روونکردنەوەیەک لە ئیدارەی گەرمیانەوە لەسەر بەگەڕخستنەوەی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنورەکە
📝 بەڵگەنامەکان
سەبارەت بە بەگەڕخستنەوەی ئه و پرۆژانەی کە راگیراون بەهۆی قەیرانی داراییەوە، کە کۆی گشتیان (112) پرۆژەیە لە سنوری
ئیدارەی گەرمیانئیدارەی گەرمیان، دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆری هەموو لایەک توانرا بەشێک له و پرۆژانە بەکاربخرێنەوە، ئەمەش لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ گرنگی پرۆژەکان لەچوارچێوەی سود و بەرژەوەندی گشتی بڕیاردراوە بە هەڵبژاردنی (8) هەشت پرۆژە لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان، بۆیە ئه و پرۆژانەی کە زیاتر سود و خزمەت و بەرژەوەندی گشتی دەکەن خۆی لە پرۆژەکانی رێگاوبان دەبینێتەوە کە لە ئەمڕۆدا بوون بە دێوەزمەیەک و بە رێگای مەرگ ناودەبرێن، ئەمەش بەهۆی یەک سایدبوونی ئه و رێگایانەوە رۆژانە شاهیدی چەندین کارەساتی دڵتەزێن و لەدەستدانی هاوڵاتیانی ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانن بەهەموو شارەکانییەوە، لەسەر ئەم بنەمایە زۆرینەی ئەم پرۆژانەی لای خوارەوەمان هەڵبژاردووە.
دروستکردنی سایدی دووەمی رێگای (کەلار- دەربەندیخان) ئەم رێگایە سودی بۆ هەموو هاوڵاتیانی ناوچەکە هەیە (کفری، خانەقین، کەلار) هەموو ناحیە و گوندەکانی سنورەکە.
2.دروستکردنی جادەی پشتێنەی کەلار بەشی دووەم و سێیەم ئەمەش سودی نەک تەنها بۆ هاوڵاتیانی شاری کەلار هەیە بەڵکو شارەکانی دیکەی سنوری ئیدارەی گەرمیان زیاتر سودی لێدەبینن وەک دانیشتوانی شارەکە.
3.فراوانکردنی رێگای (کەلار- رزگاری) ئەم رێگایانەش یەکێکە له و رێگا گرنگانەی کە دانیشتوانی هەردوو شاری (کفری و کەلار) وەک یەک سودی لێدەبینن.
4.دروستکردنی بینای پاسپۆرت لە کەلار: دەرهێنانی پاسپۆرت خزمەتێکی زۆر بە هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و شارەزور دەکات، تەنها تایبەت نیە بەشاری کەلار.
5.دروستکردنی سێ باڵەخانەی نیشتەجێبوونی سێ نهۆمی لەشاری کفری: تایبەت بە شاری کفری.
6.دروستکردنی قوتابخانەی (18) هەژدە پۆلی لە شاری کفری تایبەتە بە شاری کفری.
7.دروستکردنی بینای کۆمەڵگای رۆشنبیری لە کەلار: تەنها ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە ناوەندی شاری کەلار.
تێبینییەکان:
1.هەڵبژاردنی بەگڕخستنەوەی ئەم پرۆژانە تەنها پەیوەست نیە بەلایەنی حکومەتەوە، بەڵکو پەیوەستە بە بەڵێندەرەوە وەک لایەنی دووەمی بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکان، کە بە سوپاسەوە بەڵێندەری ئەم هەشت پرۆژەیە ئامادەبوون بە نەختینەیەکی کەم پرۆژەکان بەگەڕبخەنەوە بەشێکیان دەستبەکاربوون وە ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەوانیش دەستبەکاربن.
2.لەکاتی دەستنیشانکردنی پرۆژەکاندا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەبوونە بە کۆی دەنگ ئەم پرۆژانە دەستنیشان کراون.
یونس ئەحمەد مەحمود
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری
20-06-2017