📊 بابەت 375,033 | وێنە 59,478 | پەڕتووک PDF 11,113 | فایلی پەیوەندیدار 43,996 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,911
لەم کاتەدا 19 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 13-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅13 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 12-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.[7]
- لە شاری ورمێ، لە رێورەسمی شایی کوڕ و کچەکەیاندا، دایک و باوکی بووک و زاواکە تووشی کۆرۆنا بوون و هەر چواریان گیانیان لەدەستدا.[1]
باشووری کوردستان
- نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 316 کەسیش گیانی
📅 11-07-2020
باکووری کوردستان
- بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگاکانی تورک، هێزەکانی جەندرمە لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شەنکایا لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، لەمیانی رووبەڕووبوونەوەیەکدا سێ گەریلایان کوشتووە، کە بەرپرسێکی داواکراوی پەکەکە بەناوی (هالیس ئەرئۆغڵ) لەنێویاندا بووە. هەپەگە ئەمەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوەشی خەڵکی گوندی حاجی لەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەم
✌️ عەبدوڵڵا قادری ئازەر
خەڵکی نەغەدە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. رۆژی 13-07-1989 لە ڤیەننا لەگەڵ قاسملۆ و فازیل مەلا مەحمود لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر کران.
✌️ فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ
لە ساڵی 1947 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی زییندانی کراوە. لە سەرەتایی لاویەتیی جموجۆڵی رۆشنبیری و سیاسی هەبووە و وەک چەپیەکی ماوی خەباتی کردووە. لە هەفتاکاندا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لە نیوەی هەفتاکاندا بەرەو ئەوروپا دەکەوێتە رێ و لە نەمسا جێگیر دەبێ و پەرە بە خوێندنی خۆی دەدا. لە ساڵی 1985 لە بەرلین بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێنا لە زانستی سیاسەتی نێو دەوڵەتی. دامەزرێنەری گۆڤاری (مینبەر ئەلحیوار) بوو لە بەیروت ساڵی 1986. چەندین کتێبی نوسی
📊 پێنجوێنیەکان داوای پارەی خاڵە سنوورییەکان دەکەن، داهاتی ساڵێکیان 500 ملیار دینارە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
پێنجوێنیەکان داوای پارەی خاڵە سنوورییەکان دەکەن، داهاتی ساڵێکیان 500 ملیار دینارە
📊 ئامار و راپرسی


دوارۆژ، رێبین حەسەن
لە (37) هەمین ساڵیادی یەکەم راپەڕینی پێنجوێنپێنجوێنییەکان، داوای دابینکردنی رێژەیەک لەداهاتی خاڵە سنوورییەکانی ناوچەکە دەکرێت، بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و چاککردنی رێگاوبانەکان و بەرپرسانی ئیداری پێنجوێن و مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، پشتگیریی ئەو داواکارییانە دەکەن و لەئێستاشدا کەمپینێک بۆ جێبەجێکردنی داخوازی پێنجوێنییەکان پێکهێنراوە و دوارۆژیش لەم راپۆرتەیدا، بەوردی تیشکدەخاتە سەر ئەو پرسە گەرم و هەنووکەییە، لایخۆشیەوە قائیمقامی پێنجوێن، دەڵێت دەمانەوێت هاوشێوەی داهاتی پتڕۆدۆلار بەشێک لەداهاتی (باشماخ و سەیرانبەن) بۆ پێنجوێن خەرجبکرێتەوە.
راپەرینی پێنجوێنییەکان
ئەمڕۆ 19-07-2017 ساڵیادی یەکەم رۆژی راپەڕینی پێنجوێنییەکانە دژ بەزوڵم و ستەمی رژێمی پێشووی لەناوچووی بەعس کە پێنجوێنیەکان لەرۆژی 19-07-1980 بەهەموو چین و توێژەکانیانەوە راپەڕین و لەماوەیەکی کەمدا توانییان تەواوی مۆڵگەکانی بەعس لەناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام دواتر و بەماوەیەک جارێکی تر بەعس چەپۆکی خۆی بەشێوەیەکی نامرۆڤانە بەرامبەر هاوڵاتیانی ئەو کاتەی پێنجوێن بەکارهێنا و گۆمێکی خوێنی دروستکرد.
کەمپینی گەڕانەوەی داهات بۆ پێنجوێن راگەیاندرا
ئاسۆس کەمال، ئەندامی دەستەی کەمپینی (شەفافی لەداهاتی مەرزی باشماخ) و چالاکوانی مەدەنی لەپێنجوێن، بەدوارۆژی راگەیاند لەساڵیادی یەکەم راپەڕینی هاوڵاتیانی پێنجوێن، بەرامبەر بەدەسەڵاتدارانی پێشووی بەعس، هەستاین بەراگەیاندنی کەمپینێک، چونکە پێنجوێن، خاوەنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخە کە رۆژانە بەدەیان ملیار دیناری دەستدەکەوێت، بەداخەوە پێنجوێن بەپێی پێگەکەی بوایە، دەبوو ئێستا باشترین خزمەتگوزاری و پرۆژەی تیا جێبەجێبکرایە، بەڵام بەداخەوە لەئێستادا ئەم شارە بێ خاوەنە و کەس لەخەمیدا نییە.
روونیشیکردەوە،لەبەر ئەو هۆیانەی پێشەوە، کۆمەڵێکی زۆر لەرۆشنبیران و نووسەران و چالاکوانان و کەسانی خاوەن دیدی نوێ، لەپێناوی ئەوەی کە چیتر داهاتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ نەبێتە هۆی وێران بونی پێنجوێن و شێواندنی ژینگە و سروشتە جوانەکەمان، بەڵکو ببێتە هۆی خۆشگوزەرانی بۆ شارەکەمان.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەداخەوە دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، کە لەسنووری پێنجوێنە و لەساڵی 2007 وە بۆتە مەرزێکی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام هیچ سودێکی دارایی بۆ پێنجوێن نییە، بۆیە داواکارین کە هەر هیچ نەبێت رێژەی لە10%ی مانگانەی ئەو مەرزە، وەربگیرێت بەناوی ئاوەدانکردنەوەی پێنجوێنەوە.
مانگانە داهاتی باشماخ، دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی
لایخۆشیەوە، زانا رەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن، بۆ دوارۆژ، وتی: پێنجوێن لەرابردوودا، ناوەندێکی گرنگی بازرگانی بووە لەکوردستاندا، بەڵام ئێستا بۆتە ناوچەیەکی راگوزەری بازرگانی، تەنیا لەم رێگایانەوە کاڵاکان تێدەپەڕێنێت و پێنجوێنیش بۆتە جێگەی نوێنەری کۆمپانیاکان و کارەکانیان لێرە دەکەن.
وتیشی: لەبارەی داهاتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، هێندەی ئاگاداربم، مانگانە ئەو داهاتەی کە دەست دەکەوێت، دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی، هەرچەندە بەداخەوە چەند جارێکیش داوامان کردووە، بەشێوەیەکی رەسمی، بەشێک لەداهاتی هەردوو مەرزی نێودەوڵەتی (باشماخ) و مەرزی نافەرمی (سەیران بەن) بۆ خزمەتگوزاری قەزاکە خەرجبکرێتەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی رێگاوبان، بەداخەوە پەرلەمانی کوردستان، پەکی کەوت، چونکە ئەو بابەتە پێویستی بایاسایە و دەبێت لەپارلەمانەوە دەربچێت.
قائیمقامی پێنجوێن، ئاماژەی بەوەشکرد: لەساڵی (2007)وە باشماخ، بۆتە مەرزێکی نێودەوڵەتی و بۆ ئەوەش لەهەوڵەکانمان بێ ئومێد نابین، پێنجوێنیەکان لەهەوڵی ئەوەدان لەئێستادا کە بەشێک لەو داهاتە بۆ خەڵکی پێنجوێن دابینبکرێت، هاوشێوەی ئەو ناوچانەی دیکەی هەرێمی کوردستان و کەرکوک، کە نەوتیان تێدایە و بەشێک لەداهاتەکەی بەشێوەی پیتڕۆ دۆلار خەرجدەکرێتەوە.
ناوبراو، جەحتیشیکردەوە راستە ئەم مەرزانە زیانیان هەیە بۆ ژینگە و سروشت و رێگاوبانەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەم تا زۆر هەلی کاریان بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێن و دەوروبەری رەخساندووە.
سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ: پێویستە ساڵانە بەشێک لەداهاتمان بۆ پێنجوێن دابنرێت
ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بۆ دوارۆژ، وتی لەم رۆژەدا کە ساڵیادی راپەڕینی پێنجوێنییەکانە، پێنجوێن هەمیشە لانکەی شۆڕش و کوردایەتی بووە، بۆیە جێگەی خۆیەتی دوای کۆتایی هاتنی قەیرانی دارایی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاوڕ لەم شارە جوانە بدەنەوە.
ناوبراو، هێمای بۆ ئەوەشکرد: پێویستە ساڵانە بەشێک لەداهاتی خاڵی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ کە دەکەوێتە سنووری پێنجوێنەوە، تەرخان بکرێت بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بۆ ئەوەی زیاتر هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گوندەکانی پێبکرێتەوە و رێگاوبان و شوێنە گەشتیارییەکانی پێ ببوژێندرێتەوە.
شایەنی باسە، مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لەساڵی 2007وە بۆتە مەرزێکی رەسمی لەنێوان قەزای پێنجوێنی سەر بەپارێزگای سلێمانی و شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆژانە کاروباری بازرگانی و گەشتیاری لەنێوان هەردوولادا لێوە ئەنجامدەدرێت و بەو هۆیەشەوە داهاتێکی باشی بۆ مەرزەکە هەیە کە بەپێی ئامارەکانی مەرزی باشماخ، تەنیا لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا واتە ساڵانی (2015 و 2016) داهاتی ساڵانەی گەیشتۆتە نزیکەی 500 ملیار دینار.[1]
20-07-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 20-07-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ پێنجوێن
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 20 2017 5:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 21 2017 4:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 21 2017 4:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,683 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پێنجوێنیەکان داوای پارەی خاڵە سنوورییەکان دەکەن، داهاتی ساڵێکیان 500 ملیار دینارە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-07-1980
2.👁️19-07-2017
3.👁️20-07-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رێبین حەسەن
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,827 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574