یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ لەکۆمەڵێک بەڵگەنامەی ساڵی 1976-1983 دا؛ کتێبی 1
ئامادەکردن و ساغکردنەوە : یوسف محەمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم 2017
سلێمانیسلێمانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆمەڵێک بەڵگەنامەدا
کتێبی یەکەم بەرگی یەکەم
بەڵگەنامە... بەیاننامە... نامەی دەستنووس... بڵاوکراوەی جیاجیا... ئاگادارینامە.. پەیڕەوی ناوخۆ... دۆکۆمێنت...
بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی.
-نامە بۆ دامەزراندنی حزبێک
-پڕۆژەی بەرنامه و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 1976.
-بەشی زۆری بەیاننامەکانی کۆمیتەی لقی ئەوروپا-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
-بەیاننامەی کۆمیتەی لقی ئەوروپا سەبارەت بە تاوانی گەورەی هەکاری 1978.
-کۆنووسی کۆنفرانسی سێیەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لقی ئەوروپا- 1978.
-بەیاننامەی کۆمیتەی لقی ئەوروپا-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە شەهیدکردنی هەڤاڵان
عەلی عەسکەریعەلی عەسکەری و د. خالید و شێخ حسێن 1979.
-بەیاننامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شوباتی 1980 سەبارەت بە هاندانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ راپەڕاندن دژ بە رژێمی داپڵۆسێنەری بەعس.
-نامەی جەنابی
مام جەلالمام جەلال بۆ
شێخ عوسمان نەقشبەندیشێخ عوسمان نەقشبەندی 1980.
-بەیاننامەی کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی (بەرەی نیشتمانیی دیموکراتی لە عیراق) 1981.
-بەیاننامەی کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی شەهیدبوونی هەڤاڵی تێکۆشەر مامۆستا
جەمال تاهیرجەمال تاهیر – 1983.
-ئەمانه و چەندین دۆکۆمێنت و نامەی نهێنی و نووسراوی جیاجیا و بابەتێک کە بۆ یەکەمینجارە دەکەونە بەردەستی خوێنەران.
بەشی عەرەبی.
بەشی عەرەبی چەندین بابەتی جیاجیای لەخۆ گرتووە، لەبڵاوکراوەکانی مێژووی سەرهەڵدانی سەرەتای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جگە لە بەیاننامه و پەیڕەوی ناوخۆ و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەروەها چەندین نامەی مێژوویی کە ئاراستەی سەرۆک مام جەلال کراوە لە ساڵانی 1975 تا 1983 و بە پێچەوانەشەوە.
بەشی فارسی
بەشی فارسی: بریتییە لە بڵاوکردنەوەی لێپێچینەوەی شەهیدانی نەمر
خاڵە شەهابخاڵە شەهاب و
مامۆستا جەعفەرمامۆستا جەعفەرو هاوڕێکانیان لەکاتی دەستگیرکردنیان لەسنووری ئێران.
ئامادەکردن و ساغکردنەوە و چاپکردنی یوسف محەمەد بەرزنجی
بەشێک لە دۆکۆمێنتی ئەم کتێبە لەئەرشیفی بنکەی (ژین) وەرگیراوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەکۆمەڵێ بەڵگەنامەی ساڵی 1975- 1983 دا.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک