هەلیکپۆتەرێکی پۆلیسی تورکیا بە 14 سەرنشینەوە...
- لەچوارچێوەی پابەندبوونی کەنەدا بە شەڕی دژ بە
داعشداعش، نزیکەی 60 سەربازی سەر بە هێزی ئاسمانی کەنەدا دوێنێ بەرەو بنکەیەکی سەربازی نزیک هەولێر بە رێکەوتن.
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دیاریکردنی وتاری هەینی خستە بواری جێبەجێکرنەوە و سێ پرسی بۆ وتاربێژان دیاریکرد تا هەینی داهاتوو وتارەکانیان تەرخان بکەن پێیەوە.
[1]
- لەسنوری ناحیەی تەکێی جەباری 5 تەرمی نەناسراو دەدۆزرێتەوە، ئاسایشی کەرکوک دەڵێت جلوبەرگی پۆلیسی کەرکوکیان لەبەردایە.
- شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوایانکرد ئەو قۆرخکاریەی لەمەرزەکەدا هەیە نەهێڵدرێت.
- هێزە ئەمنییەکانی
کەرکوککەرکوک چوار کەس لە کەمپی نیشتەجێبونی ئاوارەکانی نزیک کەرکوک دەستگیردەکەن، پۆلیسیش دەڵێتدەسگیرکراوەکان رابردوودا چەکداری داعش بوون.
[2]
- ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا (OSCE) سەبارەت بە ریفراندۆمی تورکیا، ڕایگەیاندووە کە لە سەر دوو ملیۆن و نیو دەنگ گومانیان هەیە.
- هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر گەڕەکەکانی شاری تەبقا و گوندەکانی باشور و باکوری ڕۆژئاوای تەبقا تێکشکێندرا و لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤاناندا 47 چەتەی داعش کوژران.
-
نیعمەتوڵڵا باشارنیعمەتوڵڵا باشار لە شارۆچکەی باخچەلی ئەڤلەری سەربە شاری ئەسکیشەهیری تورکیا، ئەمڕۆ کاتێک سەرقاڵی ڕووماڵکردنی هەواڵ بوو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.
[3]
- هەلیکپۆتەرێکی پۆلیسی تورکیا بە 14 سەرنشینەوە لە پارێزگای
دێرسیمدێرسیمی باکوری کوردستان تێکشکاو کەوتە خوارەوە.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان