لەساڵی 1983لە گوندی #دێوانە#ی سەر بەشارۆچکەی #دەربەندیخان# لەدایکبووە، ئامانج تا قۆناغی سەرەتایی خوێندبوو، لەساڵی 2005 بوووەتە پێشمەرگە، دواشوێنی پێشمەرگایەتی فەوجی 4ی لیوای 3ی پێشمەرگەبوو.
ئامانج، ساڵی 2008 لەگەڵ شلێر محەمەد تەمەن 34 ساڵ، هاوسەرگیری کردبوو، کچێکیان هەیە بەناوی کانی تەمەنی 9 ساڵە.
بەیانی ڕۆژی #24-06-2014# ی پێشمەرگە شەڕی بەرگریکردنی لەدژی #داعش# دەستپێکرد، لە شارۆچکەی #گوڵاڵە#، تادێت شەڕ گەرمتر دەبێت، فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەو شەڕدا شەهید دەبێت، ئامانج ڕاستەوخۆ بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی دەچێتە ناوچەیەکی مەترسیدا، بەڵام بۆ هەرگیز ناگەڕێتەوە.
ئامانج، باوکیشی #عەلی عەبدولقادر# لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991دا بەهۆی مینەوە گیانی لەدەستداوە.[1]