شوێنەواری بوومەلەرزەکەی دەڤەری راپەڕین
- کاتژمێر 8 و 30 خولەک بومەلەرزەیەکی بەهێزە دەڤەری
ڕاپەڕینڕاپەڕینی هەژاند کە بەهۆی بەهێزیەکەوە لە سەرجەم شوێنەکانی دەڤەری ڕاپەڕین هەستی پێکرا و هەندێک زیانی بە خانووی هاووڵاتییان گەیاند.
[1]
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئه و هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی لەلایەن ئەمەریکاوە بە هێزەکانی پێشمەرگە دەدرێت تائێستا بەردەوامە، دەشڵێت، هیچ بڕیارێک لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ راگرتنی هاوکارییەکان نەدراوە.
- درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک کە پێدەچێت کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدابێت خۆی کرد بەناو ژمارەیەک لە کادری
پارتیپارتیدا لە شاری
سلێمانیسلێمانی کە سەرگەرمی هەواڵوسینی ئاڵای حزبەکەیان بوون و بەهۆیەوە یەکێک لەو کادرانە بەناوی
رێزان مەجنوونرێزان مەجنوون گیانی لەدەستدا و یەکێکی تریشیان برینداربووە کە باری تەندروستی ناجێگیرە.
[2]
- نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیێندراوێک لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێ: دیالۆگ و گفتوگۆیەکی راشکاوانە و قووڵ ئەنجامدراوە.
[3]
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چەند شارێکی باکووری کوردستان و تورکیا ژمارەیەک لە ئەندامانی
هەدەپەهەدەپە و
دەبەپەدەبەپەیان دەستبەسەرکرد.
- لە گوندێکی نێوان عەساف و لهێب لە خوارووی
قەرەتەپەقەرەتەپە بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی خێزانێکدا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە 6 ئەندامی خێزانەکە کوژراون.
[4]
- هاوڵاتیانی گوندێکی شارەدێی
ڕوڤیاڕوڤیا-ی سەر بە شارۆچکەی
بەردەرەشبەردەرەش، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان ڕێگای
هەولێرهەولێر –
دهۆکدهۆک-یان داخست.
- کاتژمێر 8:30ی ئەمشەو، لە گوندی ئیسلاحی سەر بە شارەدێی
گوڵاڵەگوڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کارگەیەک و دوو پاسەوانی کارگەکەیان ڕفاند.
- دوو فڕۆکەی سوپای تورکیا چیای
کوڕەژارۆکوڕەژارۆ-یان لە ناوچەی زاپ لە بادینان بۆردوومان کرد.
- کۆمیتەی گەنجان و وەرزشی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی
منبیجمنبیج، ڕێپێوانێکی لەو شارەدا ڕێکخست بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی منبیج لە چنگی چەتەکانی
داعشداعش لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە.
[5]
- وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رایگەیاند، داعش و نوسرە دڕندانەترین مامەڵەی پاکتاوکردنییان دژی کورد و مەسیحی و ئێزدیییەکان ئەنجامداوە.
[6]
- سەبدیکای پارێزەرانی شاری
ئامەدئامەد ڕایگەیاند ئەندامانی ئەو سەندیکایە ئامادەی چاوەدێری بە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن.
[7]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان