ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بازاڕی شیش و چیمەنتۆی سلێمانی گەرمکردووە
📊 ئامار و راپرسی
کۆنترۆڵکردنەوەی
موسڵموسڵ جموجۆڵی خستووەتە بازاڕی کەلوپەلە بیناسازییەکان لە
سلێمانیسلێمانی، ئەو کارگانەی قەیرانی دارایی بەشێک لە تواناکانیانی وەستاندبوون، ئێستا دووبارە بەئومێدەوە دەستیان کردووەتەوە بە کارکردن و چاوەڕێی ئەو رۆژەن بەرهەمهێنانیان وەک جارانی لێبێتەوە.
کارگەی چیمەنتۆی ماس لە بازیان رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 18 هەزار تۆن چیمەنتۆی هەیە، بەڵام بێ بازاڕی ناچاری کردووە بەرهەمەکەی کەمبکاتەوە بۆ 12 هەزار تۆن، ئێستا ئاوەدانکردنەوەی موسڵ هیوای داونەتێ بگەڕێنەوە دۆخی جاران.
عومەر ئیسماعیل، بەڕێوەبەری رێپێدراوی کارگەی چیمەنتۆی ماس دەڵێت پاش رزگارکردنەوەی موسڵ ئێستا وردە وردە خەریکی نۆژەنکردنەوەین، راستە هێشتا هەوڵی شەخسییە و حکومەت و وڵاتانی هاوپەیمان دەستیان بە نۆژەنکردنەوە نەکردووە، بەڵام جوڵەیەک هەیە. بە ئیعتیباری ئەوەی سلێمانی زۆرترین کارگەکانی پیشەسازی تیێدایە لە چیمەنتۆ و ئاسن، بۆیە هەستمان بەو جوڵەیە کردووە و هیواخوازین دەکەین زیاتر بێت.
پیاوانی کاری سلێمانی خەریکی خۆئامادەکردنن تاوەکو لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ پشکیان هەبێت. ژووری بازرگانی ناوی وەبەرهێن و بەڵێندەرەکانی تۆمارکردووە بۆ ئەوەی لە دەستپێکی پرۆژەکانی موسڵدا بەشداربن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت، ئێستا هەناردەی کەرەستە بیناسازیەکانیان دەستپێکردووە، لە داهاتووشدا دڵنیاین موسڵ دەبێتە سەرچاوەی بوژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان.
سیروان محەممەد دەشڵێت خۆشبەختانە سلێمانی 30% پیشەسازی تێدایە، چوار - پێنج کارگەی چیمەنتۆی بەتوانای تێدایە، پێداویستییەکانی موسڵ لە پارێزگای سلێمانییەوە دابینکراون و رۆژانە بە دەیان بارهەڵگر کەرەستە دەچێت بۆ شاری موسڵ بەگوێرەی ئەو پێداویستییانەی کە داوا دەکرێت.
سلێمانی سەرچاوەیەکی سەرەکی دابینکردنی چیمەنتۆ و شیشی هەموو عێراقە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای نەینەوا پشکی شێری بەربکەوێت، بەڵام هێشتا لە خەم نەڕەخساوە چونکە نرخی بەرهەمەکانی کێبڕکێی بەرهەمی ئێرانی پێناکرێت و بۆ هەر تۆنێک نرخەکەی نزیکەی 10 دۆلار گرانترە.
02-08-2017