40 راوچی دەستگیرکران و دەست بەسەر و 178 تۆڕدا گیرا
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی
سەیدسادقسەیدسادق ئاشکرایکرد کە هێزەکانیان توانیویانە لەسەرەتای قەدەغەکردنی وەرزی ڕاوەماسیەوە 40 کەس بەهۆی راوکردنی نایاساییەوە دەستگیرکراون و دەستیشیانگرتووە بەسەر 178 تۆڕی راوکردنی ماسیدا.
ڕائید فایەق قادر، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند توانیویانە تەنها لەماوەی سێ ڕۆژدا دەستبگرین بەسەر 59 تۆڕی ڕاوکردنی ماسی و دوو کەڵەک لەگەڵ بەلەمێکی ڕاوکردنی ماسیدا، هاوکات لە سەرەتای وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسیشەوە توانیومانە دەستبگرین بەسەر 178 تۆڕو قولاپ لەگەڵ هەشت ماتۆڕسکیلدا، هەروەها 40 کەسیش دەستگیراکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق ئەوەشی وتبڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە 25-06-2017 کۆتایی دێت بەڵام ڕاوکردنی ماسی بە بەکارهێنانی دەرمانی ژەهر و تەقینەوە و کارەبا و تۆڕی کون ورد بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
04-06-2017