رۆژهەڵاتی کوردستان
-حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بڵاویکردەوە، 2
پێشمەرگەپێشمەرگەیان لە ناوچەی
پیرانشارپیرانشار لەشەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران شەهیدبوون. حدکا ڕاشیگەیاندووە، لەو شەڕەدا 4 پاسدار کوژراون و 6 پاسداری تریش برینداربوون. بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای پاسدارانیش، جگە لە شەهیدبوونی ئەو 2 پێشمەرگەی حدکا، 4 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
[4]
باشووری کوردستان
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیک شیرینی شەکرچی ڕێگای بەغدا لە
کەرکوککەرکوک بە دەستریژی گوللە ئەفسەرێکی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە بەناوی موزەفەر حەمە تاهید شەفیق کوژرا.
- لە سنوری شارۆچکەی
زاخۆزاخۆی سەر بە پارێزگای
دهۆکدهۆک بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون و بە وتەی سەرچاوەیەکیش ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆمبەکەی پیادا تەقیوەتەوە سەر بە سوپای تورکیا بووە.
- بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە نزیک شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ پاسێکی گواستنەوەی حاجیان بۆ فرۆکەخانە وەرگەڕا و حاجییەک مرد و زیاتر لە 30 کەسی تر برینداربوون.
- زیاتر لە 200 خوێندکاری پڕۆژەی تواناسازیی بەمەبەستی پێدانی ئەو 30 ملیۆن دۆلارەی کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی داوە خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا لەشاری
هەولێرهەولێر ئەنجامدا.
[1]
- جموجۆڵی چەکدارانی
داعشداعش لە زنجیرە چیای
حەمرینحەمرین زۆر بووە. زانیارییە هەواڵگرییەکانی پێشمەرگە دەریانخستووە دوای لەدەستدانی
موسڵموسڵ، ئێستا ئەم شوێنە بووەتە پێگەی سەرەکی چەکدارانی داعش و لەژێر ناوی (ویلایەتی جەبەل) خۆیان ڕێکخستووەتەوە.
[2]
- خۆڵ و خاشاک شەقامە گشتییەکانی کەرکوکی داپۆشیوە، بەڕێوبەری شارەوانی کەرکوک- یش هۆکارەکەی دەگێڕێتەوە بۆ کەمی کارمەندی پاککردنەوە، هاوڵاتییەکیش ئاشکرای دەکات کە مانگانە پارە دەدەن بۆ پاککردنەوە.
[3]