کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,953) پەڕتووک||
📅 29-05-2020
باکووری کوردستان
- دوای دوو مانگ و نیو لە داخستنیان، بڕیارە ئەمڕۆ مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بکرێنەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، سێ کەس لە پاسەوانانی سنوور لە پێکدادان لەگەڵ چەکداری نەناسراو لە سنووری سەردەشت کوژراون.[2] فەرمانداری سەردەشت لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، شوناسی کوژراوەکانی ئەو شەڕەی بە تەقی بەهەروەر فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندوئاو و عەلیڕەزا ئیسلام دۆست
✌️ هەردی سامان محەمەد
لە 30-05-2019 لە گوندی حەوتەغار لەکاتێکدا دەیوسیت ئاگری دەغڵودانەکان بکوژێنێتەوە، لەلایەن داعشەوە کوژرا.
✌️ ئایشە دەنیز کاراچاغلی - گەزی پارک
ئایشە دەنیز کە بە سیمبۆلەکەی (گەزی پارک) ناسراوە.
لە ساڵی 2014دا کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەی بەردەم پارکی گەزی لە ئیستەنبۆڵ کە بووە هۆی کوژرانی 12 خۆپیشاندەر بەدەستی پۆلیسی تورکیا، لەو ساتە وەختەوە ئایشە ناز ناوی (شاڵ سوور) و سیبمۆلی (گەزی پاری)ی پێ بەخشرا.
ئایشە دەنیز بوێرانە دژی پۆلیس رادەوەستایەوە و دروشمی (بژی ئازادی و بژی ئاشتی) بەرز دەکردەوە. ئەو هەمیشە پەڕۆیەکی سووری بەسەرییەوە دەبەست و دروشمی جۆراوجۆری دژی حکوومەتەکەی ئۆردۆگان بەرز دەکردەوە.
لەهەمان ساڵدا نامەیەک بۆ دایکی بەجێ دەهێلێت و
✌️ عادل عەلی حەیدەر
لە ڕێکەوتی 30-01-2015 لە (مەکتەب خالید) لەشەری دژە داعش شەهید بووە.
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,919 | پەڕتووک PDF 10,953 | فایلی پەیوەندیدار 42,221 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,537 |
📝 ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیێندراوێکی 6 خاڵیی بڵاو کردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیێندراوێکی 6 خاڵیی بڵاو کردەوە


ڕۆژی یەکشەممە 10ی 9ی 2017 لە سەلاحەدین ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و ئامادە بوونی کۆسرەت رەسوڵ عەلیکۆسرەت رەسوڵ عەلی و ئامادەبوونی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە سیاسییەکان و دوایین هەڵوێستی ناوخۆ و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها سەردانەکەی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان ڕێککەوتنی مێژوویی نێوان پارتی و یەکێتی لە 10ی سێپتێمبێری 2017 بۆ کارا کردنەوەی پارلەمانی کوردستانیان بەرز نرخاند و بە هەنگاوێکی گرنگ و نیشتیمانی و مێژوویی وەسف کرا و ئومێدی ئەوە خوازرا کە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی خێراتر بوونی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دوای ڕاگۆڕینەوە و گوێ گرتن لە تێبینی و پێشنیاری لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و هەروەها خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ڕێوشوێنە پڕاکتییەکانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بەو ئەنجامانەی خوارەوە گەییشت:
یەکەم: ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم جەخت لە ئەنجام­دانی ڕیفراندۆم لە وادەی دیاری کراوی خۆی لە 25ی سێپتێمبێری 2017 لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکاتەوە و هەموو ئەو دەنگۆ و پڕۆپاگەندانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە دواخستنی ڕیفراندۆم دەکەن.
دووەم: کۆبوونەوەکە بە ڕەچاو کردنی دۆخی هەستیاری کوردستان جەختی لە پێویستیی یەکڕیزی و هاودەنگیی نیشتیمانی و هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ هەڵمەتی هاوبەشی بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم کردەوە.
سێیەم: کۆبوونەوەکە تەئکیدی لە پاراستن و ڕەچاو کردنی ماف و داواکاریی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان لە هەموو قۆناغەکاندا کردەوە و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی تایبەت بە زەماناتی پێکهاتەکان خرایە بەر باس و داوا لە سکرتاریەتیی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کرا کە داواکارییەکان یەک بخات و کۆبوونەوەکە پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکاریی پێکهاتەکان دەربڕی.
چوارەم: حزب و لایەنەکانی بەشدار لە ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕێککەوتن کە ڕۆژی پێنجشەممە 14ی 9ی 2017 پارلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و دانیشتنی ئاسایی خۆی دەست پێ بکاتەوە.
پێنجەم: ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ئیجرائات و هەنگاوە پڕاکتیکییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم دووپات دەکاتەوە و داوایش لە حکوومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکات کە هاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بن.
شەشەم: ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم داوا لە ڕێکخراوە بیانییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات کە بەشدار بن لە چاودێری کردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان.
10-09-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 11 2017 11:35AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 14 2017 8:08PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 1 2018 7:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,064 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1138 KB Sep 28 2018 9:23PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیێندراوێکی 6 خاڵیی بڵاو کردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-09-2017
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574