هەنجیری سەرتەک بەهۆی نەخۆشی و گەرما هەڵدەوەرێت
📊 ئامار و راپرسی
بەهۆی هەڵوەرینی بەرهەمی
هەنجیرهەنجیر، لە
سەرتەکسەرتەک بەشی زۆری جووتیاران رەنج بەخەسار بوون و داوا دەکەن چارەسەری کێشەی هەڵوەرینی بەرهەمەکانیان بکرێت.
کشتوکاڵی
گەرمیانگەرمیان رایدەگەیێنێت لە رۆژانی داهاتوو لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشەیە دەست بەکار دەبن، هەنجیری سەرتەک ناوبانگی زۆری هەیە لە کوردستان و دەگوترێت لە هەنجیری ناوچەکانی دیکە زۆر بەتامترە.
مام حەمید و خانمی هاوژینی تەمەنێکە خەریکی باخدارین. پێکەوە سەرقاڵی چنینەوەی بەری رەنجیانن، بەرێک کە پێیانوایە بایی ماندووبوونیان نییە.
حەمید حەسەن باخەوان بە رووداوی گوت'' دەڵێین دەرمانی بکەن دەیکەم، دەڵێن بنی دارەکان بکەوە دەیکەم، بەڵام هەربەری دەوەرێ، جاران بەرهەمی دەچوو بۆ نیو تۆن بەڵام ئێستا نیەتی.
خانم مەحموود هاوژینی حەمید حەسەن دەڵێت''جاران ئەم باخەی من 5 کەسم دەهێنا بۆ چنینی بەرەکەی ئەوەندە زۆر بوو، بەڵام ئێستا دانە دانەی دەگەیەت لێی دەکەینەوە بەرهەمی من و پیاوەکەم ئەمڕۆ تەنیا دوو سەبەتەی بچووک بوو.
پێدەچێ گەرمای ئەمساڵ گەرمی بازاڕی هەنجیری نەهێشتبێتەوە. زۆربەی جووتیارانی سەرتەک گلەیی لە هەڵوەرینی بەرهەم و وشکبوونی هەنجیرەکان دەکەن.
نامیق حوسێن، باخەوانێکی دیکە کە ئەویش بەرهەمی هەنجیرەکەی بەزۆری فەوتاوە دەڵێت'' وام دانابوو ئەمساڵ یەک تۆن هەنجیر گەڵبگرم، بەڵام بڕوا ناکەم 100 کیلۆشی هەبێت، سەرم سوڕماوە نازانم چیەتی دکتۆرێک نیە بڵێ ئەمدەردە چیە.
هەنجیری سەرتەک یەکێک لە بەنێوبانگترین هەنجیرەکانی کوردستانە کە کڕیارە تایبەتەکانی بەرەو باخەکانی سەرتەک رادەکێشێت.
سیروان فایەق، کە هاتووەتە ئەو ناوچەیە بۆ کڕینی هەنجیر بە رووداوی گوت: هەنجیری سەرتەک خاوەنی تام و بەرامەی خۆیەتی، لە زۆربەی هەنجیرەکانی کوردستان بەتایبەت هەڵەبجە و ئاکرێ خۆشترە، بەڵام بەداخەوە ئێستا تووشی نەخۆشی بووە.
کشتوکاڵی گەرمیان لە رۆژانی داهاتودا لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی دارهەنجیرەکانی سەرتک پێکدەهێنن.
نەبەز جەهانگیر، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند: باخەوانەکان کەم پەینی کێمیایی بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی ئەو دارە هاوسەنگی خۆی رابگرێت، ئێمە بۆ دۆزینەوەی کێشەکەش لە چەندرۆژی داهاتودا لەگەڵ کشتوکاڵی مەیدان قسەدەکەین بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی سەرەکی دارەکان.
لە سەرتەک 80 باخ هەن. زۆربەیان دارە هەنجیریان تێدا چاندراوە و ساڵانە نزیکەی 60 تۆن بەرهەمی هەنجیریان هەیە.
[1]
03-09-2017