دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
تەنیا لەماوەی سێ هەفتەی ئەم مانگەدا، 116 تەنکەر #بەنزین# بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ بەکارهێنان و دوای دەرنەچوون لەپشکنین، لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#ەوە ڕەوانەی ئێران کراونەتەوە.
ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەهۆی توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی هاوردەکردنی سوتەمەنی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کە تایبەتن بە هاوردەکردنی بەنزین، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک تەنکەر کە بڕێکی زۆر بەنزینی ئێرانیان پێبوو هێنرانە مەرزەکەمان، نموونەیان لێوەگیرا بۆ پشکنین لەلایەن بنکەی تاقیگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە.
وتیشی ڕۆژانە چەندین تانکەری سوتەمەنی دەگەڕێنینەوە بۆ ئێران، کە سوتەمەنی کوالیتی نزمییان هاوردەکردووە، هەر بۆیە تەنها لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا، (116) تانکەر بەنزین دەستی بەسەرداگیراوە، کە لەتاقیگەدا دەرنەچوون.
سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتی سەرچاوە کە ئێرانە پەیوەندی هەیە بەوە کە بەگوێرەی ئەو تایبەتمەندییانە نەبوون، کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دیاریکراون، بۆیە هەموویان بە سێ قۆناغ ڕەوانەی ئێران کرانەوە.[1]
23-09-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,138 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!