باکووری کوردستان
- محەمەد ئۆجالان، برای
عەبدوڵڵا ئۆجالانعەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە، ڕایگەیاند، کە ماوەی ساڵێکە هیچ هەواڵێکیان لە ئۆجالانەوە نییە و نازانن لە
ئیمرالیئیمرالی چی ڕوودەدات.
[1]
- پارێزگای شاری
هەکاریهەکاری ئەمڕۆ، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی کە لە ناو سنوری عێراقەوە کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لە نزیک شارۆچکەی
چەلێچەلێ (چوکورجا) سەربازێک بە سەختی بریندار بووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە لەگەڵ هەموو هەوڵە پزیشکیەکاندا نەتوانراوە گیانی ڕزگار بکرێت.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری
ڕوانسەرڕوانسەر بەتاوانی چالاکیی مەزهەبی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی (قۆڕیقەڵا)ی سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر لە پارێزگای
کرماشانکرماشانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوستووەتەوە.
[3]
باشووری کوردستان
- پۆلیسی هاتوچۆی
هەولێرهەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی نێوان
هەریرهەریر -
باسرمەباسرمە، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و دوو لە سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستداوە، بەمەوە تەنها شەوی ڕابردوو حەوت کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لە هەولێر و
کەرکوککەرکوک گیانیان لەدەستداوە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- زەڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی لەگەڵ ئاژانسی هابەر تورک، لەبارەی سەربەخۆیی ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند پێم وانییە تاوەکو 20 ساڵی دیکە، لە سووریا دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت. چونکە پێکهاتەی جوگرافی و جیاوازی ئایدۆلۆژییەکان ئاڵۆزە و، لەگەڵ کوردستانی عێراق جیاوازی زۆری هەیە.
[2]