- ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی تۆپبارانانەوە ئاگر لە ناوچەی جبرائیل و سەفینە لە سنووری چیای
جودیجودی لە
شرناخشرناخ-ی باکوری کوردستان کەوتووەتەوە و بەردەوام پەرەدەسێنێت.
- بەهۆی کەمیی ئاو و کارەباوە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان گوندی قورەگۆ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ڕێگای شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە -
قەڵادزێقەڵادزێ-یان داخست.
- پۆلیسی ئەستەنبوڵ هێرشی کردە سەر نۆبەتی ویژدان و عەدالەت کە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان –
هەدەپەهەدەپە ڕێکخراوە.
- چەتەکانی سەر بە سوپای تورکیا کە لە شاری ئەعزاز و مارع نیشتەجێن، گوندەکانی شارەدێی شێراوایان تۆپباران کرد. کاتژمێر 1ی پاش نیوەشەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە 30 تۆپی هاوەنیان لە گوندەکانی مەرعناز و بیلونیە و قەستەل جەندۆ و جلبەر لە شارەدێی شێراوای سەر بە کانتۆنی
عەفرینعەفرین تۆپباران کردووە.
[1]
- بەهۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە شارەکانی
کەنگاوەرکەنگاوەر و
کامیارانکامیارانی پارێزگای
کرماشانکرماشان 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 ی دیکە بریندار بوون.
- بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنی و پێداویستییەکانی ڕۆژانە لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، توانای کڕینی خەڵک کەمبووەتەوە.
- لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان
زاخۆزاخۆ و
دهۆکدهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
[2]
- لە سنوری شارۆچکەی
داقوقداقوق، بۆمبێک بەهێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوەو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهیدبوو، سیانی دیکەش برینداربوون.
[3][4]
- بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاشکرای دەکات،
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی هەرێم بڕیار لەسەر هاورەکردنی گەنم دەدات، تا سەرەتای مانگی 11ی ئەمساڵ، ئەوەش بۆئەوەی گەنم لە بازاڕەکان کەمنەبێتەوە.
- هێزەکانی یارمەتیدەری فەرەنسی توانیان 10 کەسی دوو بنەماڵەی پەنابەری کورد لەناو ساردکەرەوەی بارهەڵگرێکدا لەمردن ڕزگاربکەن.
-
دەستەی دەسپاکی هەرێمدەستەی دەسپاکی هەرێم لە ڕاپۆرتێکیدا، ناوی ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانگەی حکومی و حزبی و کەرتی تایبەت و چەند فەرمانگەیەکی حکومەتی عێراق بۆ سەرۆکایەتی هەرێم دەنێرێت کە گەندەڵیان تێداکراوەو بەڵگەی لەسەر کۆکراوەتەوە.
[5]