🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ژینگەنامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 26-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 24-02-2020
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە رایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان وان و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش رێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشک
📅 24-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاران جەلال
لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی دێرینی گەڕەکی سەرشەقام هاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی خوێندووە و پاشان قۆناغەکانی دیکەی لە وڵاتی ئوسترالیا تەواو کردووە. هەڵگری بڕوانامەی کۆلێژی تەکنیکی لە بەرنامەسازی و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازیدایە. پاشان ماستەری لە مافی مرۆڤدا خوێندووە. جگە لە کارە ئەندازیارییەکانی لە وڵاتانی ئوسترالیا و ئەوروپا و کوردستان، وەرگێڕی چەندین کتێبە لە زمانی ئینگلیزییەوە، لەوانە:
- پیاوی سێیەم (گراهام گرین)
- نانی بەیانی لە تیفەنی (ترومان کاپۆتی)
- پاڵتۆ (نی
👫 ئاران جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاران جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
یەک لە شەهیدەکانی ئەنفالی یەک لە بەرەبەیانی 26-02-1988 لەگەڵ هەر یەک لە سروەی کچی و کۆمەلێک پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند هاوڵاتیەک لە گوندی هەڵەدن بە گازی ژەهراوی شەهید بوو.
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیسا موسا
یەک لە پارێزەرەکانی (عەبدوڵڵا ئۆجەڵان) هاوکات پارێزرەی (نیڵسۆن ماندێلا) و ئەندامی (ئینسیاتیفی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی ئاشتی) بووە.
لە ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1936 لە کیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور لە دایکبووە.
لەرۆژی 26-02-2017 لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
👫 عیسا موسا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیسا موسا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,715 | وێنە 57,432 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,061 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,646 |
📝 ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان،لە 27ی ئایاری 2017، کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو، سەرەتای کارەکانی بەساتێک وەستانی بێ دەنگ وەک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی گەلەکەمان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی و پێشمەرگە کە گیانی خۆیان بۆ داکۆکی لە کوردستان و لەپێناو زامنکردنی ئاسایش و ئاشتی بۆ گەلەکەمان، بەختکرد، کۆبوونەوە دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆبونەوەکە لە ئاست ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی کە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەو جیهاندا دەگوزەرێ هەڵوەستەی کرد و، سەبارەت بە هەلومەرجی کوردستان ئاماژەی بە خراپبونی باریگوزەرانی ئابوری زەحمەتکێشان و خاوەن داهاتە سنوردارەکان و بەرفراوانبونی توێژە پەراوێزخراوەکان کرد لەئەنجامی پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە ئابورییانەی دێت کە پشت بەپلان و ڕاچێتەی بانکی نێودەوڵەتی و پەسەندکردنی لیبڕاڵیەتی نوێ دەبەستێت ئەویش خۆی لە پیادەکردنی ڕێبازی بە تایبەتیکردن و زیادکردنی ڕسومات و بەردەوامی پاشەکەوتی زۆرە ملێ لە موچەی کارمەندانی دەوڵەت دا، دەبینێتەوە.
کۆبونەوەکە، هەڵوێستی خۆی لەڕەتکردنەوەی ئەو سیاسەتانە ڕونکردەوەو، داوای چاو خشاندنەوەی جیددی بەم سیاستە ئابورییە پەیڕەوکراوەی کرد کە قەیرانی ئابوری بەرهەم هێناوە و داوای کرد حکومەت دەست بەرداری ئەم راچێتەیە بێت و کار بۆ گرتنەبەری سیاسەتێک بکات کە ئابوری بەرخۆری تێپەڕێنێ و زامنی گەشەپێدانی درێژ خایەن بکات و پێداویستییەکانی شەفافیەت و حوکمڕانی باش دامەزرێنێ و زامنی مافەکانی هاوڵاتیان لەکرێ و موچە بکات، هەروەها زامنی مافەکانی خانەنشینان و بەتایبەت جەماوەری خاوەن داهاتە سنوردارەکان بکات کە کەوتونەتە بازنەی هەژاری و نەدارییەوە.
سەبارەت بە بەردەوامی قەیرانی سیاسی کوردستانیش، کۆبونەوەکە ئاماژەی بە ریتمی خاوی گفتوگۆی سیاسی نێوان هێزە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان کرد، بەتایبەتی لەو هەوڵانەی کە ئامانجیان چارەسەرکردنی قەیرانەکەیە. کۆبونەوەکە هۆکاری ئەمەی بۆ بیرکردنەوەی هێزە سیاسییەکان بە ئەقڵیەتی براوەو دۆڕاو لەچوارچێوەی بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی گەڕاندەوە لە بابەتێکدا کە پێویستی بە دیالۆگی جیدی و زاڵکردنی بەرژەوەندی گەلی کوردستانە بەسەر بەرژەوەندی حزبییەکان.
هەروەها کۆبونەوەکە ئاماژەی بەسەرجەم ئەو بەرنامە ودەستپێشخەری و نەخشە ڕێگایانەدا، کە حزبمان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ سەرلەنوێ کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی مەسەلەی سەرۆکایەتی و گرفتەکانی کێشەکانی حکومەت، ڕایگەیاندووە.
سەبارەت بە ڕاپرسی دەربارەی چارەنوسی کوردستان، کۆبونەوەکە ئاماژەی بەگرنگی ئەو پێشنیارانەدا کە حزب لە (22) ی نیسانی ئەمساڵدا خستویەتە بەردەم حزبە کوردستانییەکان و ڕای گشتی، سەبارەت بەمیکانیزمی کارکردن لە پێناو ئەنجامدانی ڕاپرسییەکی سەرکەوتوو، لەڕێگەی جەختکردنەوە لەو خاڵانەی کە لە میکانیزمەدا هاتووە لەو روانگەیەی، کە ریفراندۆم پرۆسەیەکی تێکۆشانی کۆمەڵایەتییە و دەکەوێتە ژێر کاریگەری کۆی دۆسییەکانی قەیرانی سیاسی لە کوردستاندا لەڕوانگەی پەیوەندییان بەیەکەوە و ئاڵوگۆڕی کاریگەرییان لەیەکتر و پەیوەندی دیالێکتی نێوانیان‌و، لەمیانەی دیتنی کۆی دۆسێکان وەک ئەرکێکی تێکۆشان و ناکرێت هیچیان دوابخرێن، بۆئەوە پێویستە کاری جدی بکرێت لە پێناو بەدەستهێنانی بەرفراوانترین سازانی نیشتیمانی بۆسەرکەوتنی ریفراندۆم بە ئاڕاستەی یەک گوتاری نیشتمانی بۆ ڕای گشتی جیهانی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کوردستان دورگەیەکی دابڕاو نییە لە جیهان و دەکەوێتە ژێر کاریگەری گۆڕانکاری و پێشهاتە هەرێمایەتی ونێودەوڵەتییەکان.
کۆبونەوەکە لەو قەناعەتەدایە کە سەرخستنی ڕاپرسی پێویستی بە زامنکردنی مافەکانی سەرجەم نەتەوەکانی تورکمان و کلدان ئاشوری سریان و عەرەب هەیە لەو ناوچانەی کە ماددەی (140) لەدەستوری عێراق دەیانگرێتەوەو لەگەڵ ئەوەش دایە کە ریفراندۆم ئەو و ناوچانەش بگرێتەوە.
سەبارەت بە چارەنوسی دەشتی نەینەواو شنگال کۆبونەوەکە ئاماژەی بە پێویستی وەرگرتنی ڕاو ئیرادەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە ئێزدی و مەسیحی و شەبەک و سەرجەم پێکهاتەکان لە دیاریکردنی چارەنوسی ئەو ناوچانە و چۆنێتی بەڕێوەبردنی کردەوە. هەروەها کۆبونەوەکە ئاماژەی بەبژاردەی شیوعییەکانی کوردستان کردەوە، کە خۆی لەپێکهێنانی دەوڵەتێکی نیشتیمانی سەربەخۆ لە باشوری کوردستان، دەبینێتەوە، لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون و کەلەڕێگەی دەستورێکی دیموکراتی مەدەنی عەلمانییەوە زامن بکرێت، لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕاپرسی بریتییە لە ڕاسپاردنێک لەلایەن گەلەوە کەدواجار تەنها بەواتای کارکردن دێت، بەپێی نەخشەرێگایەکی ئاشکرا لە دوای ڕاپرسییەکە لەپێناو بەدیهێنانی ئیرادەی گەل و خواستەکانی بەبەدەستهێنانی سەربەخۆیی و مامەڵە نەکردن لەگەڵ ئەم ئیرادەیە وەک کارتێکی سیاسی.
کۆبونەوەکە، خاڵی سەرنجی خستە سەرگرنگی ڕوونی و شەفافیەت لەڕەوایی ئەو گوتارەی کە بانگەشە بۆ بەجێ گەیاندنی ریفراندۆم دەکات کە تەنها مەبەستی کاردانەوە نییە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی کە لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی بەغداوە، پیادە دەکرێت، بگرە ئەم ڕەوای بوونە لەمیانەی جەختکردنەوە دێت لەسەر مافی گەلی کوردستان لەدیاریکردنی چارەنوسی خۆی، هاوشێوەی سەرجەم گەلانی دیکە.
کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ساڵی (2017) لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کردەوەو دوانەخستنی لەژێر هیچ بڕو بیانویەکدا.
سەبارەت بە ڕەوشی عێراق، کۆبونەوەکە ئاماژەی بەبەردەوامی قەیرانی بونیادی دەوڵەت کرد کە لەتوانادا نییە چارەسەر بکرێت تەنها لەڕێگەی دیالۆگی جیددی سەرجەم باڵە سیاسییەکان لە عێراق و پەراوێز نەخستنی هیچ پێکهاتەیەک و دانانی بنەماکانی بەرنامەی داڕێژراو بۆ دیالۆگ لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەی توندو تیژی و قبوڵکردنی ئەوی دیکەو ڕێزگرتن لە مافی چارەنوسی گەلی کوردستانی و ئیرادەی ئازادانەی سەرجەم پێکهاتەکان لە عێراق. کۆبونەوەکە دەستخۆشی لە تێکۆشانە بەردەوامەکانی رەوتی دیموکراتی مەدەنی لە عێراق و چالاکی بەرچاوی حزبی شیوعی عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا،کرد، و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، سەبارەت بە ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر لەبوارەکانی سەربازی و ئەمنی و لەبواری تەواوکردنی ئازادکردنی سەرجەم ناوچەکان، کردەوە.
سەبارەت بە ڕەوشی هەرێمایەتی، کۆبونەوەکە ئاماژەی بەم (سێ) کۆنگرە و کۆبونەوەیەدا کە لەسعودیە ئەنجامدرا، بەئامادەبوونی ووڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکاو وڵاتانی کەنداو و هەندێ وڵاتانی ئیسلامی کە ئاراستەی کارکردن بۆ پێکهێنانی قەوارەیەکی نوێ بەناوی هاوپەیمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ستراتیژی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەکەو کەلە (34) هەزار سەرباز پێکبێت چڕکرابویەوە و، هاوکات ئەنجامدانی ڕێکەوتنێکی هاوبەشی (سعودی – ئەمەریکی) بەبڕی (110) ملیار دۆلار لە یەکساڵدا جگە لە سەدان ملیار بۆ ساڵانی داهاتوو، بۆ چەسپاندنی ئاسایشی سعودیە لەبواری هێزەکانی ئاسمانی و دەریای و ئاسایشی سنور و چاودێریکردنی پەیوەندییەکان و چاودێریکردنی توندڕەوەکان لەسەر ئەنتەرنێت.
کۆبونەوەکە پێی وایە کە وەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بەردەوامبونی قەیرانی بونیادگەری دەوڵەت لە هەریەک عێراق و سوریا و یەمەن و هەروەها لیبیا لە باکوری ئەفریقا بەردەوامە و، ئەو پرسیارە دەوروژێنێت سەبارەت بەوەی تاچ ئاستێک بونیاتنانی دەوڵەتی نیشتیمانی پاش جەنگی جیهانی یەکەم لە ناوچەکە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە؟، بەمەش ئاشتی و ئاسایش بە پێکهێنانی قەوارەی ئەمنی و سەربازی نوێ لە ناوچەکەدا نایێت، کە بەدەست جەمسەرگیری هەرێمایەتی دەناڵێنێ و کەخۆی لە تایفەگەری سوننەگەری/شیعەگەری دەبینێتەوە و ئەویش لە هەردووجەمسەری سعودی- ئێرانی خۆی بەرجەستە دەکات.
بە هەمان شێوە ئاشتی و ئاسایش بە سازانی جەمسەرگیری یە تائیفییەکان بەدی نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی سازانی نیشتیمانی ناوخۆیی لەڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر، چونکە تیرۆر تەنها مەسەلەیەکی ئەمنی و سەربازی نییەو هاوکاری هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی بۆچارەسەرکردنی کێشە و قەیرانە نێوخۆییەکان لەسەرجەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێدانی مافی ئازادی بەگەلان لە دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان زامنی دامەزراندنی پەیوەندیەک دەکات کەلەسەر بنەمای ئاشتی و ئاسایش و بەدیهێنانی گەشەپێدان و هاوکاری نێو دەوڵەتی بونیات نرابێت.
هەروەها کۆبونەوەکە ئاماژەیدا بەو هێرشە یەک لەدوای یەکانەدا دژ بە مەسیحییەکان لە ناوچەکەداو سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییەی کرد کە دژی کەنیسە و دێرەکانی میسر ئەنجامدران و بووە هۆی کوژرانی کرستیانە مەدەنییەکان‌و، کۆبونەوەکە ئەم هێرشە تیرۆرستییەی بەبەشێک لە و زنجیرە هێرشانە لە قەڵەمدا کە ئامانجی کۆتایهێنانە بەبوونی کرستییانەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میسر.
کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی ناڕەزایی خۆی دەربری سەبارەت بە دەستێوەردانی وڵاتە هەرێمایەتییەکان لە کاروباری ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و سەرکۆنەی بۆردومانکردنی تورکیای بۆ خاکی کوردستانی عێراق کردو داوای راگرتنی توندوتیژی دژ بە خەڵکانی سیڤلی باکور وئازادکردنی بەندکراوەکانی کرد و هەروەها داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانی لە نێوان حکومەتی تورکیا و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان لە باکور کرد بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان بە شێوەیەکی ئاشتی ودیموکراتییانە. هەروەها کۆبونەوەکە هیوا دەربری کە بردنەوەی ریفۆرمخوازەکان لە ئێران هاندانێک بێت بۆ دەستپێکردنی چارەسەری مەسەلەی کورد لە رۆژهەڵات بە شێوەیەکی دیموکراسی وئاشتی عادیلانە بە جۆرێک ئازادییە گشتییەکان ومافی گەلی کوردستان دەستەبەربکات، هاوکات کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی رەوشی رۆژئاوای بەهەند وەرگرت کەقەوارەیەکی ئازادیان پێکهێناوەو بۆسەرخستنی پرۆسەکە پێویستە دەست بەدیموکراتیەت بگرن و بەشداریپێکردنی هەموو لایەنەکان مسۆگەر بکەن و ئەو پشتگیریە سەربازیە نێودەوڵەتییەی بەدەستیانهێناوە بتوانن بیگۆڕن بۆ پشتگیرییەکی سیاسی لەپێناو بەدەستهێنانی مافە نیشتمانی و دیموکراسیەکان لەرۆژئاواشدا، لەو بارودۆخەشدا، کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان داوا دەکات کە لەتێکۆشانی نیشتمانیدا، هەموو لایەک لەسەربنەمای رێزگرتن لەهەلومەرج و تایبەتەمەندی هەر پارچەیەک هەماهەنگی و پەیوەندی ببەستن.
سەبارەت بەڕەوشی جیهانیش، کۆبونەوەکە ئاماژەی بەو مەترسییە گەورانەدا بە هۆی سیاسەتەکانی ترەمپ لەسەر ئاستی ناوچەکە و لە ئاستی جیهانیدا، کە خۆی لە گۆشەگیری نەتەوەیی و دژایەتی جیهانگیری و مامەڵە کردن بەپێ ئەقڵیەتی ڕێکەوتنە بازرگانییەکاندا لەو مەسەلانەی کە پەیوەستە بە ئاسایشی جیهان و گەشەپێدان و ژینگە، دەبینێتەوە. ئەمەش زەمینەی گونجاو دەڕەخسێنێ بۆ هەڵکشانی چالاکی ڕاست ڕەو و نازییە نوێ یەکان لەئەوروپا و ڕوپۆشێک دابین دەکات بۆ پڕۆژەکانی ئیسلامی سیاسی و توندڕەوی و تیرۆر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەم بوارەشدا کۆبونەوەکە ئاماژەی بە پێویست بوونی هاریکاری و هاوپەیمانی هێزە دیموکراتی و چەپەکان لە ئاستی جیهاندا بۆ وەستان بەڕووی ئەم سیاسەتانەی کە هەڕەشە لە ئاسایشی جیهان دەکەن، دا.
هەروەها کۆبونەوەکە تاوتوێی چەندین ڕاپۆرتی کرد کە لەلایەن تایبەتمەندە حزبییەکانەوە ئامادەکرابوو، سەبارەت بە چالاکی حزب لە بوارە جیاجیاکاندا و جەختیکردوە لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە چالاکییە جەماوەرییەکان و داکۆکیکردن لە داواکارییەکانی گەل، بەتایبەتی خەڵکانی کەمدەرامەت وخانەنشینان و کاراکردنی کاری حزبی لەسەرجەم بوارەکاندا بۆ جێبەجێ کردنی تێڕوانینی حزب و سیاسەتی متمانە پێدراو لە کۆنگرەی شەشەمی حزبی شیوعی کوردستان.
کۆمیتەی ناوەندی
حزبی شیوعی کوردستان
27-05-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-05-2017
🏟 پارت / لایەن☭ حزبی شیوعی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 5 2017 6:58PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 5 2017 6:59PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,545 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حزبی شیوعی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-05-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️کۆبوونەوە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574