- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی
داعشداعش ڕایگەیاند، بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیویانە ژنێکی کوردی ئێزدی کە تەمەنی 65 ساڵە، لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگار بکەن.
- شەوی ڕابردوو
ئۆرهان مەرجانئۆرهان مەرجان تەمەن 34 ساڵ جێگری سەرۆکی لقی ناچەی لیجەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و کوژرا.
[1]
- لەسنوری قەزای
خورماتوخورماتو، هێزی پێشمەرگە دەستیکردووە بەهەڵکەندنی خەندەق و دروستکردنی قەڵا لەناوچەکانی هاوسنور لەگەڵ چەکدارانی داعشدا.
- دوای ساڵێک لە سەرۆکایەتیکردنی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق،
کاوە محەمەدکاوە محەمەد، ئەمڕۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان کرد و لەجێگەی ئەو،
سروە عەبدولواحیدسروە عەبدولواحید بە سەرۆکی فراکسیۆنەکە هەڵبژێردرا.
- لە گوندی خەرابەڕووت لە ڕۆژئاوای
کەرکووککەرکووک بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە، بەهۆیەوە ئەفسەرەکە و پێشمەرگەیەک بریندار بوون.
[2]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە ئامەد و 15 کەسیان دەستگیرکرد. لەناو دەستگیرکراواندا ژمارەیەک لە کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە- دیهابەریش هەن، دەستگیرکراوان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەی لیجە.
[3]