25-09-2017 - ڕۆژی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی
باکووری کوردستان
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند:هێزەکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەمدا، ڕۆژی 16ی ئەیلول لە گردی گارسیای سەربە
سێرتسێرت چالاکییەکیان ئەنجامدا دژی هێزەکانی سوپای تورک، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شارەکانی
سنەسنە و
مەهابادمەهاباد و شوێنەکانی تر بەبۆنەی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستانەوە خەڵکی ڕژانە سەر جادەکان و ئاهەنگیان گێڕا.
[1]
باشووری کوردستان
- ڕۆژی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان.
[1]
- بە تەقەی هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیی تورکمان لە
خورماتووخورماتوو پێشمەرگەیەک شەهید بوو و یەکێکی تریش بریندار.
[1]
-
عومەر سەید عەلیعومەر سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ لە قوتابخانەی پیرەمەگرون لە
سلێمانیسلێمانی بەشداری پڕۆسەی ڕیفراندۆمی کرد و لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی: دەنگم بە بەڵێ دا.
[1]
- ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێڕاق بڕیاریدا بۆ داخستنی دەروازەکانی نێوان ئێڕاق و هەرێم، هەروەها داوای لە کۆمپانیاکانی
نەوتنەوت کرد بۆ کشانەوە لە دابڕێنراوەکانی باشووری کوردستان.
[1]
- ئەردۆگان ڕایگەیاند: هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە ڕادەگرین.
[1]
- یەکەمین ڕاپۆرتی چاودێرییکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆم بڵاوکرایەوە و بە پێی ڕاپۆرتەکە، کە لەلایەن تۆڕی شەمس-ەوە بڵاوکراوەتەوە، لە لە چەندین بنکەی
هەولێرهەولێر بەبێ دڵنیاکردنەوە لە هیچ ناسنامەیەک دەنگ دەدرێت و بانگەشەش بەردەوامە.
[2]
-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕونکردنەوە لەسەر دەنگدان بە خوێن دەدات و دەڵێت دەنگدان بە خوێن ئەژمار ناکرێت.
[3]
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران سنورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دانەخستووە، ئه و بەیاننامەشیان ڕەتکردەوە کەپێشوتر بەناوی وتەبێژی وەزارەتەکەیەوە بڵاوکرابووەوە.
[3]
- هەندێک سەرچاوەی نافەڕمی ئەوەیان ڕاگەیاند کە ڕێژەی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان ٪85 بووە.
[1]
- سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایدەگەیەنێت، لای سەیرە کە وڵاتان دەستوەردەدەن لە بڕیارێک کە پەیوەندی بە کاروباری ناوخۆی وڵاتێکەوە هەیە، دەشڵێت وەک خۆی ڕێز لە ئەو پڕۆسەیە دەگرێت کە کوردی ئەنجامیداوە.
[3]
- زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستان لەجیاتیی هەرێمی کوردستان، زاراوەی باشووری کوردستان بەکاردێنن.
[1]
- بەهۆی
تەقەی خۆشیتەقەی خۆشییەوە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان چەندین کەس برینداربوون.
[1]
- پارێزگاری
کەرکوککەرکوک لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەئێستادا لەشارەکەدا قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل ڕاگەیەنراوە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمدا قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ڕادەگەیەندرێت.
[3]
- نرخی یەک بەرمیل نەوت گەییشتە 60 دۆلار و نرخی لیرەی تورکیش دابەزی.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا سەنگەرەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەوروبەری کۆمپانیای گازی کۆنیکۆی دێرەزۆر بۆردومان دەکەن.
[2]