تەمەن : 1965
شوێنی لە دایک بوون : #هەولێر#
باری خێزان : خێزاندار
ناوی خێزان : سەمیرە قادرسادق
ناوی مندالەکان (کارزان، کاروان، محمد، ئاریان، جێلان، هەرمان)
عەشیرە ت : ئۆرمزیار
ئاستی خوێندن: سەرەتایی
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن : 1981
لە ئۆرگانی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە : 1982
سەرەتا لای شەهید ملازم کریم بۆتە پێشمەرگە، دوای شەری بێتواتە دەگوازرێتەوە بۆ تیپی (86) دەشتی هەولێر کەرتی (2) شەهید ئەحمەد قەمبەری دوای تەشکیلاتی تیپی (87) ی قەرەچوغ شەهید سردار گواسترایەوە لەگەل شەهید ڕەنجە بەکەرتەوە ئەم کات شەهید سردار فەرماندەی مەفرەزەوە بووە،
سیێەم شەهیدی بنەمالەکەیەتی.
لە ساڵی 1994 بریندار بووە.
ناوبراو لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆربەی شەرەکانی سنوری تیپەکانی 86ی دەشتی هەولێرو 87ی قەرەچوغی کردوە بەتایبەتی شەرەکانی سەرکردایەتی، قەیوان ماوەت شەرەکانی ناو هەولێر شەری ڕەبیەکانی دۆمەلان لەسنوری تیپی 21ی #کەرکووک#، لەشەرەکانی دۆڵ بێشک دەوری کاریگەری هەبووە. وەبەشداری زۆربەی شەرەکانی بەرگری لەحکومەتی هەرێم کردووە. بەشداری لەشەری مەعسکر خالید و سنوری دوبز و مخمورو شەری کۆرێ ڕۆلی کاریگەری هەبووە.
ڕۆژو مانگ وساڵی شەهید بوونی : 27-03-1997
شوێنی شەهید بوون : هەولێر سێ بەردان
دوا پلەی جێگری فەوج بووە لە لیوای تایبەتی پاسەوانی کۆسرەت ڕەسوڵ بووە.