پەیامی پیرۆزبایی حدک بۆ ڕێکخەری گشتیی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان
برای بەڕێز، کاک
عومەری سەید عەلیعومەری سەید عەلی.
به سڵاوی گەرم و برایانه.
بەبۆنەی هەڵبژێرانی جەنابت به ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن ڕێبەرایەتیی
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانحیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوه به گەرمی پیرۆزبایی به خۆت و هاوکاره تازه هەڵبژێراوەکانت دەڵێین.
بێگومان جێگرتنەوەی کەسایەتییەکی وەک خوالێخۆشبوو کاک
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا ئەرکی قورس و مێژوویی دەخاته سەر شانی ئێوه. هیوادارین له سایەی لێزانی و خەمخۆریی جەنابتەوه، بزوتنەوەی گۆڕان بتوانێ له ئاستی چاوەڕوانییەکانی هەلومەرجی ئێستادا بێ، بەتایبەت له باشووری کوردستان که گەلەکەمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئه و سێناریۆ چارەنووسسازانەی لەپێشیەتی له هەموو کاتێک زیاتر پێویستی به یەکێتی و یەکڕیزی هەیه.
لەگەڵ پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی دووباره.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
26-07-2017