وەزیری تەندروستی: 2.2%ی هاوڵاتیانی هەرێم ئالودەی مادەی هۆشبەرن
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەرۆکی
لیژنەی باڵای ماددەی هۆشبەرلیژنەی باڵای ماددەی هۆشبەر دەڵێت لە جیهاندا خەڵکی بە رێژەی 5% ئالودەی ماددەی هۆشبەر بوون، رێژەکە لە کوردستان 2.2% و تاوەکو ئێستا 111 کەس ئالودە بوون بەماددەی هۆشبەر و چارەسەر کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2017، لە شاری
هەولێرهەولێر کۆنفڕانسی (ماددەی هۆشبەر، جەنگێک دژی نەوەی ئێستا و ئایندە) بەڕێوەچوو.
رێکەوت حەمە رەشیدرێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر رایگەیاند ئەو کەسانەی لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن بە چاکسازییەکان خراپتر دەبن، نەک باشتر بۆیە پێویستە چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت.
سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر وتیشی ئەنجومەنی وەزیران لە هەوڵی دەرکردنی چەند بڕیارێکە بۆ ماددەی هۆشبەر و کەمبوونەوەی ئەو ماددانە و توندکردنەوەی رێوشوێنەکان.
وەزیری تەندروستی وتیشی لە جیهاندا %5ی دانیشتوان ئالودەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەربوون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان %2.2ی خەڵکی ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر.
رێکەوت حەمە رەشید وتیشی تاوەکو ئێستا 111 کەسی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون لە هەرێمی کوردستان و بڕیاریشە دوو سەنتەری تایبەت بە چارەسەر لە هەولێر و سلێمانی بکرێنەوە.
وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد، لەمەودوا ساڵانە لە سەرەتای مانگی تشیرینی دووەم هەفتەی بەڕەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بەڕێوە دەچێت.
06-08-2017