Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
📖 کورتەباس
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست ق...
📊 ئه و پێنج وڵاتەی زۆرترین داعشی بیانیی بەرهەمهێناوە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئه و پێنج وڵاتەی زۆرترین داعشی بیانیی بەرهەمهێناوە
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ
سەرەڕای شکستە بەردەوامەکانی داعش لە عێراق و سوریا، تا ئێستا بەرپرسیارێتیی بەشێک لەتەقینەوە‌ و هێرشە‌کانی سەر هەریەک لە وڵاتانی سوید و میسر و بەریتانیای گرتۆتەئەستۆی خۆی.
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی 2016ی مەکتەبی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی ئابوری ئەمریکی، (رێکخراوێکی قازانج نەویستە و تایبەتە بە توێژینەوە)، ئەمانەی خوارەوە ناوی ئه و پێنج وڵاتەن کە زۆرترین چەکداری بیانی لێوە چوونەتە ڕیزەکانی داعش.
1-تونس:
لە نێوان ئه و شەش وڵاتەی بەهاری عەرەبی گرتییەوە، دیموکراسی تەنیا لە وڵاتی تونسدا مایەوه، دوای شەش ساڵ لەلابردنی، زەین عابیدین بن عەلی، سەرۆکی پێشووتری تونس، لە دەسەڵات، 86%ی تونسییەکان دەڵێن دیموکراسی باشترین سیستمی حکومڕانییە، لە کاتێکدا لە دوای ڕاپەڕینەکەیان تەنها 70% لەگەڵ دیموکراسی بوو.
لەوەش گرنگتر، گڕوتینی خەڵکی بۆ دیموکراسی لە کاتێکدایە کە تەنیا لە 15% تونسییەکان بڕوایان وایە ئابوری وڵاتەکەیان باشە و لە 90% دەڵێن گەندەڵی بڵاوبووەتەوە.
بەداخەوە، گڕوتینە نوێیەکەی خەڵکی تونس بۆ دیموکراسی لەلایەن هەموو کەسێکەوە قەبوڵکراو نییه، نزیکەی 6000 تونسی وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی بچنە ڕیزەکانی داعشەوە، زۆرترین پشکی وڵاتانیان لە جیهاندا هەیە.
ئه و پشتیوانانەی داعشیش کە لە تونس بەجێماون بەهەمانشێوە جێگەی نیگەرانین، ئەوە گەنجێکی تونسی بوو کە لە ساڵی 2015 دا بەهۆی کاریگەربوونی بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داعشەوە، هێرشی کردە سەر کەنار دەریایەک لە ئەجامدا 38 گەشتیار گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان بیانی بوون، ئه و هێرشەش بە خوێناویترین هێرشی تیرۆریستی لە مێژووی تونسی سەدەی نوێدا دادەنرێت.
ئازارە بەردەوامەکانی دیموکراسی، بەرهەڵستە ئابورییە بەردەوامەکان و گەڕانەوەی جیهادییە شکستخواردووەکان بەردەوامدەبن لە پێدانی چەندین کەلێن و دەرچە بۆ ئەوەی لێوەی دزەبکەنە ناو تونسەوە.
2- سعودیە:
عەرەبستانی سعودیە هاندەر و سپۆنسەرێکی چالاکی وەهابیزمە، کە لقێکی توندڕەوی ئیسلامییە و وەک بڕبڕەی پشتی ئیسلامی توندڕه و دادەنرێت. سعودیە بە سەرچاوەی دووەمی چەکدراە بیانیەکانی ناو داعش دادەنرێت - نزیکەی 2500 سعودی لە ڕیزەکانی داعشدان. لە هەمانکاتیشدا، سعودیە خودی خۆی ئامانجی تیرۆریستانیشە. لە تەمووزی 2016 دا، دووچاری چەند کردەوەیەکی خۆکوژی بووەوە لە سێ شاریدا: لە مایسی 2015 دا، تەقینەوەیەکی تیرۆریستی داعش بووەهۆی کوژرانی 21 کەس.
3-ڕوسیا :
جگە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داعش سەربازی بیانی لە ڕوسیاشەوە هێناوەتە ڕیزەکانی خۆی، ڕوسیا خودی خۆشی نامۆ نییە بە کردەوەی تیرۆریستی.
زیاتر لە 3500 کەس کوژراون لە زیاتر لە 800 هێرش لە ساڵی 1970وە، دوایینشیان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕوویدا کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی پیتەرسبێرگ تەقییەوه و بووەهۆی کوژرانی 14 کەس.
هیچ گروپێک تاکو ئێستا بەرپرسیاریەتی ڕانەگەیاندووه، بەڵام میدیاکانی ڕوسیا ئاماژە بەوە دەکەن، ئه و ڕووداوە پەیوەندی بە داعشەوە یاخود ڕێکخراوی دیکەی تیرۆریستی نێودەوڵەتی هەیە، دەسەڵاتدارانی ڕوسیا ناسنامەی ئەنجامدەرەکەیان وەک (ئەکبەرژۆن دژالیلۆڤ) ناساندووە کە گەنجێکی 22 ساڵی بە ڕەگەز ڕوسییە و لە قیرغیستان لە دایکبووە.
مێژووی ڕوسیا لەگەڵ تیرۆریزمدا لە ناوچەکانی‌ باکوری قەوقازەوە سەرچاوە دەگرێت، بەتایبەت لە هەرێمەکانی چیچان، داغستان و ئینگۆشیتیا کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان مسوڵمانن و داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوەیانکردووە لە مۆسکۆ، زۆرکات لە ڕێگەی توندوتیژیەوە، بە دڕێژایی 300 ساڵی ڕابردوو ئەو داوایەیان هەیە.
ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی 1991 هەناسەیەکی نوێی دایە بزوتنەوەکانی سەربەخۆیی هەرێمەکان و بووەهۆی ڕودانی دوو جەنگی خوێناوی لە چیچان کە لە ئەنجامدا هەزاران کەس بوونە قوربانی.
لە ساڵی 2002، چەکدارەکانی چیچان 912 کەسیان وەک بارمتە لە شانۆی دوبرۆڤکا لە مۆسکۆ گرت، 130 کەس لە بارمتەکان کوژران. لە ساڵی 2004، یاخیبووەکانی چیچان هێرشیان کردە سەر قوتابخانەیەک لە بێسلان و زیاتر لە 1200 کەسیان وەک بارمتە گرت، زیاتر لە 330 کەسیان کوشت کە 186 یان منداڵ بوون.
گروپە تیرۆریستییە بیانییەکانی وەک داعش، توانیویانە خۆیان بگەیەننە باکوری قەوقاس. ڤلادمێر پوتین خودی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە کە نزیکەی 5000 بۆ 7000 کەس لە ڕوسیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشووەوە چوونەتە سوریا بۆ ئەوەی چەک هەڵبگرن و بچنە ڕیزەکانی چەکدرارانی داعشەوە. زۆر کات بۆ ڕوسیا، شەڕکردن لە دژ بە داعش، شەڕکردنە لە دژی خودی خۆی.
4-تورکیا:
تورکیا پەیوەندییەکی خراپی هەیە لەگەڵ کەمینەکانی ناوخۆیدا، بەتایبەت کوردەکان. کوردەکان گروپێکی نەتەوەیین کە ژمارەیان لە نێوان 20 بۆ 40 ملیۆن کەسە و دەکەونەوە سەر سنورەکانی تورکیا و عێراق و سوریا و ئەرمینیا.
لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم و دیاریکردنی سنوری جوگرافیای وڵاتی تورکیا، کوردەکان بە گەورەترین گروپی نەتەوەیی دادەنرێن کە تاکو ئێستا دەوڵەتیان نییە.
چەکدارە کوردەکان ماوەی سێ دەیەیە لە پێناو سەربەخۆییاندا لە دژی حکومەتی تورکیا دەجەنگن، هەندێکیان بەوهۆیەوە پەنایان بۆ توندوتیژی بردووە. لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا، 40.000 کەس بەهۆی پێکدادانەکانی تورکیا و کوردەکانەوە کوژراون‌.
ئاڵۆزییەکە لەوەدایە کوردەکانی سوریا بە یەکێک لە کاریگەرترین ئه و هێزانە دادەنرێن کە لە دژی ڕژێمی بەشار و داعش دەجەنگن. لەوانەیە سەرکەوتنەکانیان ببێتەهۆی دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی لە ناوخۆی سوریا و لە ئەنجامیشدا هانی زۆربەی کوردەکانی تورکیا بدات دەستبدەنە چەک بەمەبەستی هەوڵدان بۆ هەمان ئامانج، لەبەرئەوە یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکان لەسەر تورکیا، هەڕەشەشە بۆ سەر داعش.
لە هەمانکاتدا، نزیکەی 2100 کەس لە تورکیاوە چوونەتە عێراق و سوریا بۆ ئەوەی بچنە ڕیزەکانی داعش. لە ساڵی 2015 وە، زیاتر لە 400 کەس لە هێرشە تیرۆریستیەکاندا لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە. بە واتایەکی دیکە، کێشەی تیرۆر لە تورکیا لەمڕۆدا تەنیا ئاڵۆزتر دەبێت و هیچی تر.
5-ئوردون:
یەکێکی دیکە له و وڵاتانەی کە سەرچاوەی چەکدارە بیانییەکانی داعشە، بریتییە لە ئوردون کەژمارەیان بە 2000 کەس دەخەمڵێنرێت، وەک تورکیا، کە میوانداری 2.9 ملیۆن پەنابەری سوریی کردووە، ئوردونیش زیاتر لە پشکی خۆی، ئاوارەی سوری قەبووڵکردووە کە بە 655.000 پەنابەری سوریی دەخەمڵێنرێت.
بەبەراورد بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشی تیرۆریستی لە ئوردون زۆر دەگمەنە، بەڕادەیەک کە بە بەشێوەیەکی نافەڕمی نازناوی شانشینی ئاشتی پێبەخشراوە.
ئه و ئاشتییە لە مانگی کانونی یەکەمی 2016 دا شکێنرا کاتێک چەند چەکدارێکی تیرۆریستی داعش هێرشیانکردە سەر ناوچەیەکی بەناوبانگی گەشتیاری بە ناوی قەڵای کاراک و لە ئەنجامی هێرشەکەدا 10 کەس کوژران و 34ی دیکە برینداربوون، ئەوە یەکەمین هێرشی تیرۆریستی بوو کە خەڵکی مەدەنی تێداکرابووە‌ ئامانج لە دەیە‌ی ڕابردووەوە لە ئوردون.
بۆ گروپێکی هەڵپەرستی وەک داعش، وڵاتێکی ئارامی وەک ئوردون لە نزیکیەوە، وەک داوەتنامەیەک دادەنرێت بۆ خوێنڕشتن و بە سەربازکردنی خەڵکەکەی.
سەرچاوەی: Syndicated News
وەرگێڕانی محەمەد نەجمەدین
17-04-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 17-04-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️16 چەتەی داعش له ‌سنووری چەمچەماڵ دەستگیرکراوان
2.👁️40 گۆڕی بەکۆمەڵ لەناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دۆزراونەتەوه
3.👁️800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن
4.👁️دەیان منداڵی کوردی ئێزدی لەنێو ئاوارەکانی مووسڵدا دەدۆزرێنەوە
5.👁️شەش کوردی دیکەی‌ ئێزدی لە سووریا رزگارکران
6.👁️لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا تەنیا 20 ئێزدی ئازادکران
7.👁️موچەی مانگانەی ژن و کچانی ئێزدی لەنێوان 110 تاکو 420 هەزار دیناردا دەبێت
8.👁️نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 20 هەزار سڤیل لە موسڵی کۆن گیریان خواردووە
9.👁️وەزارەتی شەهیدان زیاتر لە 2 هەزار بەڵگەی لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردۆتەوە
10.👁️یەکینەکانی پاراستنی ژنان 200 ژن و منداڵی ئێزیدییان لە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی ڕزگارکردووە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-04-2017
📷 وێنە و پێناس
1.👁️زارۆکەکێ ئێزدی ژ سوریا هاتە رزگارکرن
2.👁️وێنەی منارەی حەدبا دوای تەقاندنەوەی لە لایەن داعش
📖 کورتەباس
1.👁️داعشە کوردەکانی رۆژهەڵات روو لە ئەفغانستان دەکەن
2.👁️سێ منداڵ و دوو کچ لەدەستی داعش رزگارکران
3.👁️کوردانی ئێزدی چاویان لە رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعشە
4.👁️کەرکووک؛ چیرۆکی ئەو ژنانەی داعش بەزۆر لە هاوژینەکانی جیاکردوونەتەوە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️روحیا عیدو خرتوو
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-04-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 17 2017 9:55AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 17 2017 9:56AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,387 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سەرکردەی ئازا بوین. ژنی داهێنەر، جەنگاوەری وەها کە لە هەموو نەهامەتيیەکانی میلەتەکەيدا شان بە شان و (هەندێ جاریش زیاتر لە پیاوان) بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیانيان لە شان ناوە و لە پاڵ دایکایەتی و بەڕێوەبردنی خێزاندا، ئەرکی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنان و سەرکردایەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە. هەر لە نووسین
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,671 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574