لە سیناریۆ و دەرهێنانی دەرهێنەری کورد #دانا کەریم# لە دوای نمایشکردنی لە فێستیڤاڵێکی جیهانی لەوڵاتی هیندستان خەڵات دەکرێت.
دوای بەشداریکردن و نمایشکردنی لەفێستیڤاڵیThe Buddha International Film Festival 2017 لەوڵاتی هیندستان فیلمەکەمان واتە فیلمی دوورگەی مرواری ڕۆژی هەینی خەڵاتی باشترین سیناریۆی پێ دەبەخشرێت شان بەشانی فیلمە بەشداربووە جیهانییەکان لەوڵاتانی جیاواز.
-چیرۆکەکەی باس لەبەرگری قارەمانێتی کچانی کوردی شەڕڤان دەکات بەرامبەر ئەو هێزە تاریکانەی ویستیان کوردستان داگیر بکەن، بە بودجەیەکی کەم بەرهەم هاتووە و هەریەک لەئەکتەران #سۆما قاسم# و #سۆنیا ئاوات# و #ژان فرانسوا# و #نەوشێروان غەریب# و #ڕێکان شاهین# بەشداریان کردووە. بەرێوەبەری بەرهەم #دانا میرزا#یە و بەڕێوەبەری وێنەگرتن #وەفا مەلا ڕەحیم#ە و کاری مۆنتاژیش #ئالان ئومێد# کردوویەتی و یاریدەدەری دەرهێنەریش #ئاکۆ سیرینی#یە.
بەرهەمی کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگێرتە