‌وروپشتی دە‌گوێزێتە‌وە‌. ئە‌مانە‌ هە‌مووی وە‌رگێڕانە‌؛ یاخود ئە‌گە‌ر دروستتر بڵێین: شێوازە‌کانی وە‌رگێڕانن. کە‌واتە‌ وە‌رگێڕان هە‌ر ئە‌وە‌ نییە‌ تۆ دە‌قێک لە‌ ئینگلیزی، یان‌‌ فارسییە‌وە‌ بکە‌یت بە‌ کوردی، بە‌ڵام ئە‌مە‌یان مۆدێرنترین شێوازی وە‌رگێڕانە‌. مرۆڤ لە‌ دواوێستگە‌کانی بە‌مە‌دە‌نیبوون و شارستانیبوونیدا، درکی بە‌ گرنگیی وە‌رگێڕان (بە واتا ئەمڕۆییەکەی) کرد.
پرسە‌ سیاسی، ئابووری، کۆمە‌ڵایە‌تی و فە‌رهە‌نگییە‌کان، مرۆڤیان ناچار کرد پە‌نا بە‌رێتە‌ بە‌ر وە‌رگێڕان. ئە‌گە‌ر چاوێک لە‌ جیهانی دە‌وروبە‌رمان و دیاردە‌ و ڕووداوە‌کانی چواردە‌ورمان بکە‌ین، ئێمە‌ ئە‌مڕۆ زیاترین ڕێژە‌ی زانیاری، هە‌واڵ و دە‌قە‌کانمان لە‌ ڕێگە‌ی وە‌رگێڕانە‌وە‌ بە‌دە‌ست دە‌گات. ڕۆژانە‌ بە‌ ملیۆنان هە‌واڵ و دە‌ق تۆمار دە‌کرێن، کە هە‌مووی لە‌ ڕێگە‌ی وە‌رگێڕانە‌وە‌ دە‌گە‌نە‌ لای ئێمە‌. کە‌واتە‌ ئە‌مانە‌ و گە‌لێک شتی دیکه، سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن کە‌ ژیانی تاکی ئە‌مڕۆ بە‌بێ وە‌رگێڕان نە‌ک ناتە‌واوە‌، بە‌ڵکو هە‌ر بۆی ناچێتە‌ سە‌ر.
وە‌رگێڕ شتێک نییە‌، یان کە‌سێک نییە‌ ئێمە‌ بتوانین تایبە‌تمە‌ندیی بۆ دە‌ستنیشان بکە‌ین. وە‌رگێڕان شتێک نییە‌ تۆ بڵێیت: وە‌ک چۆن دە‌بێت دار لقی هە‌بێت، گە‌ڵای هە‌بێت، ڕە‌گی هە‌بێت... دە‌بێت ئە‌ویش هە‌ندێک تایبە‌تمە‌ندیی لە و چە‌شنە‌ی هە‌بێت. وەرگێڕان پێکهاتە‌یە‌کە‌ -یان تێکە‌ڵە‌یە‌کە‌- لە‌ زانینی زمان، فە‌رهە‌نگ، ئە‌دە‌ب و فە‌لسە‌فە‌ی ئە و زمانە‌ی لێی وە‌ردە‌گێڕدرێت و ئە و زمانە‌ی بۆی وە‌ردە‌گێڕدرێت‌‌. هیی وا هە‌یە‌ کە‌متر، هیی وا هە‌یە‌ زیاتر. ڕاستە‌ زانینی زمانی سە‌رچاوە‌ و زمانی مە‌بە‌ست (کە‌ زۆر جار زمانی دایکە‌) مە‌رجی سە‌رە‌کییە‌ بۆ وە‌رگێڕ، بە‌ڵام جگە‌ لە‌ زمان، هە‌ندێک وردە‌کاریی دیکە‌ش هە‌ن‌‌، دە‌بێت وە‌رگێڕ ڕە‌چاویان بکات، یان بە‌ واتایە‌کی ڕوونتر؛ ئە‌گە‌ر بڵێین: دە‌بێت شارە‌زایان بێت. ناکرێت کە‌سێک دە‌قێکی ئە‌دە‌بی وە‌ربگڕێت،‌‌ بە‌ڵام ئاگای لە‌ وردە‌کارییە‌کانی ئە‌دە‌بی ئە و زمانە‌ نە‌بێت. ناشڵێم هە‌مووی، بە‌ڵام لانیکە‌م ئاگای لە‌ هە‌ندێک وردە‌کاری هە‌بێت، کە‌ لە‌وانە‌یە‌ لە‌ کاتی وە‌رگێڕاندا پێویستی پێیان بێت. وردە‌کارییە‌کان چین؟ بۆ نموونە‌ دە‌قێک لە‌ زمانی فارسییە‌وە‌ وە‌رگێڕدراوە‌تە‌وه ‌‌بۆ سە‌ر زمانی کوردی؛ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی لە‌ زمانی فارسیدا هە‌ردوو وشە‌ی (خیرە‌د) کە بە‌ واتای ئاوە‌ز یان ئە‌قڵ، هەروەها(خورد) کە بە‌ واتای ورد، یان بچووک دێت، بە‌ شێوە‌ی (خرد) دە‌نووسرێن، وە‌رگێڕێک ئە‌گە‌ر ئاگای لە‌ شێوە‌ی ڕێنووسی ئە و زمانە‌ نە‌بێت، وشە‌ی (خیرە‌د) بە‌ ورد یان بچووک وە‌ردە‌گێڕێتە‌وە‌، یان به ‌‌پێچە‌وانە‌وە‌ وشە‌ی (خورد) بە‌ ئاوە‌ز یان ئە‌قڵ وە‌ردە‌گێڕێتە‌وە‌‌‌. بەداخە‌وە‌! سە‌دان نموونە‌ی وا هە‌ن، کە‌ سە‌رچاوە‌ی هە‌ڵە‌کردنی وە‌رگێڕ دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ نە‌زانینی ئە و وردە‌کارییانە‌. لە‌ ڕۆمانێکدا کە‌ بە‌م دواییانە‌ خوێندمە‌وە‌، هە‌رچە‌ندە‌ وە‌رگێڕانێکی باش بوو، ئە‌گە‌ر بە‌ من بێت دە‌ڵێم لە‌ سە‌دا نە‌وە‌دوپێنج وە‌رگێڕانێکی جوان و ڕێکوپێک بوو، بە‌ڵام چە‌ند هە‌ڵە‌یە‌کی تێدا بوو، لە‌وانه:‌‌ برای وە‌رگێڕ وشە‌ی (وە‌رە‌ق)ی کردووە‌ بە‌ (کاغە‌ز)، لە‌ کاتێکدا لە‌ زمانی فارسیدا وە‌رە‌ق جگە‌ لە‌وە‌ی واتای (کاغە‌ز)یش دە‌دات، بە‌ڵام کارە‌کتە‌رە‌کانی ناو ڕۆمانە‌کە‌ خە‌ریکی یاریی پاسوورن، وە‌رگێڕ دە‌یتوانی تە‌نانە‌ت خودی وشە‌ی (وە‌رە‌ق) بە‌کار بهێنێت، چونکە‌ ئە‌وە‌ لە‌ زمانی فارسیدا باوە‌ و هە‌ر خۆشمان زۆر جار وە‌رە‌ق بە‌کار دەهێنین، بە‌ڵام بە‌کارهێنانی وشە‌ی کاغە‌ز لێرە‌دا نائاشنایە‌تیی وە‌رگێڕ بە و وردە‌کارییانە‌ دە‌گە‌یەنێت کە‌ لێرە‌دا خە‌ساری لە‌ وە‌رگێڕانە‌کە‌ داوە‌.
زانینی لانیکە‌می بنە‌ما سە‌رە‌کییە‌کانی نووسین، مە‌رجێکی ئێجگار سە‌رە‌کییە‌. وە‌رگێڕان هە‌ر ئە‌وە‌ نییە‌ وە‌رگێڕ زمانی سە‌رچاوە‌ و زمانی مە‌بە‌ست بزانێت. خۆ ئە‌گە‌ر وا بێت، خە‌ڵکانێکی زۆر هە‌ن لە‌ کووچە‌ و کۆڵاناندا دوو زمان و بگرە‌ زیاتریش دە‌زانن. کە‌سانێکی زۆر هە‌ن بە‌ هۆی کارکردن لە‌ وڵاتانی‌ تر، یان سە‌فە‌رکردنە‌وە‌ زمانی ئە و وڵاتانە‌ فێر بوون،‌‌ بە‌ڵام تەنیا لە‌ ئاستی ئاخافتنی ڕۆژانە‌دا دە‌توانن بە‌کاری بهێنن. پیرە‌مێردێکی قسە‌خۆشی لای ئێمە‌ هە‌یە‌، کاتی خۆی بۆ مە‌بە‌ستی کار و کاسبی چە‌ندین وڵات گە‌ڕاوە‌ و تیایاندا ماوە‌تە‌وە‌ و کاری کردووە‌، ئێستا لێی بپرسیت، دە‌ڵێت یازدە‌‌ زمان دە‌زانم (ئیتر لە‌وانە‌یە‌ لە‌ ئاستی دیالۆگێکی پێکهاتوو لە‌ وشە‌ و ڕستە‌گە‌لی ئاخافتنی ڕۆژانە‌). ڕاستیش دە‌کات؛ چونکە‌ قسە‌یان پێ دە‌کات، کە‌ قسە‌یان پێ بکە‌یت، لێت تێدە‌گات، بە‌ڵام هە‌ر ئە و پیرە‌مێردە‌، تە‌نانە‌ت وشە‌یە‌کی بۆ نانووسرێت، چونکە‌ نە‌خوێندە‌واری -وە‌ک دە‌ڵێن- سفر کیلۆمەترە‌. کە‌واتە‌ ئاشنابوون بە‌ مە‌رجە‌کانی نووسین پێویستییەکی هەرە گەورەیە، کە‌ هە‌ندێکیان بریتین لە‌ زمان، ڕێزمان، سینتاکس و... لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا تە‌کنیکە‌کانی نووسین، یان زە‌وقی نووسین.
وە‌رگێر و کۆمە‌ڵگە (دیارە‌ ئە‌مە‌ نووسە‌ر، لێکۆڵە‌ر، توێژە‌ر، شاعیر و... دە‌گرێتە‌وە‌، بە‌ڵام لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی باس باسی وە‌رگێڕ و وە‌رگێڕانە‌، منیش هە‌ر ئاماژە‌ بە‌ وە‌رگێڕ دە‌کە‌م.) بازنە‌یە‌کن هیچیان لە‌ دە‌رە‌وە‌ی ئە‌وی ‌تریان نییە‌. وە‌رگێڕ و کۆمە‌ڵگە وەکو جمک وان، هیچیان بە‌بێ ئە‌وی‌ تریان نابێت. وە‌رگێڕ، ئە‌گە‌ر درک بە‌ پێویستییە‌ هزرییە‌کانی کۆمە‌ڵگە نە‌کات، ئە‌گە‌ر ئە‌رکە‌کانی خۆی وە‌ک وە‌رگێڕێک نە‌ناسێت، ئە‌گە‌ر بە‌رزکردنە‌وە‌ی ئاستی هۆشیاری، ڕۆشنبیریی وڵات و نە‌تە‌وە‌کە‌ی -‌هە‌مان ئە و کۆمە‌ڵگەیە‌یە‌ کە‌ تێیدا دە‌ژێت- بە ‌‌لاوە‌ گرنگ نە‌بێت، کەموکوڕییەک بە‌دی دە‌کرێت. وەکو دە‌ڵێن: لایە‌کی بابە‌تە‌کە‌ دە‌شە‌لێت. من ئە‌گە‌ر پێویستی هزری، فکری، سایکۆلۆژی و پێگە‌یاندنی فکر، مە‌عریفە‌ و زانیاریی کۆمە‌ڵگەکە‌ی خۆمم له ‌‌لا مە‌بە‌ست نە‌بێت، کە‌واتە‌ بۆچی دە‌ست دە‌دە‌مە‌ کاری وە‌رگێڕان؟ ئە‌گە‌ر بازرگانییە‌، بازرگانیکردن بە‌ فکر و هزری خە‌ڵک و کۆمە‌ڵگە، خیانە‌تێکی گە‌ورە‌یە‌ کە‌ دواجار بە‌ هیچ شتێک قە‌رە‌بوو ناکرێتە‌وە‌، کە‌ بە‌داخیشە‌وە‌ ڕێژە‌یە‌ک لە و بازرگانیکردنە‌ هە‌یە‌ و هە‌ر ئە‌وە‌ش خە‌ساری خۆی گە‌یاندووه. کە‌واتە‌ نە‌ناسینی پێویستییە‌ فکری و ڕۆحییە‌کانی کۆمە‌ڵگە لە‌ لایە‌ن وە‌رگێڕە‌وە‌، بە‌ ئاڕاستە‌یە‌کدا دە‌بات، کە‌ لە‌ ئە‌رکە‌کانی خۆی وە‌ک وە‌رگێڕێک، غافڵ دە‌بێت. جاری وا هە‌یە‌ کۆمە‌ڵگەیە‌ک پێویستیی بابە‌تێک درک ناکات، کە‌ دیارە‌ هۆکاری خۆی هە‌یە‌؛ بۆ نموونە‌ کۆمە‌ڵگەیە‌کی خێڵە‌کی پێویستی بە‌ ناسینی بنە‌ماکانی دیمۆکراسی نییە‌، پێویستی بە‌ ناسینی شێوازە‌کانی دە‌نگدان نییە‌، پێویستی بە‌ ناسینی بنە‌ماکانی یە‌کسانیی نێوان ژن و پیاو نییە‌، پێویستی بە‌ زۆر شتی‌ تر نییە، کە‌ له ‌‌ڕاستیدا پێویستی پێیانە‌ و هە‌ر دە‌بێت ڕۆژێک لە‌ ڕۆژان بەدە‌ستیان بهێنێت، بە‌ڵام لە‌بە‌ر شێوازی ژیان و چە‌قبە‌ستوویی و داخراوبوونی کۆمە‌ڵگەکە‌یە‌وه،‌‌ درک بە‌ پێویستبوونیان ناکات، کە‌ لێرە‌دا ئە و ئە‌رکە‌ دە‌کە‌وێتە‌ سە‌رشانی نووسە‌ر و وە‌رگێڕ، بە‌ ناسینی ئە و پێویستییانە‌ و ڕە‌خساندنی بوار بۆ بە‌دیهاتنیان دە‌وری خۆیان ببینن. ئە‌مە‌ش ئە و مە‌رجە‌ دە‌خاتە‌ بە‌ردە‌م وە‌رگێڕ، کە‌ خۆی گە‌یشتبێتە‌ ئە و ئاستە‌ی درکی بە‌ پێویستییە‌ هزری و مە‌عریفییە‌کانی کۆمە‌ڵگە کردبێت...
لەبڵاوکراوەکانی زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2017

⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەرشید شەریفی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Apr 16 2017 9:04AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Apr 16 2017 9:08AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,417 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Apr 16 2017 9:10AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
عەلی مەردان
ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی شارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری کەرکوک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای رەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی راگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی وشارەزایی لەسۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ ی
عەلی مەردان
مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەن
مامە ریشە
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان ک
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574