مەلا قادری ڕێکخستن
ناوی تەواوی(عەبدولقادر عومەر ساڵح)ە، لەساڵی 1939 لەگەرەکی #ئيمام قاسم#ی شاری #کەرکوک# هاتۆتە ژيانەوە، لەخانەوادەيەکی ئاينی مەلازادە پەروەردە بووه بەرەچەڵەک خەڵکی گوندی #ئۆمەر گومبەت#ی ناحيەی #سێگردکان#ە، ساڵی 1959-1960خانەی مامۆستايانی کەرکوکتەواو دەکات، ساڵی 1963 چەکی پێشمەرگايەتی لە #شۆڕشی ئەيلول# لەشان دەکات، دەبێتە لێپرسراوی ناوچەی #پارتی ديموکراتی کوردستان# لەشاری #قەلادزێ#، دواتر دەگوازرێتەوە شاری(دوز)، لەنێوان ساڵانی(1964-1965)دەبێتە سەرنوسەری گۆڤاری(پشکۆ)ی لقی(#يەکێتی مامۆستايانی کوردستان#) و دواتريش لەگۆڤاری(گزنگ وڕابەر) دەستەی نوسەران بووە.
ساڵی 1970 پەيوەندی بە#کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان# دەکات ولەساڵی 1974لە ناحيەی سێگردکان سێ جگەرگۆشەی بەناوەکانی(دياری وعومەر وتوانا) بەهۆی نەخۆشی و دوور لە بنکەی تەندروستی دەبنە قوربانی، دوای نسکۆی شۆرِشی ئەيلول لەکەرکوکەوە دوور دەخرێتەوە بۆ شاری سەماوەی باشوری عێراق، لێپرسراوی ڕێکخراوی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی دووی کەرکوک بووە، ئەندامی هەرسێ کۆنفراسی کۆمەلە بووە، لەهەرسێ کۆنفراسی يەکێتی مامۆستايانی کوردستان 1977و1982 و1985ئەندام بووە و هەڵبژێردراوە بە لێپرسراوی لقی کەرکوک وئەندامی سکرتاريەتی ئه و ڕێکخراوە.
دوای پلەی لێپرسراوی ڕێکخراوی دووی کەرکوکی کۆمەلە ولێپرسراوی ليژنەی سەرکردايەتی شارەکان وئەندامی سەرکردايەتی يەکێتی نيشتمانی کوردستانی پێ بەخشراوە، لەرۆژی 10-09-1986 لەگەڵ(دلێر عەبدولقادر عومەر ساڵح)ی کوڕی لەماڵەکەی خۆی لەشاری کەرکوک دەستگير دەکرێت.
لە 15-01-1987 بە مەرسومێکی کۆماری بەئيمزای #سەدام حوسێن# حوکمی لەسێدارەدانی لەگەڵ دوو هاوڕێی بەناوەکانی(شێرزاد حوسێن محەمەد جەباری و ڕەئوف عەبدولرەزاق ساڵح-رەئوف يابە)ئەندامانی ڕێکخراوی دووی کەرکوکی کۆمەلە بۆ دەردەچێت و لە17-06-1987 لەقەسابخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دەدرێت و لەگۆڕستانی شێمحێدين لەشاری کەرکوک بەخاک سپێردراوە.