📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکانباکووری کوردستان
-
سیبەل ییگیتالبسیبەل ییگیتالب، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لە بەر دەرگای ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.
[5]
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند:لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، دوێنێ کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ هێزەکانمان لە گردی کۆردینە و گردی شەهید دەرین لە شارۆچکەی
چەلێچەلێی سەربە
جولەمێرگجولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا دژی سەربازەکانی دوژمن، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سەربازەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا نەزانرا.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری
سەڵماسسەڵماس بە تۆمەتی کوشتن لە شوێنی گشتی و لە پێش چاوی خەڵک لە سێدراە دا.
[8]
- هەرێمی بناری
قەندیلقەندیل و ڕاپەرین-ی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لە گردبوونەوەیەکدا پشتیوانی خۆیان بۆ رێپێوانەکانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند.
[5]
باشووری کوردستان
- ئەگەرچی بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی
پەڕڵەمانی کوردستانپەڕڵەمانی کوردستان لە
هەولێرهەولێر ئەنجام بدرێت، بەڵام دواخرا بۆ رۆژی سبەینێ: 15-09-2017
[1]
- لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و نوێنەری سکرتێری گشتیی UN و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراق بەدیلی دواخستنی ریفراندۆم درایە
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی.
[1]
- مەسعود بارزانی لە نێوان هەزاران کەس لە خەڵکی
زاخۆزاخۆ لە یاریگای ئەو شارە رایگەیاند: ریفراندۆم تەنیا بۆ بەدیلی باشتر دوادەخەین و ئەگەر بەدیلی باشتر نەبێت لە 25-09-2017 دەچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان و چی دەبێت با ببێت.
[1]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات لە بڕیاری ئەنجامدانی
ریفراندۆمریفراندۆم پاشگەزببێتەوە. هاوکات پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ بە نایاسایی ناساندنی ریفراندۆم.
[1]
- لەچەند رۆژی رابردوو، سوپای عێراق، هێزی رەوانەی چەند ناوچەیەکی سنووری
کەرکوککەرکوک، کردووە، و پێشمەرگەش رێگریکردووە، و لەبازگەی
سلێمان بەگسلێمان بەگ-ی سنووری
خورماتووخورماتوو کاروانێکی سوپای عێراق راگیراوە.
[2]
- رەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ بە دواڕۆژی راگەیاند ئێمە وەکو ئەنجومەنی مەڵبەند پێمانوایە مەترسی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم هەیە بە تایبەت لە سنوری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، چونکە تائێستا لایەنەکان لەسەر ئه و پرسە کۆک نین.
[3]
-
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی مانەوەی نوێنەرانی کورد لەبەغدا پەیامێک بڵاودەکاتەوه و ڕایدەگەیەنێت، کە هیچ شەراکەتێک لەبەغدا نەماوە، پێویستە بگەڕێینەوە، پەرلەمانتارێکی ئه و حزبەش لەبەغدا دەڵێت:هەڕەشەیەکی جدی لەسەر هەرێم هەیە.
[4]
- وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە بەرپرسانی کورد ئامادەی هەر سزایەک بن گەر سەربەخۆییان راگەیاند، هەروەک جێبەجێکردنی سەربەخۆیی بە ئاستەم ناودەبات.
[3]
- عەبادی بڕیاری لابردنی
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم-ی لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک واژۆکردووە و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد بۆ دەنگدان لەسەری.
[6]
- بەئامادەبوونی 173 پەرلەمانتار و بەکۆی دەنگی ئەندامەکانی، ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بەبێ ئامادەیی پەرلەمانتارە کوردەکان، بڕایر لەسەر کارلابردنی نەجمەدین کەریم- پارێزگاری کەرکوک-ی پەسەندکرد.
[1]
- وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لابردنی پارێزگاری کەرکوک نا یاساییه و جێی قبوڵ نیە و بەتوندی لەدژی دەوەستنەوە.
[1]
- دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوکی لە پۆستەکەی لادا، فراکسیۆنە کوردییەکان جەخت دەکەنەوە هەڵوێستی توندیان دەبێت و لە بایکۆتی دانیشتنەکان بەردەوام دەبن و لە
دادگای فیدڕاڵیدادگای فیدڕاڵی تانە لە بڕیارەکە دەدەن.
[3]
-
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی 12ی ئەیلول لە کەشوهەوایەکی گوماناویدا دانیشتنی پەرلەمانیان رێکخست و تێیدا بە پیلانێکی دروستکراو بابەتی ریفراندۆمیان خستە بەرنامەی کارەوە و بڕیاری رەتکردنەوەی ریفراندۆمیان لەهەرێمی کوردستان دەرکرد.
[3]
- نوسینگەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لەبەیاننامەیەکدا ئەو بڕیارەی رەتکردەوە کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دراوە بۆ لادانی ناوبراو لە پۆستەکەی وبڕیارەکەی بە پوچەڵ ناوبرد.
[1]
- نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە لیوانێکی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرایدەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی کە ئەمە بڕیارێکی هەڵەیە و نەدەبوایە کە ئەم بڕیارە بدرایە.
[6]
- ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: عێراق لە کاتێکی هەستیاری مێژوویدا تێدەپەڕێت و سەرباری ئەوەی بە هێواشی ناوچەکانی لە ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ دەکاتەوە، بەڵام هێشتا خاکی وڵاتەکەی بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکردۆتەوە. ناوبراو لە درێژەدا داوای لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرد کە لە رێی دیالۆگەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن و راشیگەیاند کە ئامۆژگاری هەولێر و بەغدا دەکەن دیالۆگ بکەن بۆئەوەی بگەنە رێککەوتن. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەرچەندە وتی هاوسۆزییێکی زۆری بۆ کورد هەیە، بەڵام جەختی کردەوە لەوەی دەبێت بە گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.
[7]
-
زانا ڕۆستاییزانا ڕۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی یاسا واژۆ کۆدەکاتەوە بۆ لەسەر کارلابردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام بە پێی یاسا کاری پێناکرێت.
[5]
- کۆنسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر لەبارەی قسەکانی نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان هۆشداری بە کورد دەدات و دەڵێت: ئاگاداربن لە پشتەوە چەقۆتان لێ نەدرێت.
[6]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخی گشتی
هەڵەبجەهەڵەبجە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و هاوڵاتیان،
ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ لە پێشانگایەکی تایبەتدا وێنەی 27 فۆتۆگرافەری چوارپارچەی کوردستان نمایشکران، وێنەکان گوزارشت بوون لە ژیان و سروشتی بەشەجیاوازەکانی کوردستان.
[5]
- 25 جووتیار، باشترین جۆری ترێی خۆیان کە نزیکەی 50 جۆر ترێ بوو، لە 12یەمین پێشەنگای
دهۆکدهۆک بۆ ترێ نمایشکرد.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- فەرماندەیەکی ئەو هاوپەیمانێتییە سەربازییەی پشتیوانی لەحکومەتی سوریا دەکات رایگەیاند، کاروانێکی چەکدارانی
داعشداعش گەیشتووەتە دێرەزوور.
[2]🗄 سەرچاوەکان |
[1] | ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
[2] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 14-09-2017 |
[3] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 14-09-2017 |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی - 14-09-2017 |
[5] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 14-09-2017 |
[6] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 14-09-2017 |
[7] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردپرێس - 14-09-2017 |
[8] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردپا - 14-09-2017 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 96 KB |
| |
Sep 14 2017 12:00AM | بەڕێوەبەری سیستم |