کەرکوک: 34 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون
بەرێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی
مادە هۆشبەرەکانمادە هۆشبەرەکانی
کەرکوککەرکوک ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 34 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
عەقید فاروق عەبدولکەریم، بەرێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی کەرکوک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و پۆلیسی کەرکوک لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 34 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە بەمادەی جیاواز سزادراون.
وتیشی، لە 23ی ئابی ئەمساڵدا یەکێک لە ترسناکترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد، کە چوار کیلۆ مادەی کریستاڵ و هیرۆینی لە سنوری کەرکوک حەشاردابوو.
لەدواین کۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی کە بە سەرپەرشتی پارێزگاری کەرکوک لە 28ی ئابی ئەمساڵدا بەرێوەچوو، دەزگا ئەمنیەکان پلانەکانیان بۆ دەستگیرکردنی بازرگان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر لە سنوری شارەکە بەسەرکەوتوو دانا، هەرچەندە هەڵمەتەکانیان بۆ بنبرکردنی بەردەوامە.
[1]
03-09-2017