دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی سەرتاسەری بۆ یارمەتیدانی خانەوادەی شەهید...
دەزگای خێرخوازیی بارزانیدەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان، بڕی ملیارێک و 762 ملیۆن دینار بەسەر کەسوکاری
شەهیدانشەهیداندا دابەش دەکات.
بەپێی ئاگادارییەک کە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئێوارەی سبەی پێنجشەممە 15-06-2017، دەزگاکە هەڵمەتێکی فراوانی یارمەتیدانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی شەڕی دژ بە
داعشداعش لە سەرتاسەری کوردستان ڕادەگەیەنێت.
ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە لە ڕێوڕەسمێکدا لە هۆڵی (شەهید سەعد عەبدوڵا) لە شاری
هەولێرهەولێر، دوای مەراسیمی بەربانگکردنەوە، مەراسیمێکی فراوان بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لەو مەراسیمەدا هەزار و 762 خێزان و خانەوادەی شەهید بڕی ملیۆنێک دیناریان پێ دەدرێت کە سەرجەمی ئەو بڕە هاوکارییەی دابەش دەکرێت، ملیارێک و 762 ملیۆن دینارە.
15-06-2017