بەرگری شارستانی سۆران: لەمساڵدا 162 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە
دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەرگری شارستانی
سۆرانسۆران ڕایدەگەیەنێت لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 181 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە و دوو هاوڵاتیش خنکاون و لەنێو ئەو ڕووداوانەش 162یان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بوون ئاماژە بەوەشدەکات زیانی کۆی ڕووداوەکان بریتی بووە لە 425 ملیۆن و 625 هەزار دینار.
رائید بەیار باڵەکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە سنوری هەر چوار قەزای سۆران،
چۆمانچۆمان،
ڕواندزڕواندز و مێرگەسۆر 162 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە لەنێویاندا سێ هاوڵاتی خنکاون و سێ هاوڵاتیش برینداربوون.
وتیشی لەنێو ئەو ڕووداوانەدا 162یان ئاگرکەوتنەوە بوون و بەهۆیەوە 171 دۆنم لە پوش و پاوان سوتاون و زیانی ماددی کۆی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەکانیش بریتی بووە لە 425 ملیۆن و 625 هەزار دینار.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشدا کە هەر لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 10 ڕووداوی لافاو ڕویانداوە و سێ کەسیش لە خنکان ڕزگارکراون.
وتیشی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەکانیش بەو جۆرە بوون، 21 ڕووداوی سوتانی ماڵ، سوتانی 11 دوکان، سوتانی 13 ئۆتۆمبێل، 78 ڕووداوی سوتانی پوش و پەڵاش و سوتانی سێ ڕەز و باغ و بەنزینخانەیەک لەگەڵ سوتانی چەند شوێنێک.
03-07-2017