رزگارکراوان لە داعش
📊 ئامار و راپرسی
لەگەڵ دەستپێکی هێرشی
داعشداعش بۆ سەر
شنگالشنگال، نزیکەی شەش هەزار و 500 کوردی ئێزدی کەوتنە دەست چەکدارانی داعش، هەر ئەوکات بەشێک لەو کوردە ئێزدییانە گواسترانەوە شارەکانی
رەققەرەققە و
دێرەزوردێرەزور و
مەیادینمەیادین و شارەکانی دیکەی
سووریاسووریا.
لەو کاتەشەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی
نووسینگەی رزگارکردنی کوردە ئێزدییە رفێنراوەکاننووسینگەی رزگارکردنی کوردە ئێزدییە رفێنراوەکان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ رزگارکردنیان، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە سێ هەزاریان رزگارکراون و ئەوانەشی لە سووریاوە رزگاردەکران دەبردرانە
تورکیاتورکیا و لەوێشەوە دەهێنرانەوە
باشووری کوردستانباشووری کوردستان.
بەگوتەی
حوسێن کۆرۆحوسێن کۆرۆ، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردە ئێزدییە رفێنراوەکان، تەنها لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا کە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە دەستیپێکردووە، زیاتر لە 20 کچ و ژن و منداڵی کوردی ئێزدی لە ناوەندی شاری رەققە رزگارکراون و گەیشتوونەتەوە نێو کەسوکاری خۆیان لە پارێزگای دهۆک.
بەگوتەی ئەو کوردە ئێزدیانەی رزگاریان بووە، دۆخی نێو شاری رەققە باش نییە و چەکدارانی داعش دووچاری ترس و دڵەڕاوێ هاتوون، بەو پێیەی بەشێک لەوانەی رزگاریان بووە، لەنێو ماڵی چەکدارەکانی داعش بوونە تەنانەت چەکدارەکان بۆیان نەکراوە چاودێری ماڵەکانیشیان بکەن، ئەمەش بووەتە دەرفەتێک بۆ رزگاربوونی ئەو کوردە ئێزدییانە، پێشبینیش دەکرێت لەم ماوەیەدا ژمارەیەکی دیکە لە کوردانی ئێزدی لە رەققە رزگاربکرێن و بگەڕێنەوە نێو کەسوکاریان.
تێبینی: لەبەر ئەوەی رۆژانە هەوالی رزگارکردنی قوربانی و رفێنراوان کۆ دەکەینەوە، ئەم پرۆفایلەمان کردەوە تایبەت بە پەیوەستکردنی هەمو هەواڵەکانیان بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی بگات بە ئاماری تەواویان.